📊 بابەت 376,017 | وێنە 59,729 | پەڕتووک PDF 11,159 | فایلی پەیوەندیدار 44,588 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 15,103
لەم کاتەدا 17 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 08-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆08-08-2020
📆07-08-2020
📆06-08-2020
📆05-08-2020
📆04-08-2020
📆03-08-2020
📆02-08-2020
📂 زۆرتر ...
📅08 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 شەرەفەدین کوردستانی
سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 5ی ئاب هاوڕێ شەرەفەدین کوردستانی یەکێک لە ئەندامان و دامەزرێنەرانی ئەنستیتۆی کورد لە پاریس کۆچی دوایی کرد. هاوڕێی بەڕێز و تێکۆشەر شەرەف کوردستانی (Şerafettin GÜRBÜZ) ساڵی 1962ی زایینی لە دەرسیم لە دایکبووە و لە ساڵی 1991ی زایینی وەکوو ئەندامێکی هەڵسووڕ و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەنستیتۆی کورد لە پاریس چالاکیییەکانی خۆی لەو ڕێکخراوەدا دەست پێکرد و خزمەتی بە هۆنەر و چاندی نەتەوەکەی کرد.
✌️ بێوار کامەران عەبدولڕەحمان
تەمەنی 22 ساڵبووە، لە سلێمانی لەدایکبووە، تا پۆلی شەشەمی سەرەتایی خوێندووە. لەساڵی 2011 بووەتە پێشمەرگە، دوا شوێنی پێشمەرگایەتی یەکەی 121ی هێزەکانی پشتیوانی دوو بووە. لەڕۆژی 08-08-2014 لە گەڕەکی وەحدەی شاری جەلەولا بەگوللەی قەناس بەدەستەکانی داعش شەهیدبوو. شەهید دوو خوشک و برایەکی هەیە، دایک و باوکیشی لەژیاندا ماون.
👫 ڕوئیا هاشمی
سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 08-08-2017، لە کۆمۆنی ئایدسڤۆڵی دەوروبەری شاری ئۆسڵۆ، پۆلیسی نۆڕوێژ لە کاتی پشکنین بۆ رووداوێکی هاتوچۆ، تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.
خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەناو ئۆتۆمبێلکدا دەدۆزێتەوە و دەمودەست شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستبەسەر دەکات. بەپێی راپۆرتی پۆلیس کە لە رۆژنامەکانی نۆڕوێژدا بڵاو کراوەتەوە،لە بەدواداچوونێکی کورتدا، دەردەکەوێ کە بکوژی رۆئیا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و دەزگیرانی خودی رۆئیا بووە و بکوژ دانی بەوەدا ناوە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا دەگەڵ رۆئیا دەمەقاڵییان لێ
👫 ئارام تیگران
هونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کوردزمانی ئەرمەنییە. لە ساڵی 1934 لە شاری قامیشلۆ لەدایکبووە. لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا بۆ ئەرمەنستان کۆچیان کردووە و لە 18 ساڵیدا کاتێک سەرەتایی تەواو کردووە٬ بووەتە کارمەند لە رادیۆی ئەرمەنستان. لە 8ەمین میهرەجانی چاند و هونەری ئامەددا بەشدار بووە و گۆرانییەکی بۆ ئامەد داناوە. خاوەنی 12 سی دی - یە و بە هەر سێ زمانی ئەرمەنی و کوردی و عەرەبی گۆرانیی وتووە.
هونەرمەند لە 08-08-2009 بە نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
📝 فەرماندەی هەپەگە-ی هەرێمی حەفتەنین هۆشداری دایە جاشەکان! | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

فەرماندەی هەپەگە-ی هەرێمی حەفتەنین هۆشداری دایە جاشەکان!


