بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: 2019نامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 09-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆09-04-2020
📆08-04-2020
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅09 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,789) پەڕتووک||
📅 07-04-2020
باکووری کوردستان
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گەڕەکەکانی خربێ شابکێ، باسکل کەڤیل و دێرقوبی کەربۆرانی مێردین هەموو جۆرە هاتوچۆکردنێکی لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد. پارێزگاری دەوڵەتی تورک رایگەیاند، لە 6ی نیسان و لە دوای کاتژمێر 23:00ەوە بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەکان و سوپا ئۆپراسیۆن لەو 3 گەڕەکەدا ئەنجام بدەن، هاتووچۆکردنیان تیایاندا قەدەغە کراوە.[1]
- لە یەکەیەکی 200 سەربازیی سوپای تورک لە جۆلەمێرگ دا 11 سەرباز تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. سەربازە تووشبوەکانیان گواستووەتەوە بۆ ئۆتێلەکان و کۆمەڵگەکانی نیش
📅 07-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
دوو پێشمەرگە لە هێرشێکی داعش لە کوڵەجۆ شەهید بوون
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ا. ب. هەوری - ئەبوبەکر شێخ جەلال
ئەبوبەکری شێخ جەلالی کوڕی شێخ تەهای کوڕی شێخ سەلامی کوڕی شێخ فازڵی کوڕی شێخ نیزامەدینە.
قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە و هەروەها خانەی مامۆستایانی لە بەغدا.
مامۆستا بووە لە هەڵەبجە و پێنجوین و سلێمانی لەسەر هەڵوێستی نیشتمانی پەروەری چەند جار زیندانی کراوە.
هەوری لە ساڵی 1915 لە سیتەکی شارباژێر لە دایکبووە لەرێکەوتی 08-04-1979 لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.
👫 ا. ب. هەوری - ئەبوبەکر شێخ جەلال
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ا. ب. هەوری - ئەبوبەکر شێخ جەلال
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
ساڵی 1951 لەشاری مەهاباد لەدایکبووە. ساڵی 1968 دیپلۆمی ئەدەبی وەرگرتووە. پاشان لەڕِشتەی جوگرافیای ئابووری لەزانکۆی تەورێز درێژەی بەخوێندن داوە و لەساڵی 1974 پلەی لینسانسی لەو رشتەیەشدا وەرگرتووە. مامۆستایەتی کردووە و چەندین جار بەتاوانی چالاکیی سیاسی دەستگیر و ئەشکەنجە کراوە و دراوە. ساڵی 1987 بەناچار رووی کردۆتە هەندەران و دوای دوو ساڵ مانەوە لە ئازەربایجانی سەروو، باکۆ، لەساڵی 1989وە لەوڵاتی سوێدە. ماوەی دەساڵ بەڕێکوپێکی گۆڤاری گزینگی دەرکردووە و چەندین بەرهەمی چاپکراوی ئەدەبی هەن.
👫 سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئیبراهیم ئەحمەد
ئیبراهیم ئەحمەد لە 06-03-1914 لەبنەماڵەیەکی ناسراوی شاری سلێمانی لەدایکبووه، رەمزی فەتاح کەئەفسەرێکی کورد بووە مامی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بووەو کاریگەری زۆری لەسەر رۆشنبیری بوونی برازاکەی هەبوو، هەربۆیەزوو رەوانەی قوتابخانەی دەکات. ئەم کاریگەرییەی مامی تا قۆناغەکانی دواناوەندی خوێندنی ئیبراهیم نووسەر هەربەردەوام بوو، لەساڵی 1937 لەشاری بەغدای پایتەختی وڵاتی ئێراق کۆلیژی یاسا تەواودەکات.
