🏠 Start
Send
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Kontakt
Om!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
Mer
Kurdipedia
🔎 کوردیی ناوەڕاست Menu
🏠|📧|Om!|Bibliotek|📅
🔀 Tilfeldig element!
❓ Hjelp
📏 Vilkår for bruk
🔎 Avansert søk
➕ Send
🔧 Verktøy
🏁 Språk
🔑 Min konto
✚ Nytt element
📕 Det som var vanskelig å leve med
Det som var vanskelig å leve med
En kurders beretning Om krig og tortur
Abdusamet Yigit
📕 Det som var vanskelig å leve med
📝 Les bøker-unngå angst og stress
Hei alle kjære medborgere både i Kurdistan og i Norge.
Som dere alle vet at utbruddet av viruset Covid-19, også kjent som Corona har ført til angst, stress og enkelte steder panikk blant befolkningen
📝 Les bøker-unngå angst og stress
📕 Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Masteroppgave i helsefag
Odd Edvardsen
Avdeling for sykepleie og helsefag (ASH)
Institutt for klinisk medisin
Universitetet i Tromsø
September 2006
📕 Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
📕 Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) il...
📕 Bibliotek
Ny i Norge; ordliste norsk-...
📕 Bibliotek
Norsk nå!; ordliste norsk-k...
📕 Bibliotek
68 i Kjølvannet Av Den Iran...
📖 سەماوە و قەندیل و کورد کوژی! | Gruppe: Artikler | Artikler språk: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ Ranking element
⭐⭐⭐⭐⭐ Utmerket
⭐⭐⭐⭐ Veldig bra
⭐⭐⭐ Gjennomsnittlig
⭐⭐ Dårlig
⭐ Dårlig
☰ Mer
⭐ Legg til i mine samlinger
💬 Skriv din kommentar om dette elementet!

✍️ Elementer historie
🏷️ Metadata
RSS

📷 Søk i Google etter bilder relatert til det valgte elementet!
🔎 Søk i Google for valgt element!
✍️✍️ Oppdater denne artikkelen!
| 👁️‍🗨️ | 👂
سەماوە و قەندیل و کورد کوژی!
📖 Artikler

لەم رۆژانەدا میدیاکانی دەسەڵات و بە تایبەت میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان، بە هەمو جۆرێک کار لە سەر تەخوینکردنی پەکەکەپەکەکە دەکەن. هەوڵی ئەوە دەدەن لە زهنیەتی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دا ئەو وێنەیە بچەسپێنن، کە پەکەکە هێزێکی تیرۆریستییەو هۆکاری هێرشەکانی تورکیایە بۆ سەر هەرێمی کوردستان، لە بەرمبەردا هەوڵی ئەوەش دەدەن رەوایەتی بە داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان بدەن.
ئەم پەیام و بانگەشە میدیایە رێکخراوانە، ئاماژەن بۆ بونی هەماهەنگیەکی هەوڵگری و میدیای و سەربازی ورد لە نێوان هەرێم و تورکیا دا. وا بڕوات دور نیە لە هەنگاوەکانی داهاتودا دەسەڵاتدارانی هەرێم لەوە سڵ نەکەنەوە راستەوخۆ هێزەکانی پێشمەرگە بخەنە خزمەت ئەجێندای دەوڵەتی تورکیا. واتە بە دور نازانرێ شەڕی کورد-کورد بەرپا بکرێت.
شەڕی دەسەڵاتدارانی تورکیا دوو لایەنەیە لە ئاستێکدا شەڕی دەسەڵاتخوازیە، لەم روەوە دەستێوەردانەکانی بۆ کاروباری وڵاتانی نزیک و دور بەڵگەی حاشا هەڵنەگرن. لە ئاستێکی تردا شەڕی کورد وەک نەتەوە دەکات، نایەوێت لە هیچ شوێنێکی ئەم سەرزەمیەنەدا نەتەوەی کورد بونێکی فەرمی و خاوەن کەرامەتی هەبێت. بۆ سەرکەوتنی لە هەردو ئاستەکاشدا کەڵک لە هەمو ئامرازێکی وەردەگرێت، بە پشتگیریکردن و پڕچەککردنی گروپە تیرۆریستیەکانیشەوە.
گەر لە کابینەی پێشوی حکومەتی هەرێمدا نەوت خاڵی هاوبەشی سەرەکی کاری پێکەوەیی نێوان هەرێم و تورکیا بوبێت، وا دیارە لەم کابینەیەدا روبەڕوبونەوەی پەکەکە ئەو خاڵە هاوبەشەیە. بەڵام لە هەردو قۆناغەکەدا ئەجێنداکە تورکیە، قوربانیەکە کوردە.
ئەو گەمارۆدان و گوشارە توندەی کە زیاتر لە (دە) رۆژە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی هەرێمەوە لە سەر کوردە ئاوارەکانی تورکیا لە کامپی (مەخمور) دانراوە مایەی شەرمەزاریە. ئەو بێدەنگیە مەترسیدارەی لە ئاست هێرش و داگیرکاری هەرێمی کوردستان، لای پەرلەمان و حکومەت و حیزبەکان و هاوڵاتیان هەیە هیچ پاساوێکی نیە. چەند هەڵوێستێکی خۆپەرستانەو خەمناکە کاتێک دەبیستین و دەبینین بەشێک لە سیاسیەکان و بەرپرسانی حیزبی و حکومی و پەرلەمانی و رۆشنبیران و میدیاکارانیش لە بەر ئەوەی دەرگای گەشتی هاوینە هەوارەکانی تورکیایان بە رودا دانە خرێ ئامادە نین هەڵوێستێکیان هەبێ!
لەم کاتەدا هەموان لە ناو شۆکی ئەو وێنانەداین کە لە گۆڕە بە کۆمەڵەکانی سەماوەوە بەرچاومان دەکەون؛ وێنەی جینۆساید، وێنەی هەوڵەکانی سڕینەوەی نەتەوەیەک. ئەوەی ئێستا تورکیا دەرحەق بە ئینسان و خاکی کوردستانی دەیکات هەمان شتە؛ هەمان عەقڵیەتە، عەقڵیەتی رەگەزپەرستی، سڕینەوەی کورد وەک نەتەوە، سوتاندنی کوردستان وەک نیشتیمان. لەم سۆنگەیەوە دەبێ بپرسین؛ ئایا لە داهاتوی نزیکدا دەبێ هەڵوێست و رۆڵی هێزە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان بە چ ئاقارێکدا بڕوات؟ ئایا ئەمانیش رۆڵی جاش و مستەشارەکان سەردەمی بەعس بۆ تورکیا دەگێڕن یان رۆڵێکی بەرپرسانە؟
هێشتا رون نیە لە گریمانەی شەڕ لە قۆناغێکی فراوانترو چڕ تردا چی دەبێت؟ بەڵام بەرپرسیارێتی مێژویی و ئینسانی و نەتەوەیی ئەوەیە نەک نەبنە بەشێک لە شەڕ، بەڵکو دەبێت چ پارتی چ یەکێتی و تەنانەت گۆڕان و هێزەکانی تریش لە لایەک هەوڵی راگرتنی شەڕو هێرشەکان بدەن، لە لایەکی ترەوە لە سەر بنەمای پێکەوە ژیانی ئازادانەو دیموکراتیانەی نێوان هەمو نەتەوەو پێکهاتەکان هەوڵی چارەسەری کێشەکان بە رێگای ئاشتی و گفتوگۆ بدەن. لەم روەوە دکتۆر بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح وەک سەرۆک کۆماری عێراق زیاتر لە هەموان بەرپرسیارێتی لە ئەستۆیەو دەتوانێ رۆڵێکی گەورەی مێژویی بگێڕێت.[1]
عەبدوڵای مەلا نوری

