پیرۆزبایی پەرلەمانی کوردستان لە کوردانی ئێزیدی
بەناوی پەرلەمانی کوردستانەوە، بەبۆنەی جەژنی جەمایێ جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی میری ئێزیدیان و جڤاتی ڕۆحانی و سەرجەم کوردانی ئێزیدی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، جەژنی جەمایێ، کە لە 6ی ئۆکتۆبەری هەموو ساڵێک دەستپێدەکات تا 13ی ئۆکتۆبەر بەردەوام دەبێت، جەژنی نوێ بوونەوە و قوڵکردنەوەی کەلتوری پێکەوە ژیانە لە هەرێمی کوردستان، لە ساڵانی ڕابردوودا کوردانی ئێزیدی زوڵم وستەمی زۆریان لە دەستی
داعشداعش بینی، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ڕزگارکردنی دیلەکانیان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان، دووبارە پیرۆز بێت و هەر بمێنن بە خێر و خۆشی.
[1]
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
05-10-201905-10-2019