ئیبراهیم ئەحمەد لەتەک نووسین کاری رامیاری کردووەو لەبەشداری چالاکی لەشۆڕشی ئەیلوولی کوردستانی باشوور بەسەرۆ
👫 ئیبراهیم ئەحمەد
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئیبراهیم ئەحمەد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,182 | وێنە 58,211 | پەڕتووک PDF 10,789 | فایلی پەیوەندیدار 40,320 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,073 |
📖 ئۆردوگانیستە کوردەکان | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

ئۆردوگانیستە کوردەکان

لە چەند ساڵی ڕابوردوودا، ئەفسانەی ئۆردوگانیزم بۆتە یەکێکە لە ئەفسانە گەورە و ترسناک و بەربڵاوەکانی خۆرهەڵات. ئەم پیاوە ناسیونالیستییە پیاوکوژ و جەلادە، کە خۆی لە تورکیادا بەجۆرێکی نوێ و دیماگۆگی درێژە بە سیاسەتی ناسیونالیستیانەی تورکی دەدات، جۆرە فۆرمێکی نوێی کەمالیزم پیادەدەکات کە لەبری ئەوەی ڕوو لە خۆرئاوا بێت، ڕووی لە ئیسلامە، لە ناوەوە دەست لە هیچ کوشتن و بڕییەک ناپارێزێت دەرهەق بە ئەتنییەت و نەتەوەکانی تر، بۆ دەرەوەش دەموچاوێکی ئاشتیخواز و مرۆڤدۆست و مافدۆست دەردەخات… خۆی لە ناوەوە قەسابخانەی وەک شیرناخ دروستدەکات، لەدەرەوەش ڕوو لە بەشار ئەسەد دەکات و دەڵێت (میللەتی خۆت مەکوژە). پاڵەوانی ئەم نیفاقە سیاسییە گەورەیە لای هەندێک بووە بە هەڵگری مۆدێلێکی خەیاڵی (کە لە ڕاستیدا بوونی نییە) و وەک فریادڕەسێکی گەورە، وەک مارتن لۆسەری خۆرهەڵات سەیردەکرێت. ئەم درۆیە لە ساڵانی ڕابوردوودا تەنیا ئۆردوگان و مەکینە گەورەکەی، کە مەکینەیەکی موخابەراتی و میدیایی گەورەیە، دروستیان نەکردوە، بەڵکو خزاوەتە هەموو جێگایەک، هەم لە جیهانی عەرەبدا خەڵکی فریو داوە و هەم لای ئێمەش.
گومان لەوەدا نییە کە بارودۆخی کورد لە ئێستادا بارودۆخی سەردەمی کەنعان ئیڤرین نییە، بەڵام ئەوەی ئەم گۆڕانکارییە بە دەستکەوتی ئۆردوگان بزانێت، نەوەک هەڵەیە، بەڵکو تێنەگەیشتنە لە کۆی ئەو پرۆسە گەورەیەی گۆڕانکاری کە لە دونیادا هەیە، کە لەسەروو هەموویانەوە گۆڕانکاریی سیستمی میدیا و پەیوەندییە کە وادەکەن چیتر جێگایەک بۆ گەمژەیی شۆڤێنزمی تورکی نەبێت و گووتارە تەقلیدییەکانی کەمالییەت بە فۆرمە دێرینەکەی نەتوانێت بژی، هەڵبەت لە پاڵ دەیەها هۆکاری گەورە و کاریگەری دیکە کە کاری من نییە لێرەدا بەسەریانبکەمەوە.
ئەوەی لای من هەمیشە جێگای سەرەنج بووە، لەدایکبوونی نەوەیەکە لە ئۆردوگانیستی کورد کە بەجۆرێک قسە لە مۆدێلی تورکی دەکەن، وەک ڕێگا چارەیەک بۆ قەیرانەکانی خۆرهەڵات، وەک موعجیزەیەکی ئایدیۆلۆژی و ئابووری و سیاسی. ئەم سەرسامییە بە ئۆردوگانیزم بەر لە هەر کەس پارتی و یەکێتی ڕەواجیان دایە… هیچ کەسێک نییە ڕۆڵی ئەم دوو حیزبە لە جوانکردنی ڕوخساری ئەمجۆرە لە کەمالیزمی نوێ فەرامۆشبکات. ئەو سەرمایەی بازرگانەکانی کورد و تورکی پێکەوە دەبەستەوە، بووە هاوپەیمانییەکی ئایدیۆلۆژیش کە سیاسییەکانی کورد و تورکی پێکەوە گرێدەدا… بەجۆرێک هەموو ئەو ڕاستییە لە بیرکرا کە ئۆردوگانیزم هیچ نییە جگە لە فۆرمێکی نوێی کەمالیزم لە سەردەمێکی تر و لە ساتێکی تری قەیراندا، وە هێشتا عەقڵی شۆڤێنی تورکی لەبری پێویستی بەستایش و پیاهەڵدان بێت، پێویستی بە سەرزەنشت و بەرابەر وەستان هەیە. ئەوە بوو تەواوی پەیوەندی لەگەڵ تورکیادا لەسەر فەرامۆشکردن و بیرنەکردنەوە و هەوڵنەدان بۆ تێگەیشتنی جەوهەری ئۆردوگانیزم داڕێژرا.
