شارەدێی بەگم قەڵا سەر بە ناوەندی شارۆچکەی
نەغەدەنەغەدە، لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوای ڕۆژهەڵاتی کوردستان.ئەم شارەدێیە بەدووری (6کم) دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی نەغەدەوە.
[1]
پێکهاتەی دانیشتوان
بە پێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی 2006دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارەدێیە (1661) کەس و (384)خێزان بووە.
پێکهاتەی دانیشتوانی ئەم شارەدێیە لە ئازەریە قەرەپاپاقەکان و کوردە موکریەکانن، بە ئازەری و کوردی (موکریانی) دەدوێن.
جوگرافیا
بەگم قەڵا لە باکوور هاوسنوورە لەگەڵ گوندی دەمیرچی و لە باشوور لەگەڵ گوندی بەیرەم بوغە و لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ گوندی سەخسی تەپە لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی خەلیفان.
[2]