هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 07-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅07 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,787) پەڕتووک||
✌️ یوسف دەمیر (شەڕڤان کۆرجان)
نازناو: شەڕڤان کۆرجان
ناو و پاشناو: یوسف دەمیر
دایک: پەریخان
باوک: خەیرەدین
شوێن و مێژووی شەهادەت: گوندی حیمر شەرکا / 10-11- 2015
✌️ یوسف دەمیر (شەڕڤان کۆرجان)
🏷️ پۆل: شەهیدان
یوسف دەمیر (شەڕڤان کۆرجان)
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 05-04-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی 1ی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی، حوکمی سێ مانگ و رۆژێک زیندانیی بەسەر فەردین مەولوودیدا سەپاند. لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە، ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کردووە.[7]
باشووری کوردستان
- وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 18 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران، کە 8 پیاو و 6 ئافرەت و 4 منداڵن. بەمەش ک
📅 05-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
05-04-2020
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📝 بۆ ڕای گشتی؛ لە بارەی هۆکاری گرانبوونی گاز لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک
لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمەوە، وەک وەڵامدانەوە بۆ داواکاریی رەوای هاووڵاتییان لە ئەنجامدانی چاکسازی و گرتنەبەری شەفافییەت لە کاروباری حکومیدا، بڕیاردرا گشت گرێبەستی کۆمپانیاکان لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان و بەپێی پرۆسەی بەتەندەرکردن بێت.
لەم چوارچێوەیەدا بابەتی گواستنەوەی گاز لە کۆمپانیای داناغازەوە بۆ پارێزگاکانی هەرێم، کە لەلایەن کۆمپانیایێکەوە قۆرخ کرابوو، کرایە تەندەر و دوای ئەوەی بۆ کۆمپانیایەکی دیکە دەرچوو و بڕیار بوو لە سەری ساڵی نوێوە دەستبەکار ببێت، بەڵام لەلایەن چەند
📝 بۆ ڕای گشتی؛ لە بارەی هۆکاری گرانبوونی گاز لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک
🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان
بۆ ڕای گشتی؛ لە بارەی هۆکاری گرانبوونی گاز لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ نورتان ئاتالای (بەسە ئازەر)
نازناو: بەسە ئازەر
ناو و پاشناو: نورتان ئاتالای
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: ئایتەن و جەمال
شوێن و کاتی شەهادەت:21-11- 2019/حەفتانین
✌️ نورتان ئاتالای (بەسە ئازەر)
🏷️ پۆل: شەهیدان
نورتان ئاتالای (بەسە ئازەر)
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,055 | وێنە 58,165 | پەڕتووک PDF 10,787 | فایلی پەیوەندیدار 40,231 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,053 |
📝 کتێبەکانی ئۆجالان زۆرترین فرۆشیان هەبووە لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

کتێبەکانی ئۆجالان زۆرترین فرۆشیان هەبووە لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی

یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیسلێمانی بۆ کتێب ڕۆژی 14-11-2019 ئەم مانگە لە شاری سلێمانی دەستی بەکارەکانی کرد، زیاتر لە 180 کتێبخانە و ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە لە 21 وڵاتی جیهانەوە بەشدارییان تێداکردووە.
سەدان هەزار کتێب و ناونیشانی زانستیی لە پێشانگاکەدا نمایشکراون، بەپێی وتەی ڕێکخەرانی پێشانگاکەش، ڕۆژانە پێنج بۆ هەشت هەزار کەس سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب دەکەن.
نەقش و بندارۆک، ناوەندێکی چاپ و بڵاوکردنەوەیە و لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە بەشداریی لە پێشانگاکەدا کردووە، بەشێکی کتێبەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکەپەکەکە و ساکینە جانسز، ژنە تێکۆشەری کورد و چەندین کتێبی دیکەیان دەربارەی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان نمایشکردووە و داهاتی ئەو کتێبانەش دەبەخشنە ئاوارەکانی گرێسپی و سەرێکانیسەرێکانی، کە بەهۆی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە ئاوارەبوون.
ئەم ناوەندە نزیکەی 10 هەزار کتێب و هەزار و 500 ناونیشانی زانستیی بە هەردوو زمانی کوردیی کرمانجیی و عەرەبیی هێناوەتە پێشانگاکە، سەرپەرشتیاری ناوەندەکەش دەڵێت: خەڵکێکی زۆر کە دەزانن لە ڕۆژئاواوە هاتووین سەردانمان دەکەن و کتێبمان لێ دەکڕن.
عەبدوڵا شێخۆ، سەرپەرشتیاری ناوەندی نەقش و بندارۆک بۆ ڕۆژنیوز باسی لە پێشوازیی خەڵک و ئەو کتێبانە کرد کە نمایشیان کرد و وتی: بەشێک لەم کتێبانە لە چاپخانەی شلێر چاپکراون لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئەو داهاتەی کە لە فرۆشتنی ئەو کتێبانە دەستمان دەکەوێت، دەیبەخشینە ئاوارەکانی گرێسپی و سەرێکانی، نرخیشمان لەسەر ئەو کتێبانە دیاریینەکردووە، هەرکەس بیانکڕێت وەک هاوکاریی پارە دادەنێت.
هەروەها وتیشی: خەڵک کە دێنە ئێرە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ خەڵک و شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان هەیە، ئێمەش بەوە دڵخۆشین، هەرچەندە ڕەنگە زۆرێکیان کرمانجی لاتینیش نەزانن، بەڵام دیسانیش دێن و دادەنیشن و هاوکاریی دەبەخشن بۆ ئاوارەکان.
لەناو ئەو سەدان هەزار کتێبەی کە لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیدا نمایشکراون، کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە خواستێکی زۆریان لەسەرە، سەرپەرشتیاری ستاندنی دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان، کە بەشێکی کتێبەکانی ئۆجالانیان لە پێشانگاکەدا نمایشکردووە، ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە.
تانیا ئاوارە، سەرپەرشتیاری ستاندنی دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان بۆ ڕۆژنیوز دەڵێت: ڕۆژانە ئەو کتێبانەی کە خواستی زۆری لەسەربێت نوێی دەکەینەوە، کتێبەکانی ئورفا، سیمبولی پیرۆزی و نەفرەت، ڕێبەرایەتیی پەکەکە ڕێبەرایەتیی ژنی ئازادە، تێڕوانینی شۆڕشگێڕانە بۆ پرسی ئایین، ئابووریی کۆمەڵگەی دیموکراسیی و چەند کتێبێکی دیکەی ئۆجالان هەموو ڕۆژێک 25 بۆ 30 دانەیان لێ دەهێنین و هەرزوو تەواودەبن.
ڕۆژانە لە کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی بۆ 07:00ی ئێوارە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب دەرگای بەڕووی هاوڵاتیاندا دەکاتەوە، ئەوکاتەی ئێمە ئەم ڕاپۆرتەمان تۆمار کرد، تەنها کاتژمێرێک بەسەر کردنەوەی دەرگای پێشانگاکەدا تێپەڕببوو، بەڵام کتێبی 'ڕێبەرایەتیی پەکەکە ڕێبەرایەتیی ژنی ئازادە' کە لە نووسینی ئۆجالانە لە ناوەندی جەمال عیرفان تەواوبوو، لەکۆی 25 کتێبێک، کتێبی ئورفا، سیمبولی پیرۆزی و نەفرەت تەنها 3 دانەی لێ مابووەوە.
جگە لە ناوەندی جەمال عیرفان، کتێبخانەکانی بەختیاری و ئەمازۆنیش بەشێک لە کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالانیان نمایشکردووە، لە هەریەکێک لەو کتێبانەشی کە نمایشکراوە بە تێکڕا ڕۆژانە نزیکەی 50 دانەیان لێ دەفرۆشرێت.
ئەمە یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانییە بۆ کتێب، کردنەوەی ئەم پێشانگایەش هاوزەمان بوو لەگەڵ 235ەمین ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی و ناساندی سلێمانی وەک شاری ئەدەب و ڕۆشنبیریی لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆ-وە، خەڵک و ڕێکخەرانی پێشانگاکەش بە گرنگییەوە باس لە بەردەوامییدان بە پێشانگای لەم چەشنە دەدەن.
مەروان حەمەخورشید، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی دەڵێت: مەبەستمانبوو بەم پێشانگایە خوێنەر لەگەڵ کتێب ئاشبکەینەوە، لە یەکەم ڕۆژی کردنەوەی پێشانگاکە شەش هەزار کەس سەردانیان کردبوو، ڕۆژی دووەم هەشت هەزار و ڕۆژی سێیەم پێنج هەزار کەس سەردانی پێشانگاکەی کردووە، ئەمە دەرخەری تینوێتیی خەڵکە بۆ کایەی ڕۆشنبیریی.
ساڵح بێچاری شاعیر جگەلەوەی دڵخۆشە بە کردنەوەی پێشانگاکە، هاوکات ڕەخنەی هەیە لە کەمیی سەرچاوە و ناونیشانی کتێبی کوردیی و دەڵێت: کردنەوەی ئەم پێشانگایە جێگای شانازیی هەموو کوردێکە، بەڵام بەداخەوە هەیمەنەی کتێبی ئاینیی زیاتربوو لە کتێبی ئەدەبیی و فکری، لە هەمووشی ناخۆشتر کتێبی کوردی زۆر کەمە.
ڕێناس عەلی ژنێکی گەنج بوو و بۆ بەدەستهێنانی کتێبی دەروونناسیی و زمانی ئینگلیزیی ڕووی لە پێشانگاکە کردبوو، وتی: داشکاندنێکی باش بۆ کتێبەکان کراوە، بەتایبەت گرنگە بۆ ئەم دۆخە بێ کارییەی کە گەنجانی تێدان، کە بە بڕێک پارەی کەم دەتوانن کتێبی باش بکڕن و سوودمەندبن لێی.
بڕیارە یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب تا 23-11-2019 بەردەوامیی هەبێت، لە کۆتا ڕۆژیشدا پێشانگاکە بە کۆنسێرتێکی هونەرمەند دیاری قەرەداغیی کۆتایی بە کارەکانی دەهێنێت.[1][2]

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 18-11-2019
[2]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 18-11-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 18-11-2019
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Nov 18 2019 10:45AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 18 2019 11:14AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 18 2019 11:14AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 90 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.1141 KB Nov 18 2019 11:05AMجوان عومەر ئەحمەد
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

کتێبەکانی ئۆجالان زۆرترین فرۆشیان هەبووە لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️18-11-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عەبدوڵڵا ئوجەلان
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 5,897 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574