هەڵبەت سیاسییە کوردییەکان کە لە قوتابخانەی فیکری ناسیونالیستی کوردیدا گەورەبووبن و ئەم قوتابخانەیە جگە لە مۆراڵی بچوکی و لاوازیی هیچی دیکەی تێدا نەچاندبوون، نەخۆشییەکانیان بەرجەستەبوونی هەموو نەخۆشییە تەمەندارەکانی عەقڵییەتی ناسیونالیستی بوو کە یان کۆیلە دروستدەکات یان ئاغا، لە هاوکێشە ئیقلیمییەکەدا نوێنەری بەری کۆیلە و هەڵگری مۆراڵی کۆیلە بوون. وەک هەمیشە ئاسایی بوو، سڵاوی جەلاد بە مەرحەمەتێکی خودایی بزانن و زەردەخەنەی ئۆردوگان بەسەرەتای سەردەمێکی نوێ لەقەڵەمبدەن و ئەوەی شۆڤینیزمی تورکی بە جینۆساید بۆی نەکراوە، لە بە تورکاندنی عەقڵییەت و شێوازی ژیان و زەوقماندا، وەک کاڵایەکی گرانبەها و بە پارە لێیبکڕنەوە.
دیارە پارتی و یەکێتی تەنیا پێشەنگانی ئەم سەرسامییە بە ئۆردوگانیزم نەبوون، ڕاستە ئەوان ئابووریی کوردستانیان بە جۆرێکی نابەرابەر و بێ هیچ سیاسەتێکی پەرێزدار و ڕۆشن بەستەوە بە بازاڕی تورکیاوە، ڕاستە ڕاگەیاندنی ئەم دوو حیزبە نەوەک هەر ستایشی ئۆردوگانیزمیان دەکرد و لە دەموچاوە فاشییستییەکەی بێدەنگبوون، بەڵکو هەر عەقڵییەت و زەوقیشیان کۆپی مۆدێلی ڕاگەیاندنی تورکی بوو، ڕاستە سوودێکی گەورەیان لە وانەکانی میتی کەمالی وەرگرت لە ترساندن و تۆقاندن و هەڕەشەکردن و لە ناوبردنی نەیاراندا.. بەڵام ئەوان تەنیا هاوڕێ و بانگەشەکاری ئوردوگانیزم لە کوردستاندا نەبوون.
بەرەی دووەم لە ئۆردوگانیستە کوردەکان، ئەو شەپۆلە دینیانەن کە دەیانەوێت لەسەر حیسابی هەر شتێک بێت بڵێن دەسەڵاتی دینی لە عەلمانی باشترە. ئەمانە بەراوردکردنی نێوان کەنعان ئیڤرین و ئۆردوگان دەگۆڕن بۆ بەراوردکردنی مۆدێلی عەلمانی و مۆدێلی دینی، کە نەوەک بەراوردێکی شیاو نییە، بەڵکو نوکتەیەکی فیکری و زانستی و ئەخلاقیشە. ئەو بەراوردەشیان بۆئەوەیە، بەو دەرەنجامەوە بێنەدەرێ کە حکومەتی دینی لە حکومەتی عەلمانی دادپەروەرتر و بە ڕەحمترە. ئەم هەڵە فیکرییە، هەڵەی تێنەگەیشتن لە ئۆردوگانیزم وەک جۆرێک لە کەمالیزمی بۆیەکراو بەدین، لە شۆڤێنیزمی حیجابدار، بەرەو ئەوەی بردن ئۆردوگانیزم وەک مۆدێلێک بۆ پارتە دینییەکان سەیربکەن کە گوایە دەتوانن لەگەڵ ڕۆحی دیموکراسییەتی خۆرئاواییدا خۆیان بگونجێنن، بێئەوەی ساتێک ئەوەیان لە بیربێت کە ئۆردوگانیزم بە جەوهەر تەعبیر نییە لە مۆدێلی دینی حوکم، دامەزراندنی شەریعە نییە، بەڵکو تەعبیرە لە فۆرمێکی نوێی عەقڵییەتی ناسیونالیستی تورکی لە ساتێکدا دەیەوێت لە قەیرانە گەورەکانی ناوخۆ و دەرەوەی دەرچێت، کاتێک دەیەوێت ڕۆحی کولتووری کەمالی بپارێزت و جەوهەرە شۆڤێنییەکەی هەڵگرێتەوە، بێئەوەی لە ناوەوەڕا لە ڕابوردووی دێرینی داببڕێت. ئەوە لە ساتێکدا ئاشکرایە کە ڕوکەشە عەلمانییەکەی کەمالیزم نەیتوانی نەتەوەکانی تر لە تورکیا بتوێنێتەوە، ئۆردوگانیزم کە ڕوکەشە دینییەکەی کەمالیزمە، بۆ هەمان مەبەست، لە ڕێگای بەکارهێنانی گووتاری دینییەوە، وەک گووتارێکی ئەسیمیلەکەر و توێنەوە و یەکخەر، هەوڵی ئەو کارە دەدات. هەڵبەت کە تورکیا دەبێت بگۆڕێت، بەڵام ئۆردوگانیزم تەعبیر نییە لە گۆڕان لە ڕۆحی ناسیونالیزمی تورکیدا، بەڵکو تەعبیرە لە ڕێگریی ئەو ڕۆحە لە گۆڕان، لە خۆگونجاندنی لەگەڵ هەلومەرجی نوێدا، بێدەستکاریکردنی قووڵی گووتارەکان و تێزەکان. ئۆردوگانیزم هەر خودی ئەم ناسیونالیزمەیە، لە دەموچاوە هەرە دیماگۆگییەکەیدا، لە چڵەپۆپەی ئەو ناکۆکییە ئەخلاقی و فیکرییەدا کە لەسەری ڕاوەستاوە.
