پەڕتووکخانە پەڕتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان

جۆری گەڕان





گەڕان

گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
     
 kurdipedia.org 2008 - 2023
دەربارە
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
هاوکارانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
چالاکییەکان
یارمەتی
بابەتی نوێ
07-02-1981
...
[1]
07-02-1981
گوڵەکان و مرۆڤەکان
ناونیشانی پەڕتووک: گوڵەکان و مرۆڤەکان
ناوی نووسەر: فەڕۆخ نێعمەتپوور
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: ماڵی وەفایی
[1]
گوڵەکان و مرۆڤەکان
04-10-2023
...
[1]
04-10-2023
ڕەنگەکان ئەو ساڵانە بەجێمان
ناونیشانی پەڕتووک: ڕەنگەکان ئەو ساڵانە بەجێمان
ناوی نووسەر: فەڕۆخ نێعمەتپوور
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: ماڵی وەفایی
[1]
ڕەنگەکان ئەو ساڵانە بەجێمان
نیشتمان بە زمانی با دەدوێ
ناونیشانی پەڕتووک: نیشتمان بە زمانی با دەدوێ
ناوی نووسەر: فەڕۆخ نێعمەتپوور
دەزگای پەخش: بڵاوکراوەی گوتار
ساڵی چاپ: 2018
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
[1]
نیشتمان بە زمانی با دەدوێ
دەستە کلیل
ناونیشانی پەڕتووک: دەستە کلیل
ناوی نووسەر: فەڕۆخ نێعمەتپوور
ساڵی چاپ: 2018
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
[1]
دەستە کلیل
سەرۆک
ناونیشانی پەڕتووک: سەرۆک
ناوی نووسەر: فەڕۆخ نێعمەتپوور
ساڵی چاپ: 2017
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
[1]
سەرۆک
پەڵەی لیخن
ناونیشانی پەڕتووک: پەڵەی لیخن
ناوی نووسەر: فەڕۆخ نێعمەتپوور
ساڵی چاپ: 2016
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
[1]
پەڵەی لیخن
دراکولا و سەفەر بۆ ڕۆژھەڵات
ناونیشانی پەڕتووک: دراکولا و سەفەر بۆ ڕۆژھەڵات
ناوی نووسەر: فەڕۆخ نێعمەتپوور
ساڵی چاپ: 2016
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
[1]
دراکولا و سەفەر بۆ ڕۆژھەڵات
سێوە گڕاوییەکان
ناونیشانی پەڕتووک: سێوە گڕاوییەکان
ناوی نووسەر: فەڕۆخ نێعمەتپوور
ساڵی چاپ: 2015
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
[1]
سێوە گڕاوییەکان
لەگەڵ چەپکە گەڵاکان
ناونیشانی پەڕتووک: لەگەڵ چەپکە گەڵاکان
ناوی نووسەر: فەڕۆخ نێعمەتپوور
ساڵی چاپ: 2012
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
[1]
لەگەڵ چەپکە گەڵاکان
قەڵەوی و ڕێژیم
ناونیشانی پەڕتووک: قەڵەوی و ڕێژیم
ناوی نووسەر: د. ئیبراهیم تاهیر مەعروف قورشاغلویی
دەزگای پەخش: نارین
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
قەڵەوی و ڕێژیم
گوڵستان؛ ژیانی ناوداران و شاعیرانی کورد
ناونیشانی پەڕتووک: گوڵستان؛ ژیانی ناوداران و شاعیرانی کورد
ناوی نووسەر: مەلا سامان هەڵەبجە
ساڵی چاپ: 2017
ژمارەی چاپ: چاپی دووەم [1]
گوڵستان؛ ژیانی ناوداران و شاعیرانی کورد
شێوازو ڕێگاکانی وانەوتنەوە
ناونیشانی پەڕتووک: شێوازو ڕێگاکانی وانەوتنەوە
ناوی نووسەر: لوقمان ڕەئوف
ساڵی چاپ: 2005
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
شێوازو ڕێگاکانی وانەوتنەوە
گوڵ و جۆرەکانی گوڵ لە شیعرەکانی نالی
ناونیشانی بابەت: گوڵ و جۆرەکانی گوڵ لە شیعرەکانی نالی
ئامادەکردن: مەهاباد جەعفەر عەبدوڵڵا
سەرپەرشتیار: م. مەهدی سەربەست سلێمان
ساڵی دەرچوون: 2020
[1]
گوڵ و جۆرەکانی گوڵ لە شیعرەکانی نالی
کەژان کاوە تەها
ناو: کەژان
ناوی باوک: کاوە تەها
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
ژیاننامە
دکتۆرە کەژان کاوە، دکتۆری ئافرەتان و منداڵبوونە لە شاری سلێمانی، پسپۆر لە بواری تایبەت بە نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی.
کەژان کاوە تەها
شۆڕش لە سەدەی 21 دا
ناونیشانی پەڕتووک: شۆڕش لە سەدەی 21 دا
ناوی نووسەر: کریس هارمەن
ناوی وەرگێڕ: هاوکار عەبدوڵڵا
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
دەزگای پەخش: ئایدیا
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
شۆڕش لە سەدەی 21 دا
ئیسلامۆفۆبیا؛ ترس لە ئیسلام و سیاسەتە ئیمپراتۆرییەکان
ناونیشانی پەڕتووک: ئیسلامۆفۆبیا؛ ترس لە ئیسلام و سیاسەتە ئیمپراتۆرییەکان
ناوی نووسەر: دیپا کومار
ناوی وەرگێڕ: هاوکار عەبدوڵڵا
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: تەفسیر
ژم
ئیسلامۆفۆبیا؛ ترس لە ئیسلام و سیاسەتە ئیمپراتۆرییەکان
داعش لە نێوان ململانێی مەزهەبی و شکستی بەهاری عەرەبیدا
ناونیشانی پەڕتووک: داعش لە نێوان ململانێی مەزهەبی و شکستی بەهاری عەرەبیدا
ناوی نووسەر: هاوکار عەبدوڵڵا
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: ئایدیا
ساڵی چاپ: 2018
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
داعش لە نێوان ململانێی مەزهەبی و شکستی بەهاری عەرەبیدا
مێژووی تیرۆریزم لە چاخە دێرینەکانەوە تا داعش
ناونیشانی پەڕتووک: مێژووی تیرۆریزم لە چاخە دێرینەکانەوە تا داعش
ناوی نووسەر: جێرارد شالیاند و ئارناود بلین
ناوی وەرگێڕ: هاوکار عەبدوڵڵا
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش:
مێژووی تیرۆریزم لە چاخە دێرینەکانەوە تا داعش
ژووری ڕووداوەکان یادەوەرییەکان لە کۆشکی سپییەوە 2
ناونیشانی پەڕتووک: ژووری ڕووداوەکان یادەوەرییەکان لە کۆشکی سپیییەوە
ناوی نووسەر: جۆن بۆڵتن
ناوی وەرگێڕ: هاوکار عەبدوڵڵا
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
دەزگای پەخش: فام
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
ژووری ڕووداوەکان یادەوەرییەکان لە کۆشکی سپییەوە 2
قورئانی سەر سوڕهێن!