وەک ئاشکرایە لە 23-08-2019 سوپای تورکی داگیرکەر لە هەرێمی هەفتەنین-ی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێکی داگیرکەری کردبوو. هێزەکانمان لە دژی ئەم ئۆپڕاسیۆنە داگیرکارییەی دوژمن، بە گیانێکی خۆڕاگر و قارەمانانە وەستانەوەو گورزی کوشندەیان لە یەکینەکانی ئۆپڕاسیۆنەکە دا. لە کاتێکدا کە لە حەفتەنین خۆڕاگرییەکی بێوێنە لە دژی ئۆپڕاسیۆنی دوژمن دەکرێت، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لە بەردەم هێزەکانمان چۆکی داداوە، بۆ ئەوەی ئەم شکستەی بشارێتەوە لە هەوڵی جێبەجێکردنی رێبازێکی دیکەی قێزەوەندایە. یارییە سەرەکییەکەی دەوڵەتی تورکیش، سیاسەتی کوشتنی کورد بە دەستی کوردە. لەم چوارچێوەیەدا بە نیازە ژمارەیەک لە جاشەکانی، بگوازێتەوە بۆ ئەو ناوچانەی ئۆپڕاسیۆنێ لێ ئەنجام دەدات و لە دژی هێزەکانمان بەشەڕیان بهێنێت.
ئێمە بە ناوی بزوتنەوەی ئاپۆییەوە، لە رووی ئایدۆلۆژی و فەلسەفییەوە، بە پەندوەرگرتن لە وانەی مێژوویی، هەمیشە هەوڵمانداوە پلانی داگیرکەران پوچەڵ بکەینەوە. هێزەکانمان تا ئێستا ئەو جاشانەی گواستوویانەتە ناوچەکە، نەکردووەتە ئامانج. هەروەها چەندین جار بە رێگای راگەیاندن و چەندین رێگای ترەوە، هۆشداریمان داوەتە جاشەکان کە نەبن بە داردەستی ئەم سیاسەتە قێزەوەنانە و بەشداری لە ئۆپڕاسیۆنەکاندا نەکەن، بەڵام لەگەڵ ئەمەش، جاشەکان لە ناوچەی ئۆپڕاسیۆن جێگیر دەبن. ئەگەر جموجۆڵی ئەو ناوچەیەی ئۆپڕاسیۆنی تیایدا ئەنجام دەکرێت بەم شێوەیەی کە هەیە، بەردەوام بێت، ئەوا هێزەکانمان بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، چی پێویست بێت دەیکەن.
وەکو ماوەیەک بەر لە ئێستاش رامانگەیاندبوو، جاشەکان (جەردەڤان) ئامانجی سەرەکی ئێمە نین، بەڵام ئەو هێزانەی بەشداریی لە داگیرکەریدا بکەن و رۆڵیان بینی لە بەردەوامیدان بە داگیرکەرییەکە، دەبنە ئامانجی هێزەکانمان.
ئەوانەی بە بەڵێنە درۆیینەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست هەڵدەخەڵەتێن و بەشدار دەبن لە جموجۆڵی ئەو ناوچەیەی ئۆپڕاسیۆنێ تیدا ئەنجام دەدرێت و لە دژی هێزەکانمان دەکەونە جۆڵەوە، خۆیان بەرپرسیار دەبن لە ئەنجامەکان. سەرتاسەری ناوچەی ئۆپڕاسیۆن وەکو ناوچەی قەدەغەی سەربازی راگەیێنراوە و هەر جموجۆلێک لەو ناوچەیە ئەنجام بدرێت، وەکو هەوڵێک بۆ درێژەدان بە داگیرکەریی تەماشە دەرکرێت و هێزەکانیشمان بەم پێیە دەجوڵێنەوە.
ئەوانەی ئەم هۆشدارییەمان بە نادیدە بگرن، هەموو بەرپرسیارییەک دەکەوێتە ئەسیۆی خۆدی خۆیان. بۆ دواجار بانگ لە جاشەکانی (ژیرکی و سێگرکێ و بێژەهێ و مێرگەهێ و هەدرس و رۆبۆسکی) دەکەین کە ناوچەی ئۆپڕاسیۆن چۆڵ بکەن و نەبن بە داردەستی سیاسەتی قێزەوەنی دەوڵەتی تورک.[1]
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 10-12-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 10-12-2019
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬅️ رۆژئاوای کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Dec 10 2019 11:58PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Dec 11 2019 7:59AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Dec 11 2019 7:59AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 316 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

فەرماندەی هەپەگە-ی هەرێمی حەفتەنین هۆشداری دایە جاشەکان!

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️10-12-2019
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,14 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574