⚠️ Dette produktet har blitt skrevet på et språk (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet for å åpne elementet på originalspråket!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 Kilder
[1] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئێن ئاڕ تی - 27-07-2019
🖇 Koblede elementer: 2
👫 Biografi
1.👁️عەبدوڵڵا محەمەد نوری - عەبدوڵڵا مەلا نوری
📅 Datoer & Events
1.👁️27-07-2019
📂[ Mer...]

⁉️ Elementer Eiendom
🏷️ Gruppe: 📖 Artikler
🏳️ Artikler språk: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 27-07-2019
📙 Bok: 📖 Politic
🏙 Byer: ⚪ Mahmur
📄 Dokumenttype: ⊶ Originalspråket
🗺 Provinsen: ⬇️ Sør- Kurdistan

⁉️ Technical Metadata
©️ Opphavsretten til denne meldingen har blitt utstedt til Kurdipedia av varens eier!
✨ Element Kvalitet: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
Dårlig👎
✖️
 40%-49%
Dårlig
✖️
 50%-59%
Dårlig
✔️
 60%-69%
Gjennomsnittlig
✔️
 70%-79%
Veldig bra
✔️
 80%-89%
Veldig bra👍
✔️
 90%-99%
Utmerket👏
95%
✔️
Lagt inn av (Jiwan O Ehmed) på Jul 27 2019 11:40PM
👌 Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av (Ziryan Serçinarî) på Jul 28 2019 9:32AM
✍️ Dette elementet nylig oppdatert av (Ziryan Serçinarî) på : Jul 28 2019 9:32AM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ Dette elementet i henhold til Kurdipedia er 📏 Standards ikke er ferdig ennå!
👁 Dette produktet har blitt sett 460 ganger

📚 Bibliotek
  📖 Min drøm om Kurdistan ...
  📖 Et nettverk av førsteh...
  📖 Voksne kurdiske innvan...
  📖 Mer...


📅 Kronologi av hendelser
  🗓️ 11-04-2021
  🗓️ 10-04-2021
  🗓️ 09-04-2021
  🗓️ 08-04-2021
  🗓️ 07-04-2021
  🗓️ 06-04-2021
  🗓️ 05-04-2021


💳 Donere
👫 Kurdipedia medlemmer
💬 Dine tilbakemeldinger
⭐ Bruker samlinger
📊 Statistikk Artikler 382,408
Bilder 62,537
Bøker 11,851
Relaterte filer 50,138
📼 Video 194
🗄 Kilder 16,072
📌 Actual
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
av Tove Bjørneset (redaktør), Nizar Hirori (redaktør), Bewar Kareem (redaktør) og Ramin Darisiro (redaktør).
Utdanningsdirektoratet 2007 Innbundet
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
Ny i Norge; ordliste norsk-kurdisk sorani
Gerd Manne, Gölin Kaurin Nilsen
Multi - flera språk, 2013
Ny i Norge; ordliste norsk-kurdisk sorani
Norsk nå!; ordliste norsk-kurdisk sorani
Gölin Kaurin Nilsen, Jorunn Fjeld
Multi - flera språk, 2009
Norsk nå!; ordliste norsk-kurdisk sorani
68 i Kjølvannet Av Den Iranske Revolusjon
Soran Karbasian
2013
ISBN 978-82-300-1068-6
68 i Kjølvannet Av Den Iranske Revolusjon

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Page generasjonstid : 0,156 andre!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)