رێکخراوی مافی مرۆڤ لە
عەفرینعەفرین – ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند: لە سەرەتای کەوتنی عەفرینەوە تائێستا 28 هاووڵاتی کورد لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە.
مستەفا شێخۆ، ئەندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە عەفرین ڕاگەیاند: بەشێوەیەکی بەردەوام باج و فیدیە لە هاووڵاتیانی کورد وەردەگیرێت، ئەوەش لە لایەن چەکدارە عەرەبەکانی سەر بە سوپای تورکیا ئەنجام دەدرێت و هەندێکجار کوردەکان دەستگیردەکرێن و بۆ ئازادکردنیان داوای پارە دەکەن، لە لایەکی دیکەوە بە شێوەیەکی خێرا ڕێژەی عەرەبی هاوردەکراو له و شارە زیاد دەبێت و ئەمە بۆ گۆڕینی ناسنامەی شارەکەیە.
وتیشی: ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە هاووڵاتیانی کورد کە پێشتر ڕفێندراون تائێستا چارەنووسیان دیار نییە و هەر لە سەرەتای کەوتنی عەفرین لە 18ی ئازاری 2018 تائێستا 28 کەس لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە و هەر هەموویان بەدەست چەکدارە توندڕه و و عەرەبەکانی سەر بە سوپای تورکیا ئەشکەنجە دراون.
ئەوەشی وت: تائێستا زیاتر لە 250 هەزار هاووڵاتی کوردی عەفرین ئاوارە بوون و بەره و ناوچەی شەهبا لە حەلەب ڕوویشتوون و ئه و عەرەبانەی بۆ عەفرین هێنراون زیاتریان لە غوتە و ئیدلب و حمس هاتوون.
[1]