بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: 2014نامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 09-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆09-04-2020
📆08-04-2020
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅09 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,789) پەڕتووک||
📅 08-04-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی پاسووری ئامەد لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێڵێدا تەقینەوەیەک روویدا و بە پێی زانیاریەکان 5 کەس گیانیان لەدەستداوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا، 19 زیندانی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، بۆ ئەنجامی تاقیکاریی کۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان کراون.[7]
باشووری کوردستان
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 14 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران. بەمەش ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی ک
📅 08-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
شێوازی نوێی دابەشکردنی مووچە لە هەڵەبجە
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەلام مەنمی
ساڵی 1937 لەشاری سلێمانی لەدایکبووە
لەساڵی 1960 کۆلیژی شەریعەی لەبەغداد تەواو کردوە
زیاتر لە 22 ساڵ مامۆستا بووە دواتر بووە بە سەرپەرشتیاری پەروەردەی سلێمانی.
لە هەفتاکانی سەدەی بیستەوە دەستی بە کاری نووسین کردووە.
لە 09-04-2015 کۆچی دوایی کردووە.
👫 سەلام مەنمی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەلام مەنمی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار پیت مویلەر و هاوڕێکەی لیا فیسەر ئەو کاتەی کە خوێندکار بوون، بە بەرگی دیدەوانیەوە لە رێگەی کوردستانی باکوورەوە گەشتی کوردستانی باشوریان کرد و لە نزیکەوە توانیان کورد بناسن و تێکەڵاوی شۆڕشی کورد بوون، چونە حاجی هۆمەران، ئەم گەشتەیان وای لێکردن و کوردیان خۆشبوێت، لە پاش رێکەوتننامەی جەزائیر لە نێوان (شای ئێران و سەدام حوسەین)دا لە ئازاری 1975دا کە شکست بە شۆڕشی کورد هێنرا، پیت مویلەر و هاوڕێکانی یارمەتیەکی زۆری ئەو کوردانەیان دا، کە وەک دەستەی یەکەمی پەنابەرانی کورد روویان لە
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
پیت مویلەر - Piet Muller
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
ساڵی 1951 لەشاری مەهاباد لەدایکبووە. ساڵی 1968 دیپلۆمی ئەدەبی وەرگرتووە. پاشان لەڕِشتەی جوگرافیای ئابووری لەزانکۆی تەورێز درێژەی بەخوێندن داوە و لەساڵی 1974 پلەی لینسانسی لەو رشتەیەشدا وەرگرتووە. مامۆستایەتی کردووە و چەندین جار بەتاوانی چالاکیی سیاسی دەستگیر و ئەشکەنجە کراوە و دراوە. ساڵی 1987 بەناچار رووی کردۆتە هەندەران و دوای دوو ساڵ مانەوە لە ئازەربایجانی سەروو، باکۆ، لەساڵی 1989وە لەوڵاتی سوێدە. ماوەی دەساڵ بەڕێکوپێکی گۆڤاری گزینگی دەرکردووە و چەندین بەرهەمی چاپکراوی ئەدەبی هەن.
👫 سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,219 | وێنە 58,219 | پەڕتووک PDF 10,789 | فایلی پەیوەندیدار 40,342 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,080 |
📖 کەمال ئەتاتورک چۆن عەلەوییەکانی کوشت؟ | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

