بەهۆی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان سەدان منداڵ شەهید و بریندار بوون
📊 ئامار و راپرسی
بەگوێرەی راپۆرتێکی ناوەندێکی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا، لە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەهۆی هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان 161 منداڵ شەهید بوون و نزیکەی 200ی دیکەش برینداربوون.
ناوەندی بە بەڵگەکردنی پێشلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا ڕاپۆرتێکی لەبارەی پێشکێلکارییەکانی وڵاتی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوکردووەتەوە و باسی لە خراپی دۆخی منداڵان کردووە، بەتایبەت مەترسییەکانی سەر ژیانیان کە سەدان منداڵ بوونەتە قوربانی.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە بەرواری
20-12-201820-12-2018 لەکاتی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر
عەفرینعەفرین، تا ئێستا، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، 161 منداڵ شەهید بوون و 195ی دیکەش برینداربوون.
[1]
ڕاپۆرتەکەی ئەو ناوەندە لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە هێرشێکی تورکیا بۆ سەر سەنتەرێکی گەشەپێدانی منداڵان لە تەلڕەفعەت هەشت منداڵ شەهید بوون و 10ی دیکەش برینداربوون.
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست |
NAS KURD