130 هەزار کەس بە نایاسایی خانەنشین کراون لە هەرێمی کوردستان
بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی
وەزارەتی داراییوەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، (چوارشەممە 25-09-2019) مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەشدەکرێت.
عەبدوڵا فارس محەمەد، سەرۆکی یەکێتی خانەنشینانی کوردستان ڕاگەیاند: ئه و مووچەیەی ئەمڕۆ دابەشدەکرێت، مووچەی مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردووه و تائێستا حکومەتی هەرێم 16 مووچە قەرزداری خانەنشینانی سارشتانییه و داواکارین هەرچی زووە ئه و مووچانە بدرێتەوە بە خانەنشینان.
هاوکات یەکێتی خانەنشینانی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە وەزارەتی دارایی و پەرلەمان و حکومەتی هەرێم کرد، پەلە بکەن لە جێبەجێکردنی یاسای ژمارە (9)ی ساڵی (2014)ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە بە جێەجێکردنی یاساکە لە هەرێم ئه و نادادپەروەرییە لە دابەشکردنی مووچەکانیان هەیە، نامێنێت.
عەبدوڵا فارس، دەڵێت: ئەوانەی بەشێوەیەکی یاسایی لە هەرێم خانەنشین کراون، ژمارەیان 110 هەزار کەسە، بەڵام لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم پێیانڕاگەیەندراوە کە ژمارەی خانەشنینان گەیشتووەتە 240 هەزار کەس، بەمەش دەردەکەوێت ئەوانەی خانەنشین کراون بە نایاسایی ژمارەیان 130 هەزار کەسە.
لەبارەی گەڕانەوەی مووچەکانیان، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕاگەیاند: بەهۆی نەبوونی پارەی پێویست ناتوانرێت، ئه و 16 مووچەیە بە خانەنشینانی شارستانی بدرێتەوە، بەڵکو هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیکە، دەبێت چاوەڕوانی باشتربوونی دۆخی دارایی هەرێم بکرێت، بۆ گەڕانەوەی مووچەکانی ڕابوردوویان.
[1]