🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: 2017نامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 25-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 25-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆25-02-2020
📆24-02-2020
📆23-02-2020
📆22-02-2020
📆21-02-2020
📆20-02-2020
📆19-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅25 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,678) پەڕتووک||
📅 24-02-2020
باکووری کوردستان
- هاوسەرۆکانی گشتی هەدەپە رایانگەیاند، گەل کۆنگرەی هەدەپەیان کرد بە ئاهەنگی دیمۆکراسی و سپاسییان ئاڕاستەی بەشداربووان کرد و جەختیشیان کردەوە، لە کۆنگرەکەدا گەل جێگرەوەی خستە روو.[1]
- میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە، بەهۆی بوومەلەرزەکەی دوێنێی ناوچە سنوورییەکانی نێوان وان و ورمێ، ژمارەی قوربانییان بەرزبووەتەوە و کەسێکی دیکە گیانی لەدەستداوە، کە بەمەش رێژەی مردووان بۆ نۆ کەس بەرزبووەتەوە، کە سێیان منداڵن. هەروەها 36 کەسی دیکەش بریندارن و لە نەخۆشخانەکان لەژێر چارەسەری پزیشک
📅 24-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
بەهۆی بومەلەرزەوە لە پارێزگای ورمێ 2 هەزار خانوو رووخاون
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئاران جەلال
لە شاری سلێمانی لە بنەماڵەیەکی دێرینی گەڕەکی سەرشەقام هاتووەتە دنیاوە. خوێندنی سەرەتایی لە سلێمانی خوێندووە و پاشان قۆناغەکانی دیکەی لە وڵاتی ئوسترالیا تەواو کردووە. هەڵگری بڕوانامەی کۆلێژی تەکنیکی لە بەرنامەسازی و بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری تەلارسازیدایە. پاشان ماستەری لە مافی مرۆڤدا خوێندووە. جگە لە کارە ئەندازیارییەکانی لە وڵاتانی ئوسترالیا و ئەوروپا و کوردستان، وەرگێڕی چەندین کتێبە لە زمانی ئینگلیزییەوە، لەوانە:
- پیاوی سێیەم (گراهام گرین)
- نانی بەیانی لە تیفەنی (ترومان کاپۆتی)
- پاڵتۆ (نی
👫 ئاران جەلال
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئاران جەلال
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 عیماد زەنگەنە
شاعیر و ڕاگەیاندکار بووە و لە لە ڕێکەوتی 25-02-2017 کۆچی دواییکردووە.
👫 عیماد زەنگەنە
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
عیماد زەنگەنە
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئایسەل توگلوک
سەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی KCD، رۆژی 25-02-2020 بە 10 ساڵ زیندانی حوکم درا.
👫 ئایسەل توگلوک
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئایسەل توگلوک
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,622 | وێنە 57,424 | پەڕتووک PDF 10,678 | فایلی پەیوەندیدار 39,050 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,642 |
👩 قوربانییەکانی دوای قوربانی | 🏷️ پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

قوربانییەکانی دوای قوربانی

ئەو ژنانەی بە ناوی پیاوێکەوە ناسراون لەناو کۆمەڵگە، ئەو پیاوە کەسێکە دارای پێگەو مەقامێکە، یان کەسێکی ناسراو و خۆشەویستە و خاوەن هەڵوێست و لەخۆبووردەیە و بەم شێوەیە ناو و ناوبانێگێکی هەیە لەناو خەڵک و کۆمەڵگەدا، لە پاش مەرگیان جا ئەم مەرگە بە شێوەی ئاسایی و دەستی قەدەربێت، یان بە گیان بەخت کردن و شەهید بوون و خۆ قوربانی کردن بێت، ئەوە ژنەکانیان لەپاش مەرگیان قوربانییەکی ترن و دۆخی ژیانیان ئەستمە درکی پێبکرێت، هەر ڕۆژێکیان مردنێکە.
ئەو ژنانەی هەتا دوێنێ ژیانێکی ئازادیان هەبووە و خاوەنی بڕیاری خۆیان بوون لە هاتووچۆو ژیانی ئاسایی ڕۆژانەیاندا، ئەمڕۆ ئیتر بێ مێردو بێ خاوەن دەبینێرن، ئەوان ئیتر تەنها جەستەیەکن لە چاوی کۆمەڵگە، جەستەی بێ خاوەنیش بەتێڕوانینی باوی کۆمەلگە ڕۆژهەڵاتیەکانیش ڕێگەیەکە بۆ تاوان و گوناە و عەیبە.
ئیتر ئەبێ ئەم ژنانە کۆنتڕۆڵ بکرێت و بخرێنە ژێر چاودێرییەوە، لە ماڵە باوک یان برا، بەکراسێکی نیلی و بێ ڕەنگ بە خامۆشی وبە حەیاو حورمەتەوە هەنگاو هەڵنێن، حەیاو حورمەت دووبارە بە پێناسەی کۆمەلگە داخراوەکان بەواتەی گرنگی نەدان بە شێوەو ڕووخسار و سەرو قژ و جوانی و گەنجی ژن دێت، یانی لە گۆڕ نانی حەزو غەریزەکان، یانی بە قەدەری خوا قایل بوون و گوڕایەڵی ئەمر و نەهی پیاوەکانی بنەماڵە.
نابێت لە بیرمان بچێت ژن هەرچەند ئازاد و خاوەن بڕیاری خۆی بێت، بەڵام وەک خەسەڵتێکی مێینەیی پێیخۆشەو پێویستی بەوەیە پیاوێک لە ژیانیدا وەک هاوسەرو هاوڕێ گرنگی پێ بدات و ڕۆژانە بۆی دووپات بکاتەوە کە چەندی خۆشدەوێت، یان ئەو بۆنەی لەخۆیی داوە تا چەند بۆنێکی خۆشە، یان ئەو کراسەی پۆشیوییەتی چەند ڕەنگی جوانە و چەندیش لێی دێت، یان ئەمڕۆ جوانتر لە هەرکات دەنوێنێت. بیستنی هەموو ئەوانە بۆ ژنە شەهیدێک یان هە ر کەسایەتیەکی بەو جۆرە وەکو ئاماژەمپێدان لە زاری پیاوێکی دیکەوە بۆ هەمیشە دەبێت خەیاڵی خامۆش و شاراوەی شەوانی تەنیایی بێت.
ئەو ژنانەی تەنانەت خاوەنی ناوی خۆشیان نین و ناوەکەشیان لێ دەسەندرێتەوە و بەناوی هاوسەری کۆچکردووی فڵان و فیسار بانگ دەکرێن.
ئیتر ئەو ژنانە موڵکی نیشتیمانی ئەو مرۆڤانەن کەوەها دەڕوانن لە ژنانی دوای ڕوداوەکان و کارەسات، هەر بە موڵکی پیاو دەمێننەوە بە مردویی.
نووسینی:خەزان ڕەحیم
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:👩 دۆزی ژن
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👩 جۆری دۆزی ژن پیاوسالاری و رەگەزپەرستی
👩 جۆری دۆزی ژن پەروەردەی جێندەری
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 96% ✔️
96%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Sep 1 2019 12:43AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 1 2019 10:49AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 1 2019 10:49AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 213 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.16 KB Sep 1 2019 12:49AMجوان عومەر ئەحمەد
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

قوربانییەکانی دوای قوربانی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️29-08-2019
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 3,401 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574