نامەیەک لە جەویداڵ کەمالەوە بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
نامەیەک بۆ پەرلەمانی هەرێمی
کوردستانکوردستان وە ئەندامانی
سەرەتا دەست خۆشیتان لێ ئەکەم بۆ ئەم هەلوێستەی ئەمرۆتان بۆ یارمەتیدان و پاراستنی ڕۆژئاوایی کوردستان، هه ڕ لێره وه ئەمەوێ پێتان بلێم، کە ئێوە تەنها نوێنەرایەتی خەلکی باشور ناکەن ئێمەش لە پارچەکانی تری کوردستان ئێوە بە نوێنەری خۆمان ئەزانین، وە دلنیاشتان ئەکەمەوە کە بە نەوەی نوێی کورد نالێین کە ئێوە لە بیر خۆتان بردۆتەوە کە (تورکیا) یە هێرش ئەکاتە سەر ڕۆژئاوایی کوردستان و ئەیەوێت داگیری بکات و گۆرانکاری دیموغرافی بەدیهێنانی جینۆساید و ئەنفالی دیکە لە سەر گەلی کورد دروست بکات.. بەلکو پێیان ئەلێین لە بیرتان چووە، بەلام ئێمەش دلنیاین کە خەلکی باشوری کوردستان کە دەنگیان بە ئێوە داوە لە بیریان نەچوە کە (تورکیا) یە ئەو تاوانە قێزەونە ئەکات لە نیشتمانەکەمان.
لەگەل ئەمەشدا پرسیارێکم لا دروست ئەبێت...! بۆچی له 12 ڕاسپاردەکانی ئەمرۆ ناوی تورکیا نەهێندرا ؟ ئایا ئەترسن کە (تورکیا) دەروازەی ئبراهیم خەلیل دابخات؟! یان ئەترسن تورکیا هێرش بکاتە سەر باشوری کوردستان و داگیری بکات ؟! خۆ هاولاتیانی کوردستان کەمپینی بایکۆتی کرینی کالایی تورکیان ڕاگەیاندووە، هەرچەند ئێمە پێمان وایە تورکیا لە ڕۆژئاوایی کوردستان ناوەستێ بەلکو گەمارۆیی لەسەر باشوریش توند تر ئەکات... 'خۆ تورکیا بەشێک لە خاکی هەرێمی کوردستانی داگیر کردووە وە بنکە سەربازیەکی یەک جار زۆری هەیە '
هەرچەند مایەیی دلخۆشی بوو کە هەموو فراکسیۆنەکانی پەرلەمان یەک دەنگ بوون بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوایی کوردستان، هیوادارم ئەو خالانەی لەسەر ڕێکەوتون بە تایبەتی هەولدانی دیبلۆماسی بۆ وەستاندنی ئەم کۆمەل کوژیە کە ئاراستەی گەلەکەمان کراوە. لەگەل ئەوەشدا بیرتان نەچێ بەهەموو دونیا بلێن ئێمە لە ڕۆژئاوای کوردستان کێشەی ئاو و خۆراکمان نیە، بەلکو برسی و تینوی ئازادی و سەرفرازین.
[1]
لە گەل ڕێزدا
جاویدان کمال
15-10-201915-10-2019