ناونیشانی پەڕتووک: قورئانی سەر سوڕهێن!
ناوی نووسەر: د. گاری میللەر
ناوی وەرگێڕ: هاوکار عەبدوڵڵا
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: تەفسیر
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
قورئانی سەر سوڕهێن!
کۆشیعری جەمال شارباژێڕی؛ بەرگی 01
ناونیشانی پەڕتووک: کۆشیعری جەمال شارباژێڕی بەرگی یەکەم
شاعیر: جەمال شارباژێڕی
شوێنی چاپ: هەولێر
چاپخانە: چاپخانەی شەهاب
ساڵی چاپ: 2013
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
کۆشیعری جەمال شارباژێڕی؛ بەرگی 01
دەردە کشتوکاڵییەکان و بنەماکانی چارەسەرکردنیان
ناونیشانی پەڕتووک: دەردە کشتوکاڵییەکان و بنەماکانی چارەسەرکردنیان
ناوی کۆکەرەوە و ئامادەکردن: سەدرەدین نورەدین ئەبوبەکر
شوێنی چاپ: هەولێر
ساڵی چاپ: 2000
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
دەردە کشتوکاڵییەکان و بنەماکانی چارەسەرکردنیان
پڕۆژەی بەکوردییکردنی زانست و خوێندنی باڵا
ناونیشانی پەڕتووک: پڕۆژەی بەکوردییکردنی زانست و خوێندنی باڵا
ناوی نووسەر: د. فازڵ قەفتان
چاپخانە: پیرەمێرد
ساڵی چاپ: 2019
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
پڕۆژەی بەکوردییکردنی زانست و خوێندنی باڵا
ئامار
بابەت 424,616
وێنە 87,691
پەڕتووک PDF 16,138
فایلی پەیوەندیدار 70,426
ڤیدیۆ 431
میوانی ئامادە 51
ئەمڕۆ 16,993
ڕاپرسی
   ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
   ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
دڵگرانین بە کارەساتی بوومەلەرزەکەی باکوور و ڕۆژاوای وڵات.. مەڕەش و شارەکانی تری وڵات بە تەنیا نین و هاوزمانانیان لەگەڵ ماڵوێرانییەکانیاندا دەژین!
شوێنەکان
عەفرین
شوێنەکان
کۆبانێ - کۆبانی
شوێنەکان
مەڕەش
شوێنەکان
ئەنتاب / دیلۆک
کورتەباس
ڕووخانی قەڵای دیلۆک (غازی ئ...
ئارەزوو قوربانی دەستی کلتور و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
  
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
زۆرتر
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS

گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئەم بابەتە باشتر بکە!
| |
ئارەزوو قوربانی دەستی کلتور و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
دۆزی ژن

ئارەزوو قوربانی دەستی کلتور و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
دۆزی ژن

کات دووی پاش نیوەڕۆ بوو بەدەم دروست کردنی قاوەیەکەوە سۆزانی هاورێم بە خەیاڵدا هات، دەمێک بوو قسەمان پێکەوە نەکردبوو، دەستم برد بۆ تەلەفۆنەکەم و زەنگم بۆ لێدا.
لە دوای هەواڵ پرسین و باس کردن لە نەهامەتیەکانی ژیان، هەستم بە بێتاقەتی کرد. لەدرێژەی قسەو باسەکانیدا کاتێک پرسیارم لێکرد کە هۆکار چیە بێتاقەتیت؟ وتی: بۆ ماوەی دوو مانگ دەبێت هاوڕێیەکم ناوی ئارەزووە کە دراوسێشمە خۆی سوتاندووە و لەو ڕۆژەوە بەو ئاگرەوە بینیومە باری دەروونیم تێکچووە.
سۆزان کەوتە گفتوگۆ و باس کردن لە ئارەزوو، منیش زۆر بە پەرۆشەوە گوێم بۆ گرتبوو. وتی :
دوو مانگ پێش ئێستا لە پر گوێم لە قیژە و هاواری ئارەزوو بوو، کاتێک بە پەلە ڕامان کرد بینیمان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو و پڕ بە دەمی هاواری دەکرد و دەیووت فریام کەون. ئێمەش بە پەلە بەتانییەکمان لە جەستەی ئاڵاندو ئاگرەکەمان کوژاندەوە بەڵام دوای چی، هەموو دەم و چاو قژی بە یەکجار سوتابوو، دەستەکانی و پشتی پێستی پێوە نەمابوو، بە پەلە گەیاندمانە نەخۆشخانە و لەوێ تا نزیک مانگێک مایەوە، لە ئیستادا هاتۆتەوە ماڵەوەو بەهۆی سوتانی دەم و چاوی لە حاڵەتێکی خراپدایە، هەموو چرکەساتێکیشی مردنێکە.
منیش زۆر ماندووم و بە بینینی زۆر تێک ئەچم، خەفەت ئەخۆم کە ناتوانم هیچی بۆ بکەم، چونکە پیداویستیەکانی ئەو لەدەرەوەی توانا وهێزی منە.
دەڵێن ئەتوانێت لە دەرەوەی وڵات جوانکاری بکات، بەڵام ئەویش پارەیەکی یەکجار زۆری دەوێت و هاوسەرەکەشی پێشمەرگەیە و بەو موچە کەمەوە فریای هیچ ناکەوێت!
منیش قسەکانم پێ بڕی و لەسۆزانم پرسی ئەی نازانیت هۆکاری خۆ سوتانەکەی چی بوو؟
سۆزان ووتی چیت لێ بشارمەوە لە ڕاستیدا لە ڕێگەی ئەم گروپ و پەیجانەی کە لە فەیسبوکدا هەن کورێکی ناسیووە، وەک برا لێی نزیک بوەتەوە و وێنەو ڤیدۆی خۆی، منداڵەکانی بۆ ناردوە و دواتر کورەکە بڵاوی کردۆتەوە و ئەویش لە ترسی ئەوەی کە کەس و کاری نەیکوژن خۆی سوتاند.
ئیتر پرسیاری زۆر لە مێشکمدا دروست بوو زۆر حەزم دەکرد کە لە نزیکەوە ورد و دروستی ڕوداوەکە بزانم، بۆیە بە سۆزانم وت ئایا ئەتوانم قسە لەگەڵ ئارەزوو بکەم؟
سۆزان وتی پێم وایە ئەتوانێت بە تایبەتی ئەگەر بزانێت کەسێک لەدڵەوە گوێی بۆ بگرێت و تۆزێک لە خەمەکانی کەمبکاتەوە، یان هاوکاری بکات بۆ ئەوەی تۆڵە لەو کورە بکاتەوە.
بە سۆزانم وت تۆ پێی بڵێ و منیش ئادی بۆ دەنێرم.
ئەوە بوو ئادم بۆ نارد و لە دوای چەند ڕۆژێک وەک هاورێ قبوڵی کردم.
نامەیەکم بۆ ئارەزوو نارد وهاوخەمی خۆمم بۆ ئەو کارەساتەی کە بە سەر خۆیدا هێنابوو دەربڕی...بە هۆی ئەوەی کە توانای نوسینی نەبوو و بۆیە لە دوای ماوەیەکی کەم زەنگی بۆ لێدام.
