وەزارەتی پەروەردە فەرمانێک سەبارەت بە توێژەرانی کۆمەڵایەتی و دەرونی دەردەکات
لەپێناو باشترکردنی کوالێتی باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکوومییەکان و لە پاڵ گرنگیدان بە لایەنی خوێندن، دەبێت گرنگیش بە لایەنی دەروونی و کەسایەتی قوابییان بدرێت بۆ ئەم مەبەستە
وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردە یاسای ژمارەی(14)ی ساڵی (2012) تایبەت بە باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکوومییەکان دەرکرد، پاشان بە ڕێنمایی ژمارە (1ی)ی ساڵی (2016) بە ژمارە(6655) لە ڕێککەوتی(14-6-2016) دەرکرد لە ماددەی سی و شەش لە خاڵی چوارەمدا تایبەت بە ڕێنماییکارانی پەروەردەیی(توێژەران) هاتووە:-
1- دەبێت ڕێنماییکاری پەروەردەیی(توێژەر) لە باخچە، قوتابخانە و پەیمانگا ناحکوومییەکاندا هەبێت تێکڕای یەک ڕێنماییکار بۆ(150) قوتابی.
2- ئەگەر باخچەکە یان قوتابخانە پەیمانگاکە تێکەڵاو بێت دەبێت بۆ هەردوو ڕەگەز ڕێنماییکاری پەروەردەیی(توێژەر) هەبێت.
3- دەبێت ڕێنماییکارەکانی باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکوومییەکان پابەندی سەرجەم ڕێککار و ڕێنماییەکانی وەزارەت بن بە تایبەتی کاری ڕێنماییکارانی پەروەردەیی.
4- دەبێت بەشداری خول و کۆبوونەوەکانی تایبەت بە ڕێنماییکاران بکەن لەسەر خەرحی قوتابخانەکانییان.
[1]