کەمال ئەتاتورک چۆن عەلەوییەکانی کوشت؟

کەمال ئەتاتورک چۆن عەلەوییەکانی کوشت؟
کەمال ئەتاتورک بە دامەزرێنەری کۆماری مۆدێرنی تورکیا دادەنرێت: ئه و دەوڵەتەی لەسەر بنەمای یەک نەتەوە، یەک زمان و یەک ئایین لەسەر لاشەی بێ گیان دامەزراوە. هەرچەندە زانراوە بەڵام نەک به و رادە زۆرە. تازە بەڵگەنامەیەک دۆزراوەتەوە کە دەیسەلمێنێت ئەتاتورک چەندە دڕندانە لە دژی عەلەوییەکانی دێرسم جوڵاوەتەوە و چەکی کیمیایی بەکارهێناوە. بەڵگەکان دەیسەلمێنن کە چەکەکە ئەڵمانییە. لە تورکیا زۆر کەم پەردە لەسەر ئه و بابەتە هەڵدراوەتەوە، بەڵام لەنێو خودی دێرسم کەس نایەوێت ئیدی دەربارەی ئەم تابۆیە بێدەنگ بێت.
ئەشکەوتێکی پڕ لە ئێسکوپروسک
ئەشکەوتێکی شاراوە پڕە لە ئێسکوپروسکی مرۆڤ کە زۆرینەیان ژن و منداڵن. ئەشکەوتەکە لە نزیک شاری دێرسمە کە ئێستا پێی دەگوترێت تونجەلی. ئه و ناوچەیەی لە ساڵی 1937-1938 زۆر کۆمەڵکوژی تێدا ئەنجام دراوە. مێژووناس خدر چیچەک دەڵێت، (بە گوتەی باوکم 500 بۆ 1000 کەس لەم ئەشکەوتەدا نێژراون. عەلەوییەکانی دێرسم بەمەبەستی دۆزینەوەی پەناگەیەک ڕوویان لێرە کردبوو، بەڵام بە چەکی کیمیایی لێیان دراوە و له و پەناگەیەدا کۆمەڵکوژ کراون. ئەوانی دیکە بەره و چەمەکە ڕاپێچ کراون، گولەباران کراون و خراونەتە چەمەکەوە.)
خێزانی گەورەی یاشار کایاش کۆمەڵکوژ کراون. ئه و دەڵێت، (زۆرینەیان بە نێزەی تفەنگ کوژران، چونکە ئه و کاتە فیشەک گرانبوو. ئێستاش تەرمەکانیان هەر لە چەمی مونزور-دان. دەگێڕنەوە بە درێژایی چەند مانگ چەمی مونزور جەستەی مردووەکانی بردووە.)
یاشار کایا لە شاری بۆخووم لەگەڵ کەسانی دیکە ڕێکخراوێکی بەناوی (دێرسم 1937/1938) دامەزراندووە. ئەوان دەیانەوێت تابۆی سەر کۆمەڵکوژییەکە لاببەن و بناغەیەک بۆ ئه و مەبەستە دابنێن.
پێشبینی دەکرێت 50 هەزار کەس کوژرابێت
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان 13 هەزار هاوڵاتیی دێرسم لەلایەن سوپای تورکەوە کوژراون، بەڵام پێشبینی کوژرانی زیاتر لە 50 هەزار کەس دەکرێت. دەوڵەتی تورک دەیەویست دەرسێکی ترسناک بداتە عەلەوییەکان و ناچار بە توانەوەیان بکات. سەرۆکی ئه و کاتی تورکیا کەمال ئەتاتورک بوو، بەڵام ئەم کۆمەڵکوژییە بە ئەوەوە نەبەستراوەتەوە. ئه و لەلایەن هەندێک کەسەوە بە پایەیەکی پیرۆز و کەسێکی نەرم کە نابێ بڕوشێنرێت، دادەنرێت. مامۆستا دەنیز کاراکاش کە خەڵکی دێرسمە و لە هامبۆرگ دەژی دەڵێت، (دێرسم سندووقە ڕەشەکەی ئێمەیە، چونکە بەشێکی مێژووی تورکیا دێرسمە. کەمالیستەکان نایانەوێت خۆیان لەم بابەتە بدەن.)
چەکی کیمیایی لەلایەن ئەڵمانیای نازییەوە
لە ئەرشیفی دەوڵەتی تورکدا بەڵگەنامەیەکی ساڵی 1937 ئاشکرابوو کە ئەڵمانیای نازی فەرمانی کردووە 20 تەن چەکی کیمیایی ڕادەستی باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەرلین بکرێت. ئەمەش دوای ماوەیەکی کەم لە داواکارییەکەی جەنەڕاڵی سوپای تورک لە دێرسم کە داوای گازی ژەهراوی کردبوو و ئەتاتورک ئیمزای کردبوو. مەحموود ئاکیورەکلی مێژووناس دەڵێت، (مستەفا کەمال تاکە دەسەڵاتداری تورکیا بوو، ئه و سەرۆکی دەوڵەت بوو. ئه و کاتە هیچ شتێک لە تورکیا بەبێ ڕەزامەندی ئه و نەدەکرا. دیموکراتی نەبوو. بڕیارەکان بە حکوومەتدا تێدەپەڕین، بەڵام قسەی کۆتایی هی ئەتاتورک بوو.)