سڵاوێکی پر لە ئازار و نائومێدی و بێ هیوایی لێکردم و بە دەنگێکی پر لە هەنسک وگریان و ترس کەوتە گفتووگۆ لە گەڵمدا.
ئاخ چەند گفتووگۆیەکی پر لە حەسرەت بوو !
دەمم بەیەکجاری داخرابوو نەمئەتوانی هیچ بڵێم و نەمدەزانی کە چۆن دڵنەوای بکەم و چی بڵێم !
ئارەزوو ژنێکی وریا دیار بوو، وتی خاتوون هیچ مەڵێ واز بهێنە و هیچ شتێک و هیچ کەسێک ناتوانێت دڵنەوایم بکات و تەنها ئەو کاتە نەبێت دڵم ئۆقرە دەکات کە تۆڵەی خۆم بکەمەوە لەو کەسانەی کە بوون بە هۆکاری هەموو ئەو ناخۆشی و نەگبەتیانەی کە لە ژیانمدا هاتنە ڕێگام، تکایە هاوکارم بە.
نازانم لە کوێوە دەست پێبکەم لەو ڕۆژەی کە دەرکم بە ژیان کرد چوار ساڵانێک ئەبووم یەکەم یادگاری کە لەهزرمدا جێگیر بوو وەک کابوسێک هەمیشە بە دوامەوەیە و هەرگیز لێم جیانابێتەوە؟
یان باس لەو ڕۆژە بکەم کە بە شازدە ساڵی بە زۆر بەشودرام؟
یان باس لە ئێستام بکەم کە چارەنووسم ڕەش داگیرساوە وەک دەموچاوە سوتاوەکەم ؟پێم وت خۆت چۆن ئارام دەبێت لەوێوە باسی بکە.
ئارەزوو وتی ئەگەر باس لە ئێستای ژیانم بکەم لەوانەیە لێم تێنەگەیت و بگرە سەرزەنشتیشم بکەیت.... ژیانی ڕابردووم هۆکار بوون بۆ ئەوەی بکەومە ئەو هەڵە گەورەیەی کە بە سەر خۆمدا هێناو و خۆشم نازانم چۆن لێی دەرباز ببم.
ئارەزوو بەدەم ئازار و ترس وئاخەوە کەوتە گێڕانەوە وتی :
یەکەم ئازار کە هەستمی هەژاند، ، ئەو کات تەمەنم چوار ساڵان بوو و لە گەڵ خوشکێکم کە ساڵو نیوێک لە خۆم منداڵ تر بوو ولە بەر دەرگا پێکەوە یاریمان دەکرد و بە بەرچاومەوە بوو بە ژێر ئۆتۆمبێلێکەوە، ئەو دیمەنە تراژیدیایەم لە بیر ناچێت. دیمەنی بیننی دایکم بە هەردوو دەس ئەیدا بە سەر خۆیدا و قژی دەڕنی و هاواری دەکرد، دیمەنی ئەو خەڵکەی کە لەدەورو و پشتمان کۆبووبونەوە و هەریەک بە شێوەیەک قسەی دەکرد، یەکێک سەرزەنشتی دەکرد و دەیووت ژن چۆن دەبێت ئاگای لە منداڵی نەبێت و بەڕەڵای کۆڵانی بکات، یەکێکی تر دەیووت موقەدەری خودایە و دەبوایە هەرئەوەندە بژیایە، یەکێکی تر دەیووت کەی کاتی ئەم قسانەیە و فریای ئەو ژنە بکەون، باوکم دەینەڕاند و هاواری دەکرد و قسەی بە دایکم ئەووت و هتد.
ئەوە بوو مردنی خوشکەکەم هۆکارێک بوو کە دایکم توشی نەخۆشی دەروونی ببێت و ئەعقڵی لە دەست بدات(شێت بێت) ئیتر من و براکەم کە لە من گەورەتر بوو هەر ڕۆژێک کەسێک لە ڕێی خوا ئەهات و نانێکی ئەداپێمان، دایکم بە تەواوی تێک چوو و باوکیشم ئامادە نەبوو کە خزمەتی ئێمە و دایکم بکات و خەڵکیش دەیانووت ژیان بەم شێوەیە ناڕوات و منداڵەکانت وردن و دەبێت ژنێک بینیت خزمەتی خۆت و منداڵەکانت بکات..
لە دوای مانگێک باوکم ئێمە و دایکمی بردەوە بۆ ماڵی باپیرم، ئەوەندەی پێنەچوو ژنی هێنایەوە و ئێمەی بردەوە بۆ لای خۆی و کەوتینە ژێر دەستی بێڕەحمی باوەژنەکەمان و بێباکی و شەقی باوکمان...
یاساو ڕێسا تازەکانی باوکم بۆ ئێمە خرایە ڕوو، پێی وتین لە مەولا ئەوەی باجیتان پێتان بڵێت دەبێت جێ بە جێ بکەن و گوێ ڕایەڵی ببن، لەم ساتەوە ئەو دایکتانە و نابێت بە هیچ شێوەیەک بە قسەی نەکەن
باوکم فەرمانبەر بوو، نیوەروان لە فەرمانگە ئەهاتەوە ماڵەوە، دوای نیوەڕۆش ئەڕۆشت بۆ دوکانەکەی وهەتا ئێوارە نەئەهاتەوە، کاتێک کە دەگەڕایەوە ماڵەوە لە بری ئەوەی لە ئامێزمان بگرێ و خۆشەویستیمان پێببەخشێت، لێیئەداین و سوکایەتی پێدەکردین و شوێن نەمابوو بە دەست و قاچمانەوە کە بە کەوچ داخ نەکرابێت و هۆکارەکەشی درۆکانی باجیمان بوو کە بە دوو قسە و دوو مەکر لە خشتەی ئەبرد و لەدژمان بەکاری دەهێنا.
ئای چەند بە ژیانێکی کوللە مەرگی گەورە بووین، هەرگیز ئەو ڕۆژانەم لە بیر ناچێت، ئەگەر زستان بوایە یان هاوین ئەوا نیوەڕوان ئێمە لە کۆڵان دەبووین، باوکم و باجیشم لە بەردەم سۆپای گەرمی زستان و فێنککەرەوەی گەرمای هاویندا ژیانیان دەگوزەراند، چەندەها جار لە لایەن کورە هەرزەکارەکانەوە ئەتک کراوین ودەستمان بۆ درێژ کراوە، نیوەڕۆیەک نەبوو کە لە لایەن کورە هەرزەکارەکانەوە دەستم بۆ نەبرابێت و بە توندی باوشم پێدا دەکراو بە دیواردا بەرزیان دەکردمەوە و شەهوەتی بۆگەنی خۆیانیان تیادا بەتاڵ ئەکردمەوە.. ئاخر کچێکی پێنج شەش ساڵی چی ئەزانێت و چی تێبگات و چۆن بتوانێت پارێزگاری لە خۆی بکات.
