عەلی کەندی ناوی تەواوی عەلی هۆمەر عەلی فەتاح،
ساڵی 1953 لە شارەدێی #دیبەگە#ی سەربە #مەخموور# لەدایک بووە،
ڕۆژی #06-08-2019# لە ماڵی خۆیدا لە #هەولێر# بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
بایەخی بە نووسینی مێژووی کۆن و ساڵنامە و ئینسکڵۆپیدیای مێژوویی و جوگرافی و کلتوور و کەلەپووری کوردی دەدا.
کەندی لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا چووبووە ڕیزەکانی پێشمەرگە و سێ جار لەلایەن ڕژێمی #بەعس#ەوە دەستگیر کراوە و 18 بەرهەمی چاپکراو و بڵاوکراوەی هەیە. [1]