عەلی کەندی ناوی تەواوی عەلی هۆمەر عەلی فەتاح،
ساڵی 1953 لە ناحیەی دیبەگەی سەر بە مەخموور لەدایک بووە،
ئەمڕۆ 06-08-2019 لە ماڵی خۆیدا لە هەولێر بە هۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
بایەخی بە نووسینی مێژووی کۆن و ساڵنامە و ئینسکڵۆپیدیای مێژوویی و جوگرافی و کەلتور و کەلەپوری کوردی دەدا.
کەندی لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا چووبووە ڕیزەکانی پێشمەرگە و سێ جار لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستگیر کراوە و 18 بەرهەمی چاپکراو و بڵاوکراوەی هەیە.
[1]