لە دوای ئەوەی هەتا قۆناغی شەشی سەرەتایم بە دەردە سەری تەواو کرد و زۆر جار بە سکی برسی باجیم ئەیناردین بۆ قوتابخانە، بە ئەمری باجیم و بە لێدان و شەقی باوکم ڕێگریان لێکردم کە بڕۆمەوە بۆ خوێندنگا و درێژە بە خوێندن بدەم، کاتێک دەموت با بخوێنم، باجیم ئەیوت کچ خوێندنی بۆ چییە و هاوکاری من بێت لە ماڵەوە باشترە،
بەڵێ لە بەر باران وبەفری زستاندا و لە بەردەم ئاوی بەستراوی تەنکی دا پەڕۆی گوی منداڵەکانی خۆی پێ ئەشتم، لە بەر هەتاو وتیشکی هاویندا تەشتە نانی پێ دروست ئەکردم.
ئای چەند بێ ویژدان بوو، کاتێک دەمووت ناتوانم و هاواری ئەکرد و پر بە دەمی ئەیقیژاند بە سەرمدا و ئەیووت ئەی منیش فریا ناکەوم.
ئاخر منێکی منداڵ بۆ ئەبوایە هاوکاری ئەوم بکردایە، بۆ وەک منداڵەکانی هاوتەمەنم ژیانێکی خۆشم بە سەر نەبردایە لە گەڵ دایک و باوکی خۆمدا.
ئەوە بوو چیتر نەگەڕامەوە بۆ خوێندن و هەتا تەمەنم بوو بە شانزە ساڵ وەک کارەکەرێک لەو ماڵەدا خزمەتم ئەکردن، باجیم نەک هەر ڕویەکی خۆشیشی پێنەئەدام، بەڵکو سوکایەتی زۆریشی پێ ئەکردم.
لە تەمەنی 16 ساڵیمدا باجیم پورزایەکی خۆی بۆ دۆزیمەوە و هەر چۆن بوو باوکمی ڕازی کرد و هەموو شتێکیان برییەوە ووتیان دەبێت شوی پێبکەیت، یەکەم جار ڕەتم کردەوەو دواتر ناچاریان کردم کە ڕازی ببم.
وتیشم هەرچۆن بێت خۆ لەمە زیاتر ژیانم خراپتر نابێت.و بەشکم کوڕێکی باش بێت و وەک فریاد ڕەسێک قەرەبووی ڕابردوشم بۆ بکاتەوە.
وریای پێشمەرگە بوو بە هاوسەرم تەمەنی 28 ساڵ بوو واتا 12 ساڵ لە من گەورەتر بوو، لە سەرتاوە لە گەڵ ماڵی خەزورمدا بووم و لەوێش خەسووم هەر وەک کارەکەرێک مامەڵەی لە گەڵ ئەکردم و بە تایبەتی لەو کاتانەی کە وریا ئەرۆشت بۆ فەرمانی پێشمەرگایەتی، هەرچی سوکایەتی بوو پێی ئەکردم و هەمان تراژیدیای دەستی باوەژنم لەشکڵو شێوازێکی دیکەدا بۆم دوبارە بویەوە. هەرچەندە ڕێزیشم لێئەگرتن و هەموو ئەرکی ماڵەکەشم خستبووە ئەستۆی خۆم، بەڵام هەر ناڕەزا بوو وئەیوت تۆ نازانی باش چێشت دروست بکەیت.. کاتێکیش وریا ئەهاتەوە دەستی دەکرد بە درۆ و قسەی ناڕاست، ووریاش ئەکەوتە سوکایەتی پێم و شەق شەقێنی ئەو ناوەشی پێ ئەکردم،
خەسووم ئەیوت ژنەکەت حەز دەکات ئێمە بمرین بۆ ئەوەی دەست بگرێت بە سەر ئەم ماڵەدا، ئەو ئەزانێت من و باوکت نەخۆشی زەختمان هەیە (بەرز بوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن) کەچی چێشتەکە پڕ لەخوێ دروست ئەکات، ، منیش هەرچەند ئەمویست داکۆکی لەخۆم بکەم و هەمیشە بە وریام ئەوت بە خوا وا نییە کەچی ئەیوت چۆن دایکم درۆ ئەکات؟؟
بەڵێ دایکی بێویژدان بوو درۆی ئەکرد، فێڵی ئەکرد، بوختانی ئەکرد..
چەند جارێک کە ڕێ ئەکەوت وریا لە ماڵ بوایە و من چێشتم لێ بنایە بە دزییەوە خوێی زیاتری تێ ئەکرد و دواتر ئەیووت ئەها ژنەکەت حەز ئەکات بمان کوژێ، ژنەکەت عەقڵی تەواو نییە وەک دایکی شێتە.
ئاخ بۆ ئەم هەموو نەهامەتیە لە ژیانمدا ؟
نەمئەزانی بۆ خەسووم بەو شێوەیە هەڵس و کەوتی لە گەڵ ئەکردم !! ژنێکیش بوو زۆر خانومان بوو، لای خۆی شەو وڕۆژ نوێژی دەکرد و تەنانەت حەجیشی کردبوو، بەڵام تێناگەم بۆ وای ئەکرد؟
تێناگەم بۆ ئەبێت لە کلتوری ئێمەدا هەمیشە خەسوو حەزی لە بووک نەبێت؟
باشە خۆ ئەیتوانی وەک کچی خۆی مامەڵەم لەگەڵ بکات ؟
بەم دردە سەرییە سێ ساڵم تێپەڕاند لە گەڵ ماڵی خەسومدا، چەند جارێک ئەتۆرام و ئەڕۆشتمەوە بۆ ماڵی باوکم بەڵام باجیم لە خەسووم خراپتر بوو و بۆیە چارم نەبوو دیسان ئەگەرامەوە، چەند جارێک بیرم لە خۆکوشتن ئەکردەوە بەڵام هەرچۆن بێت لەبەر کورەکەم قبوڵم ئەکرد و ئەمووت با بێ دایکی نەبێت وەک خۆم.
لە دوای سێ ساڵ ژیانم بە تەواوی وێران بوو، ئیتر وریا لەبەر کورەکەمان بڕیاری دا کە جیا ببینەوە لە ماڵی خەسووم.
خانوویەکمان بە کرێ گرد و ڕۆشتینە خانووی کرێوە، وردە وردە ماڵێکی جوانمان دروست کرد کورێکی تریشمان بوو.لە سەرەتاوە بە هۆی ئەوەی موچە باش بوو کرێ خانوو و بژێوی ژیانمان دابین ئەکرد، بەڵام لەم دوایەدا بە هۆی ئەوەی موچە لە کاتی خۆیدا نەئەدرا و کەم کورتی تێکەوت ووریا فریا نەئەکەوت، شەڕ وئاژاوە کەوتە نێوانمان و ئەیوت ئەگەر تۆ باش بوویتایە لەگەڵ دایکم بۆ دەبوینە کرێ چی.
ئارەزوو بەم شێوەیە بەردەوام بوو لە گێڕانەوەی بە سەرهاتەکانی و هاتە سەر باسکردنی ئەوەی بۆ چی کە خۆی سوتاند.