ئەتاتورک ناو لە دێرسم دەنێت (برینی هەڵاوساو)
کەمال ئەتاتورک تا ئەمڕۆش دەپەرسترێت. ئه و دەیەویست تورکیا بۆ دەوڵەتێکی نەتەوەیی مۆدێرن بگۆڕێت - هاوکات لەگەڵ ڕژێمی هیتلەر هاوکاری دەکرد. ئەڵمانەکان چەکی کیمیاییان هەبوو، تورکیاش پێویستی بەوە بوو. ئەتاتورک دەوڵەتێکی یەک ڕێبەر، یەک زمان و یەک ئایینی دەویست: ئیسلامی سوننە. خەڵکی دێرسم بە تورکی قسەیان نەدەکرد و سوننیش نەبوون. ئەتاتورک ترسی هەبوو لە بەرخۆدانی دژبە دەوڵەتە ساواکەی، بۆیە بڕیاری دا سوپا بەشێوەیەکی دڕندانە لە دژیان بجوڵێتەوە. بە دێرسمی دەگوت، (برینی هەڵاوساو).
مەحموود ئاکیورەکلی دەڵێت، (شارستانەتی لە ڕێگەی کۆمەڵکوژی ناگەیەنرێت بە هیچ شوێنێک، بەڵکو لە ڕێگەی ڕازیکردنی خەڵکەوە دەکرێت. ڕاستە ئەتاتورک کۆمارێکی مۆدێرنی دامەزراندووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نابێ ئه و ئازار و نەهامەتییانەی بەسەر کورد و عەلەوییەکاندا هاتووە، لەژێر پەردەی وەسفکردنێکی تورکیا بەناوی مۆدێرنەوە بچووک بکرێتەوە. لەکاتێکدا تەنها بە ڕاوەدونان و سەرکوتکاری نەوەستاوە، بەڵکوو جینۆسایدی کردووە.)
دژی لەبیرکردن
تورکیا گرنگی بەم دۆسیەیە نادات و مەترسی ونبوونی زانیاری و بەڵگەکان دەربارەی کۆمەڵکوژییەکە هەیە. یاشار کایا لە چێوەی ڕێکخراوەکەیدا دەچێتە لای دوایین شایەتحاڵ و سەربازە دێرینەکانی سوپای تورک بۆ تۆمارکردنی گوتەکانیان. هەروەها ئاشکراکردنی ناوی تاوانباران و ئه و کەسانەی دەستیان لە کۆمەڵکوژییەکاندا هەبووە. دەیەوێت ڤیدیۆ و بەڵگەنامەکان کۆبکاتەوە و بڵاویان بکاتەوە.
یاشار دەڵێت، (شایەتحاڵەکان پێیان گوتین کە چی ڕوویداوە. ئێمە دەمانەوێت ئەوەی ڕوویداوە بیخەینەڕوو و کۆتایی به و بێدەنگییە بێنین.)
باسی ئەوەشی کرد دەربارەی ڕۆڵی ئەتاتورک لە کۆمەڵکوژییەکە و داواکردنی چەکی کیمیایی لە ئەڵمانیا، پرسیار ئاراستەی کۆماری فیدڕاڵی ئەڵمانیا دەکات کە ئێستا جێنشینی قانوونی ئەڵمانیای هیتلەرە.[1]
وەرگێڕانی : شاسوار مامە
02-12-2019

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | جڤاگی ئازادی

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 02-12-2019
📄 جۆری دۆکومێنت⊷ وەرگێڕدراو
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ دێرسیم
🗺 وڵات - هەرێم⬆️ باکووری کوردستان
🌐 وەرگێڕدراو لە زمانی🇩🇪 ئەڵمانی

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Dec 7 2019 12:38AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 7 2019 9:57AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 7 2019 9:57AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 77 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

کەمال ئەتاتورک چۆن عەلەوییەکانی کوشت؟

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️02-12-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️مستەفا کەمال
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,312 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574