بەبڕوای من هەڵەیەکی مێژوویی و ئەخلاقی گەورەیە ئەحزابی دینی کوردی، شەرعییەتی خۆیان لە مۆدێلی ئۆردوگانییەوە وەربگرن، بەڵکو هەر سەرەتایەکی دروست بۆ دروستکردنی حیزبێکی ئاینی کراوە، کە دوور بێت لە ڕۆحی ڕەتکردنەوە و توندوتیژی، دەبێت لە ڕەخنە لە ئۆردوگانیزمەوە دەست پێبکات، چونکە ئۆردوگانیزم تا ئێستا و تاسەر ئێسقانیش بە ڕۆحی ڕەتکردنەوە و توندوتیژی بار و بارگاوییە.
بەرەی سێهەم کە لە کوردستاندا بانگەشەی ئۆردوگانیزم دەکەن، ئەو ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنوس و هونەرمەند و خوێندەوارانەن کە بەخەیاڵی خۆیان لە ئۆردوگانییەتدا شێوازێکی دینی و ناسیونالیستی مامناوەند دەبیننەوە. بێئەوەی لەو ڕاستییە سادەیە تێبگەن کە ئەوە ئۆردوگانییەت نییە دونیای گۆڕیوە، بەڵکو دونیا و هاوکێشە تازەکان و شێوازە نوێکانی ژیانە کە عەقڵییەتی ناسیونالیستی تورکیان بە هەندێ پاشەکشە ناچارکردوە. ئەوەی کە ئەم ڕۆشنبیرانە نایبینن ئەوەیە ئۆردوگانیزم، دەشێت لە داهاتوودا ڕۆحێکی داخراوتر و تەسکتر ببەخشێتە عەقڵییەتی ناسیونالیستی تورکی، بەوەی بە بارگەی فاناتیکیانەی مەزهەب موتوربەیدەکات. ئۆردوگانییەت کە تائێستا بچوکترین هەنگاوی نەناوە پەروەردەیەکی تازە ببەخشێتە مرۆڤی تورک لە ئەفسانە ئەتاتورکییەکان ڕزگاریبکات، بەردەوام لەسەر پاکڕاگرتنی یادەوری تورکیای دێرین، گۆڕستانی میللەتان، سەرزەمینی جینۆسایدە گەورەکان ئیشدەکات، هێشتا منداڵی تورک فێردەکرێت ئەوەی لەسەر زەمینی تورکیا دەژی، تورکە. هێشتا منداڵی تورک پێی ناگووترێت لە تورکیادا خەڵکانی تر و زمانی تر هەیە ڕێزیان لێ بگرە… بە بڕوای من شەرمە بۆ ڕۆشنبیرانێک لە ژێر هەر بیانوو بەهانەیەکدا بێت، سەر بە هەر نەتەوەیەکی خۆرهەڵات بن… ئەو جەوهەرە نەبینن کە ئۆردوگانیزم هەیەتی و ئەوەی مێژوو گۆڕیوێتی بە کاری ناسیونالیستێکی وەک ئۆردوگانی بزانن.[1]
بەختیار عەلی

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ئاشتی

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 11-10-2019
📙 پەڕتووک - کوورتەباس📖 رامیاری، جیۆپۆلیکیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Oct 12 2019 10:19AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 12 2019 11:46AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 12 2019 11:46AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 364 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ئۆردوگانیستە کوردەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️11-10-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بەختیار عەلی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,296 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574