هەست کردن بە تەنیایی لە ژیانمدا ونەبوونی سۆز و خۆشەویستی، نەبیستنی ئامۆژگاری لە لایەن کەسی نزیک و تەنانەت وریاش، هۆکار بوو کە بۆشاییەکی یەکجار گەورە لە ژیانمدا دروست ببێت، ووریا دوو هەفتە لە مانگێکدا لە فەرمانی پێشمەرگایەتی بوو، کاتێکیش ئەگەڕایەوە زۆری کاتەکانی لە لای دایک و باوکی بە سەر ئەبرد، بۆیە ئەمە وای لێکردم کە زۆر پەیوەست ببم بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە، بە تایبەتی فەیسبوک وگروپەکانی ناوی. لە چەند گروپێکدا بابەتم دائەبەزاند و بە هۆی ئەوەوە خەڵکێکی زۆر نامەی بۆ ئەناردم و گرنگیان پێئەدام و بە بیانوی ئەوەی کە بابەتەکانمیان بە دڵە و ئیتر دەکەوتنە گفتووگۆ لە گەڵمدا، لە سەرتاوە وەک خوشک و برا، دواتر ناردنی نوکتە و قسەی خۆش بۆ یەکتری، ، ، ئەوەندە پەیوەست بووبووم بە فەیسبوک زۆر جار ئاگام لە منداڵەکانم نەمابوو، ئەوەندە سۆز و چێژم لە هاورێکانی فەیسبوکم وەرگرتبوو، ئەوەندە چێژم لە هاوسەر و کەس وکارەکەم وەرنەگرتبوو، ئەوەندە گرنگی وکاتم بە بابەتەکانم ئەدا کە بڵاوم ئەکردنەوە و چارەکێکی ئەوە گرنگی بە دوو منداڵەکەم نەئەدا. وام لێهاتبوو کە تەنانەت خەو و ئیسراحەتم لە خۆم تێک دابوو، توانا وحەوسەڵەی منداڵەکانمم نەمابوو..
بە تێبەڕبوونی کات هاورێتیم لە گەڵ کورێکدا پەیدا کرد (ناوی سەهەند بوو) لە یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپا ئەژیا، لە من منداڵ تر بوو.. زۆر جار هەستم بەوە ئەکرد کە زۆر لە بیر و هۆشمەوە نزیکە و هەمیشە یەکەم کەس بوو کە دەست خۆشی لێئەکردم و پشتگیری ئەکردم بۆ ئەوەی بەردەوام بم، زۆر جار ئەگەر کورێک یان پیاوێک لە ڕێگەی ماسنجەرەوە بێزاریان بکردمایە، هانام بۆ ئەو ئەبرد، ئەویش هەڕەشی لێئەکردن و ئیتر کۆڵیان ئەدا.
هەمیشە بە دادە ئارەزوو بانگی ئەکردم و ئەیوت من خوشکم نییە و تۆ خوشکی گەورەی منیت، ، هەرگیز لە ژیانمدا نە باوک نە برا نە مێرد ئەو هەستەیان پێ نەبەخشیووم، بۆیە نەمدەزانی گرنگی پێدان چییە!! ئایا بەزەیی بوو؟یان لە بەر بەرژەوەندی و مەرامی بۆگەنی خۆی بوو!
وردە وردە باسی ژیانی خۆم بۆ کرد و ئەویش بە هەمان شێوە باسی ژیانی خۆی بۆ من کرد، ژمارەی ڤایبەری یەکترمان گۆرییەوە وزۆر جار کە قسەمان ئەکرد کامیرەمان ئەکردەوە، وێنەی خۆی و وێنەی سروشتی جوانی ئەو وڵاتەی کە تیادا ئەژیا بۆی ئەناردم و منیش بە هەمان شێوە وێنەی خۆم و هەردوو کوڕەکەم بۆ نارد..
من هەر وەک برایەکی خۆم مامەڵەم لە گەڵ ئەکرد، بەڵام هەستم بەوە ئەکرد کە سەهەند زۆر جار قسەکانی ئەگۆری و ئەیوت ئەگەر بێتو مافی پەنابەریم بۆ دەربچێت و ئەوا بە فەرمی هەوڵتان بۆ ئەدەم بۆ ئەوەی تۆ و منداڵەکانت ڕزگار بکەم، ئەیوت تۆ شایستەی ئەو پیاوە نییت وتۆ شایستەی کەسێکی زۆر باشیت... کاتێک گوێبیستی ئەو قسانەی سەهەند ئەبووم دڵ خۆش ئەبووم حەزم بە ژیان ئەکرد، لە ناخی خۆمدا ئەمووت بۆ منیش وەک چەندەها ژنی تر ژیانێکی شایستە نەژیم....
هەموو جارێک کە وریا لە فەرمانی پێشمەرگایەتی ئەگەڕایەوە و هەوڵم لە گەڵ ئەدا بۆ ئەوەی ڕازی بکەم و کە بڕۆین بۆ ئەوروپا، بەڵام هەموو جارێک ڕەتی ئەکردەوە و ئەیووت بە چی بڕۆین و ئەگەر پارەشم هەبێت وئەوا من چۆن دایک و باوکم بە جێ بهێڵم.
بەڵێ من کەسێکی زۆر ساویلکەو گێل بووم، زۆر نەفام و گەمژە بووم، ئاخر من باوک و برای خۆم و هاوسەرەکەم دڵیان بۆم ناسوتێت، ئیتر چۆن کورێکی بێگانە کە قەزاوقەدەر کردبێتی بەهاوڕێم دڵی بۆم بسوتێت !
بە تێپەربوونی کات سەهەند داوای وێنەو ڤیدیۆی نەشیاوی لێکردم، کاتێک ڕەتم کردووە و ڕووبەڕوی بوومەوە، کەوتە هەڕەشە کردن لێم وتی ئەگەر ئەو وێنانەم بۆ نەنێری ئەوا خۆم ئەزانم چی ئەکەم، لەڕاستیدا زۆر نەترسام ووتم خۆ هیچ هەڵەیەکی خراپم نەکردووە، بەڵام نەمزانی ئەو وێنە و ڤیدیۆیەی خۆم و منداڵەکانم کە بۆم ناردبوو لە لای خۆی پاراستبووی، بویە وتی پێم ئەگەر ئەوەی داوای ئەکەم لێت جێبەجی نەکەیت و ئەوا وێنە و ڤیدۆکانت لە گروپ دائەبەزێنم، منیش زۆر لێیپاڕامەوە و بە ساقە و قوربانی بووم و تم ئەگەر بێت شتی وابکەیت و ئەوا کەس و کارم دەمکوژن.. تکات لێئەکەم وەک چۆن لە سەرەتاوە وەک برایەکی باش هاوکاریت ئەکردم، هەر وا بە جوانی لە گەڵمدا بمێنەرەوە.
بەڵی چەند جارێک وبۆ ماوەی چەند ڕۆژێک هەمان داواکاری ئەکرد و هەڕەشەی لێ ئەکردم بەڵام من هەر وەڵامم نەئەدایەوە، لە ناخی خۆمدا ئەمووت مادام تا ئێستا هیچی نەکردووە، ئەوا هیچ ناکات.
ماوەیەک دوور کەوتمەوە لە فەیسبوک و تەنانەت لە گروپەکەشم، بەیانییەک زوو هاورێیەکم کە هەر لە ڕێگەی فەیسبوکەوە ناسیبوم نامەیەکی بۆ ناردم وتی سەهەند وێنەی تۆی لە گروپ دابەزاندووە، منیش بە پەلە فەیسبوکم کردەوە، کاتێک بینیم نوسرابوو :
ئەم ژنە بەناوی ئارەزوو کە ماڵیان لە گەڕەکی.....و لە شاری..... وژمارە تەلەفۆنەکەی........ کاری لەش فرۆشی دەکات تەنها بە 5 هەزار دینار.
ئای لەو ساتە نەمزانی چی بکەم !!! بۆ کوێ بڕۆم !!! هەرچیش بڵێم هیچ کەس باوەڕم پێناکات چونکە هەموو ناو وناونیشانم بە ئاشکرا نوسراوە. دڵنیابووم لەوەی کە دەکوژرێم... بۆیە وتم با خۆم خۆم بکوژم پێش ئەوەی بمکوژن.
پێش ئەوەی خۆم بسوتێنم ئەوە بوو نامەیەکم نارد بۆ سەهەند وتم تۆ بوی بە هۆکاری ئەوە ئەو دوو منداڵەم هەتیوو و سەرشۆر بکەیت، ئەوا من خۆم ئەسوتێنم.
هیچ نەوەستام ڕۆشتمە حەوشەکەمان و دەبەیە نەوتم کرد بە جەستەمدا و ئاگرم لە خۆم بەردا.
بریا لەوێدا ڕۆحم دەربچوایە و یەکجار نەجاتم ببوایە...
لە دوای دوو ڕۆژ بە ئاگا هاتم و لە تاو ئازار هیچ شتێکم بیرنەمابوو، هەموو لاشەم پێچرابوو، بە تەنها وریا بە ڕاستی سەرمەوە بوو واقی وڕمابوو سەری سوڕمابوو، چاوەکانی پر بوون لە پرسیار !
لە ناخی خۆمدا ئەمووت تۆ بڵێیت ووریا هەموو شتێکی زانیبێت ؟ ئایا ئەو وێنانەم بڵاو بوونەتەوە یان سەهەند ویژدانی ئازاری داوە و دواتر لایبردووە؟
ئەی بۆ بە تەنها وریا لە لامە؟
پرسیاری منداڵەکانم کرد، وریا وتی خەمت نەبێت، منداڵەکان لای دایکمن.
کاتێک وریا پرسیاری ئەوەی لێکردم کە هۆکار چی بووە کە خۆم سوتاندووە ؟ ئۆقرەیەک بە گیانمدا هات و دڵنیا بووم لەوەی کە هیچ نازانێت، بۆیە منیش ووتم بێزار بووم لە ژیان.
لە دوای مانگێک گەرامەوە ماڵەوە بەڵام بە ڕووخسارێکی شێواو و ناخێکی بریندار و دڵێکی شکاو، ویستم منداڵەکانم لە ئامێز بگرم بەڵام ئەوان نەیان ویست و دیاربوو لە ڕووخسارم ئەترسان.
هەرچۆن بێت نامەیەکم نارد بۆ هاورێکەم، ئەویش دواتر تێلی بۆ کردم وبۆم باس کرد کە خۆم سوتاندووە. ئەویش زۆر بێتاقەت بوو وتی ئەبوایە وات بە خۆت نەکردایە... لە دوای چەند خولەکێک سەهەند پۆستەکەی لابردوو و پێم وایە کەسێکی واش نەیبینیوو، ئەوانەشی کە کۆمێنتیان بۆ نوسیبوو هەموو سەرزەنشتیان کردبوو.
کاتێک سەیری نامەی ماسنجەرەکەم کرد، بینیم لەو ڕۆژەوەی کە خۆم سوتاندووە، ڕۆژ نیە سەهەند نامەی بۆ نەناردبم و لە هەموو نامەکاندا داوای لێبوردنی کردووە و نوسیبوی من بە ڕاستی تۆم خۆش ئەوێت.
منیش نامەم بۆ نارد وتم تۆ بوویت بە هۆکاری ئەوەی کە خۆم بسوتێنم و ڕوخساری خۆم بشێوێنم.... ئیتر وازم لێ بهێنە!
لە دوای ئەوەوە چەندەها جار نامەی ناردووە و بە گومانە لەوەی کە خۆم سوتاندبێت، داوای ئەوە ئەکات کە کامێرا بکەمەوە بۆ ئەوەی بمبینێت.
کاتێک ئارەزوو ئەم باسەی بۆ دەگێڕامەوە و هەستم بەوە دەکرد کە ڕاست ناکات وخۆشەویستی هەیە بۆ سەهەند، بەڵام ئەو خۆشەویستییەی بۆ دەرنەبڕیبوو، چونکە ئارەزوو نەیدەویست سەهەند بە دەم وچاوی شێواوە بیبینێت. دیار بوو ئەوەندە لە خەمی ئەوەدا بوو چۆن سەهەند بەو شێوەیە بیبینێت و ئەوەندە بیری لای ئەوە نەبوو کە چۆن لەمەودوا مامەڵە لەگەڵ ژیاندا بکات.
پرسیاری ئەوەم لێکرد کە هەڵسوکەوتی ووریا چۆنە لە گەڵیدا؟
وتی ئێستا زۆر باشە لە گەڵمدا زۆر خەریکم ئەبێت، ئیتر نازانم ویژدانی ئازاری ئەدات یان تەنها بەزەییەو و هیچی تر !
داوای لێکردم کە چی بکات و چۆن مامەڵە لە گەڵ سەهەند بکات، پێم ووت دوورکەوە لێی و بلۆکی بکە، کەسێک لە سەرەتاوە بەو شێوەیە مامەڵەی لە گەڵ کردبێتی، دڵنیابە لەوەی کە کەسێکی باش نییە و لەوانەیە ئەویش ویژدانی ئازاری بدات و هەست بە زەمب بکات.
ئارزوو بەڵێنی بە من نەدا کە دوور کەوێتەوە لە سەهەند بەڵام ڕازی بوو بەوەی کە چیرۆکی ژیانی خۆی باس بکات، بۆ ئەوەی وانەیەک بێت بۆ سەدەها کچ و ژنی وەک ئەو کە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە دەکەونە هەڵەوە و دواتر هەتا مردن دەبێت خۆیان و خێزانەکانیان باجی بدەن.
تێبینی / چیرۆکەکە ڕاستییە و ناوەکان خوازراون و هەندێک دەستکاری لە ڕووی داڕشتنەوە کراوە بۆ ئەوەی کەسایەتیەکان نەناسرێنەوە.

ئامادەکردنی ڕۆزا حەمە ساڵح
ئەم بابەتە 2,651 جار بینراوە
سەرچاوەکان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 84%
84%
 30%-39%
خراپ
 40%-49%
خراپ
 50%-59%
خراپ نییە
 60%-69%
باش
 70%-79%
زۆر باشە
 80%-89%
زۆر باشە
 90%-99%
نایاب
84%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( جوان عومەر ئەحمەد )ەوە لە: 15-09-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەڕێوەبەری سیستم )ەوە لە: 15-09-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-09-2019 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,651 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
عەفرین
هەرێمی عەفرین کە یەکێکە لە سێ کانتۆنەکەی ڕۆژاوای کوردستان و ناوچەیەکی شاخاوییە، بە کشتوکاڵ بەرهەمهێنانی زەیتون بەناوبانگە.
عەفرین هاوسنوورە لەگەڵ باکووری کوردستان، لە ڕووی ئیدارییەوە سەربە پارێزگای حەڵەبە، ڕووبەری ئەم هەرێمە 3850 کیلۆمەتر دووجایە، لە حەوت شارەدێی و 366 گوند پێکهاتووە، ژمارەی دانیشتووانی 525000 کەسە.
زانیاری لەسەر جوگرافیای کانتۆنی عەفرین (Afrin)
٭ شارێکی ڕۆژاوای کوردستانە، کە کەوتۆتە پارێزگای حەلەب. کە (63) کم دوورە لە پارێزگای حەلەب. ئەم شارە لە سنووری باکووری ڕۆژاوای سووری
عەفرین
کۆبانێ - کۆبانی
کۆبانی یان کۆبانێ (بە عەرەبی دەوڵەتی: عین العرب (کانی عەرەبان) باژێرێکی کوردنشینە لە ڕۆژاوای کوردستان لە دیوی چەپی ئاوی فورات، لەسەر تخووبی نێوان سووریا-تورکیا، هاوسێی شارو دەشتی فرەوانی (سرووج) ی ئورفایە.
لە ڕووی ئیداریەوە شارەدێکە سەر بە پارێزگای حەلەبە و سەد و پەنجا کیلۆمەتر لێی دوورە. گوزەرانی زۆرینەی خەڵکی کۆبانێ لەسەر چاندن و کشتکاریە. دانیشتووانی کۆبانێ و گوندەکانی سەرجەمیان کوردن. کەمینەیەکی عەرەبیش هەن. پێشتر چەند ماڵە ئەرمەنی لێ بوو کە دواتر بەرەو حەلەب و ئەرمەنستان کۆچان. پێکهاتەی ک
کۆبانێ - کۆبانی
مەڕەش
یەک لە پارێزگاکانی باکووری کوردستانە، ناوەندی پارێزگاکە گورگومە، بە توورکی ناوەکەی کراوە بە (کەهرەمانماراش)
دیمۆگرافیای پاڕێزگاکە بەمشێوەیەیە:
بە پێی سەرژمێری ساڵی 2009 ژمارەی دانیشتوانەکەی 1.037.491 کەس بووە، ڕووبەری پارێزگاکە 14.327 کم2، چڕی دانیشتوان بۆ هەر کیلۆمەتر دووجایەک 72، 42 کەسە.
لەڕووی کارگێڕییەوە: ژمارەی ناوچەکانی (10) ناوچە، ژمارەی شارۆکەکانی 64، ژمارەی گوندەکانی 476 گوند سەر بەم پاڕێزگایەن.
مەڕەش
ئەنتاب / دیلۆک
ئەنتاب، دیلۆک یان غازی ئەنتاب، یەکێک لە گەورەترین شارە کوردییەکانی باکووری کوردستانە، کە لە ڕووی مێژوو و شوێنەوار تایبەتمەندی و گرنگیی زۆری هەیە. ئەنتاب یەکێک بوو لە شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان (سوریا) لە پاش پەیماننامەی ئانکارا لە ساڵی 1920 (لە نێوان فەرەنسە و تورکیا) خرایە ژێر دەست و نەخشەی تورکیا.
ئەم شارە سەردەمە مێژووییەکانی زۆری بە خۆیدا بینیوە و بە هەبوونی قەڵا و گردە شوێنەوارییەکانی بەناوبانگە بە تایبەی گردی مێژوویی گرێ کوردان کە لە ئێستادا ناوی گۆراوە بۆ تورک تەپە. شاری ئەنتاب لە ڕووی
ئەنتاب / دیلۆک
ڕووخانی قەڵای دیلۆک (غازی ئەنتاپ) بە هۆی بوومەلەرزەوە
ناونیشانی بابەت: ڕووخانی قەڵای دیلۆک (غازی ئەنتاب) بە هۆی بوومەلەرزەوە
ئامادەکردنی: سارا سەردار
قەڵای دیلۆک، یەکێکە لە شوێنەوارە ناوازەکانی باکووری کوردستان، کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی ڕۆژی 06-02-2023وە، دوچاری زیانێکی زۆر بووە.
مێژووی قەڵای دیلۆک بۆ نزیکەی شەش هەزار ساڵە و لەسەر گردێکی بەرز لە ناو دیلۆک دروست کراوە و لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی ڕۆما وەکوو شوێنی چاودێریکردن بەکار هاتووە. بەرزایی قەڵاکە 30 مەترە و 12 شوێنی چاودێریکردنی بەرزیشی هەیە.[1]
ڕووخانی قەڵای دیلۆک (غازی ئەنتاپ) بە هۆی بوومەلەرزەوە
بابەتی نوێ
07-02-1981
...
[1]
07-02-1981
گوڵەکان و مرۆڤەکان
ناونیشانی پەڕتووک: گوڵەکان و مرۆڤەکان
ناوی نووسەر: فەڕۆخ نێعمەتپوور
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: ماڵی وەفایی
[1]
گوڵەکان و مرۆڤەکان
04-10-2023
...
[1]
04-10-2023
ڕەنگەکان ئەو ساڵانە بەجێمان
ناونیشانی پەڕتووک: ڕەنگەکان ئەو ساڵانە بەجێمان
ناوی نووسەر: فەڕۆخ نێعمەتپوور
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: ماڵی وەفایی
[1]
ڕەنگەکان ئەو ساڵانە بەجێمان
نیشتمان بە زمانی با دەدوێ
ناونیشانی پەڕتووک: نیشتمان بە زمانی با دەدوێ
ناوی نووسەر: فەڕۆخ نێعمەتپوور
دەزگای پەخش: بڵاوکراوەی گوتار
ساڵی چاپ: 2018
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
[1]
نیشتمان بە زمانی با دەدوێ
دەستە کلیل
ناونیشانی پەڕتووک: دەستە کلیل
ناوی نووسەر: فەڕۆخ نێعمەتپوور
ساڵی چاپ: 2018
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
[1]
دەستە کلیل
سەرۆک
ناونیشانی پەڕتووک: سەرۆک
ناوی نووسەر: فەڕۆخ نێعمەتپوور
ساڵی چاپ: 2017
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
[1]
سەرۆک
پەڵەی لیخن
ناونیشانی پەڕتووک: پەڵەی لیخن
ناوی نووسەر: فەڕۆخ نێعمەتپوور
ساڵی چاپ: 2016
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
[1]
پەڵەی لیخن
دراکولا و سەفەر بۆ ڕۆژھەڵات
ناونیشانی پەڕتووک: دراکولا و سەفەر بۆ ڕۆژھەڵات
ناوی نووسەر: فەڕۆخ نێعمەتپوور
ساڵی چاپ: 2016
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
[1]
دراکولا و سەفەر بۆ ڕۆژھەڵات
سێوە گڕاوییەکان
ناونیشانی پەڕتووک: سێوە گڕاوییەکان
ناوی نووسەر: فەڕۆخ نێعمەتپوور
ساڵی چاپ: 2015
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
[1]
سێوە گڕاوییەکان
لەگەڵ چەپکە گەڵاکان
ناونیشانی پەڕتووک: لەگەڵ چەپکە گەڵاکان
ناوی نووسەر: فەڕۆخ نێعمەتپوور
ساڵی چاپ: 2012
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
[1]
لەگەڵ چەپکە گەڵاکان
قەڵەوی و ڕێژیم
ناونیشانی پەڕتووک: قەڵەوی و ڕێژیم
ناوی نووسەر: د. ئیبراهیم تاهیر مەعروف قورشاغلویی
دەزگای پەخش: نارین
ساڵی چاپ: 2011
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
قەڵەوی و ڕێژیم
گوڵستان؛ ژیانی ناوداران و شاعیرانی کورد
ناونیشانی پەڕتووک: گوڵستان؛ ژیانی ناوداران و شاعیرانی کورد
ناوی نووسەر: مەلا سامان هەڵەبجە
ساڵی چاپ: 2017
ژمارەی چاپ: چاپی دووەم [1]
گوڵستان؛ ژیانی ناوداران و شاعیرانی کورد
شێوازو ڕێگاکانی وانەوتنەوە
ناونیشانی پەڕتووک: شێوازو ڕێگاکانی وانەوتنەوە
ناوی نووسەر: لوقمان ڕەئوف
ساڵی چاپ: 2005
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
شێوازو ڕێگاکانی وانەوتنەوە
گوڵ و جۆرەکانی گوڵ لە شیعرەکانی نالی
ناونیشانی بابەت: گوڵ و جۆرەکانی گوڵ لە شیعرەکانی نالی
ئامادەکردن: مەهاباد جەعفەر عەبدوڵڵا
سەرپەرشتیار: م. مەهدی سەربەست سلێمان
ساڵی دەرچوون: 2020
[1]
گوڵ و جۆرەکانی گوڵ لە شیعرەکانی نالی
کەژان کاوە تەها
ناو: کەژان
ناوی باوک: کاوە تەها
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
ژیاننامە
دکتۆرە کەژان کاوە، دکتۆری ئافرەتان و منداڵبوونە لە شاری سلێمانی، پسپۆر لە بواری تایبەت بە نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی.
کەژان کاوە تەها
شۆڕش لە سەدەی 21 دا
ناونیشانی پەڕتووک: شۆڕش لە سەدەی 21 دا
ناوی نووسەر: کریس هارمەن
ناوی وەرگێڕ: هاوکار عەبدوڵڵا
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
دەزگای پەخش: ئایدیا
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
شۆڕش لە سەدەی 21 دا
ئیسلامۆفۆبیا؛ ترس لە ئیسلام و سیاسەتە ئیمپراتۆرییەکان
ناونیشانی پەڕتووک: ئیسلامۆفۆبیا؛ ترس لە ئیسلام و سیاسەتە ئیمپراتۆرییەکان
ناوی نووسەر: دیپا کومار
ناوی وەرگێڕ: هاوکار عەبدوڵڵا
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: تەفسیر
ژم
ئیسلامۆفۆبیا؛ ترس لە ئیسلام و سیاسەتە ئیمپراتۆرییەکان
داعش لە نێوان ململانێی مەزهەبی و شکستی بەهاری عەرەبیدا
ناونیشانی پەڕتووک: داعش لە نێوان ململانێی مەزهەبی و شکستی بەهاری عەرەبیدا
ناوی نووسەر: هاوکار عەبدوڵڵا
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: ئایدیا
ساڵی چاپ: 2018
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
داعش لە نێوان ململانێی مەزهەبی و شکستی بەهاری عەرەبیدا
مێژووی تیرۆریزم لە چاخە دێرینەکانەوە تا داعش
ناونیشانی پەڕتووک: مێژووی تیرۆریزم لە چاخە دێرینەکانەوە تا داعش
ناوی نووسەر: جێرارد شالیاند و ئارناود بلین
ناوی وەرگێڕ: هاوکار عەبدوڵڵا
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش:
مێژووی تیرۆریزم لە چاخە دێرینەکانەوە تا داعش
ژووری ڕووداوەکان یادەوەرییەکان لە کۆشکی سپییەوە 2
ناونیشانی پەڕتووک: ژووری ڕووداوەکان یادەوەرییەکان لە کۆشکی سپیییەوە
ناوی نووسەر: جۆن بۆڵتن
ناوی وەرگێڕ: هاوکار عەبدوڵڵا
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
دەزگای پەخش: فام
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
ژووری ڕووداوەکان یادەوەرییەکان لە کۆشکی سپییەوە 2
قورئانی سەر سوڕهێن!
ناونیشانی پەڕتووک: قورئانی سەر سوڕهێن!
ناوی نووسەر: د. گاری میللەر
ناوی وەرگێڕ: هاوکار عەبدوڵڵا
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای پەخش: تەفسیر
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
قورئانی سەر سوڕهێن!
کۆشیعری جەمال شارباژێڕی؛ بەرگی 01
ناونیشانی پەڕتووک: کۆشیعری جەمال شارباژێڕی بەرگی یەکەم
شاعیر: جەمال شارباژێڕی
شوێنی چاپ: هەولێر
چاپخانە: چاپخانەی شەهاب
ساڵی چاپ: 2013
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
کۆشیعری جەمال شارباژێڕی؛ بەرگی 01
دەردە کشتوکاڵییەکان و بنەماکانی چارەسەرکردنیان
ناونیشانی پەڕتووک: دەردە کشتوکاڵییەکان و بنەماکانی چارەسەرکردنیان
ناوی کۆکەرەوە و ئامادەکردن: سەدرەدین نورەدین ئەبوبەکر
شوێنی چاپ: هەولێر
ساڵی چاپ: 2000
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
دەردە کشتوکاڵییەکان و بنەماکانی چارەسەرکردنیان
پڕۆژەی بەکوردییکردنی زانست و خوێندنی باڵا
ناونیشانی پەڕتووک: پڕۆژەی بەکوردییکردنی زانست و خوێندنی باڵا
ناوی نووسەر: د. فازڵ قەفتان
چاپخانە: پیرەمێرد
ساڵی چاپ: 2019
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
پڕۆژەی بەکوردییکردنی زانست و خوێندنی باڵا
ئامار
بابەت 424,616
وێنە 87,691
پەڕتووک PDF 16,138
فایلی پەیوەندیدار 70,426
ڤیدیۆ 431
میوانی ئامادە 51
ئەمڕۆ 16,993
ڕاپرسی
   ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
   ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 15.02
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.953 چرکە!