Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1912
وێنەی رێگەی نێوان شاری کەرکوک و شاری سلێمانی لە رێکەوتی 31-05-1912 لە وێنەکەدا کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی سوپای بەریتانی دیارە، هەروەها لەوێنەکەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە رێگاکە ئەسفاڵ (قیر) نەکراوە.
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1912
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
وێنەی بازگەی پشکنینی پۆلیسی چەمچەماڵ لەساڵی 1912دا لەوێنەکەدا کاروانێک ئۆتۆمبیلی سوپای بەریتانی دیارە.
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
ئاسمانی شاری سلێمانی ساڵی 1924.
وێنەکە لە رێگەی فرۆکە جەنگێکانی بەریتانیاوە لە ئاسمانەوە گیراوە لە ساڵی 1924دا ئەم وێنەیە لە مۆزەخانەی جەنگی بەریتانی لە لەندەن پارێزراوە.
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
💬 گڵێره و بن بێژینگە
گڵێره و بن بێژینگە، گلێرە تۆی(خەرتەله-خەردەل) یە لەبەربچوکی دوای لەبێژینگدانی دانەوێڵە بەکونیلە ووردەکانەوە دەچێت و دەکەوێتە بن بێژینگ به و پاشماوەیە دەوترێت گلێره و بن بێژینگ، ئەمە بووە بە ئیدیۆم و ب
💬 گڵێره و بن بێژینگە
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
دەگێڕنەوە لەیەکێک لەمزگەوتەکانی شاری کۆیە، رۆژێک خێرومەندێک فەرشێکی زۆر جوان بەدیاری بۆ مزگەوتەکە دەبات، مەلای مزگەوتەکەش دەستخۆشی لێ دەکات و بەکارێکی گەورەی دادەنێت و
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
دانەوێڵەی نیسک، دەنکۆڵەی سورباوی خڕیلەن، هاوشێوەی دەنکە مۆر ومێرۆن، لە هەر ڕوویەک ولایەک و بەرەیەکەوە بیڕوانێی، هیچ بەر و پشتێکی دیار نییە چونکە شێوەی گۆیی یه، ئەوە لایەنی ڕ
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
له و کوردەوارییەی خۆمان کە زەماوەندێک سازدەکرا و کوڕ وکیژێک بەیەک دەگەیەنران، بۆماوەیەک کە کەمتر نەبوو لە حەوت ڕۆژان هەڵپەڕکێ و شایی دەکرا و دەوترا:گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە، کچ
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات.
مار، زیندەوەرێکی خشۆکە و بەددانەکانی ژەهردەخاتە خوێنی نێچیرەکەی، کاژ، واتە:کراسەمار بەگوێرەی تەمەنی فڕێی دەدات کە بچوکە بە شەش مانگ جارێک دەیگۆڕێت و کە بەره و ساڵ د
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
نووسینی: د. کامەران مەنتک
لە شوباتی 2011 چەند گەنجێک خۆپیشاندانیان کرد لەسلێمانی، رێڕەوەی خۆپیشاندانەکان وەک دەڵێن بە بەردەم لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان تێپەڕی، بە نەزانی بووبێت یاخود بە زۆرزا
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
📕 خەمی مەستووره
نووسینی: میران ئەبراهام
ڕۆمانی خەمی مەستووره: میران ئەبراهام نووسیویەتی، 240 لاپەڕەیە و چیرۆکێکی مێژووییی ڕیالیستییە، گێرانەوەی چیرۆکی ژنێکی تەنیا و بەجێماوی تاوانەکانی ئەنفالە.
ڕۆمانی خەمی مەستوو
📕 خەمی مەستووره
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کورستان بە ژمارە 1961 کە لە 2020/10/15، مینحەی زیندانیانی سیاسی، ئەوانەی 10 ساڵیان تەواو کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیان و گوزەرانی زیندانییانی سیاسی، پێدانی مینحەکانیان بە م
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
👫 عادل موکەڕەم
عادل موکەڕەم ساڵی 2019 چووەتە تورکیا و 10 مانگ پێش ئێستا لەلایەن ئەو وڵاتەوە رادەستی ئێران کراوەتەوە، لەو کاتەوەتە بە تاوانی ئەندامبوونی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە بەندیخانەی شاری ورمێ دەستبەس
👫 عادل موکەڕەم
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
دەقی راگەیاندنەکەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا:
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
(قل بفضل الله وبرحمته فبذلک فليفرحوا) سورة يونس اڵاية:58.
وێرای پیرۆزبایی کردنمان بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی فەخری
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
نووسینی: مزفەر خالید عەبدولرەحمان [1]
چاپی یەکەم 2020 هەولێر
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
نووسینی: چۆلی ئەسعەد جراد[1]
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
👫 سەید کەمال سەید عەلی
سەید کەمال سەید عەلی، لە ساڵی 1940 لەدایکبووە و لە تەمەنی 15 ساڵییەوە خەریکی دروستکردن و فرۆشتنی کوبەیە. پیشەکەی لە باوکییەوە بۆ ماوەتەوە و زیاتر لە 65 ساڵە لەشاری هەولێر لە پیشەکەی بەردەوامە.
سەید ک
👫 سەید کەمال سەید عەلی
👫 ئومێد ئاڵتنچاخ
ئومێد ئاڵتنچاخ یەکێکە لە گۆرانیبژە دیارەکانی شاری دێرسمی باکووری کوردستان کە بە شێوەزاری زازاکی گۆرانی دەچڕێت. ئومێد ئاڵتنچاخ ساڵی 1991 ئەلبوومێکی گۆرانی بە شێوەزاری زازاکی بڵاوکردەوە، بەڵام دواتر قەد
👫 ئومێد ئاڵتنچاخ
✌️ ئەشکان عەزیزی
درەنگانی ئێوارەی پێنجشەممە رێکەوتی 15-10-2020، هێزەکانی بنکەی پۆلیسی دەوڵەت ئاوای کرماشان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە ئاشکانی تەمەن 17 ساڵانی تێدابووە بە بیانووی ئەوەیکە ئۆتۆمبێلەکە تابڵۆی نەبووە، بە
✌️ ئەشکان عەزیزی
✌️ رزگار یلماز (زنار دەڤریم)
نازناو: زنار دەڤریم
ناوی تەواو: رزگار یلماز
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
ناوی دایک و ناوی باوک: هیلیە - ئیبراهیم
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: 10-07-2020 / حەفتانین
✌️ رزگار یلماز (زنار دەڤریم)
✌️ تۆپراک ئادیبەللی (رەشاد تمۆق)
نازناو: رەشاد تمۆق
ناوی تەواو: تۆپراک ئادیبەللی
شوێنی لەدایکبوون: ئێلح
ناوی دایک و ناوی باوک: نەسلیخان – یاسین
بەروار و شوێنی شەهیدبوون:10-07-2020 / حەفتانین
✌️ تۆپراک ئادیبەللی (رەشاد تمۆق)
✌️ رفعەت بوزکورت (ئارگەش سارا)
نازناو:ئارگەش سارا
ناوی تەواو: رفعەت بوزکورت
شوێنی لەدایکبوون: روحا
ناوی دایک و ناوی باوک: شەمسە - ئەبدی
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: 10-07-2020 / حەفتانین
✌️ رفعەت بوزکورت (ئارگەش سارا)
📕 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی دوژمنیەتی
نووسین و ئامادەکردنی: نەسیم قادرپوور[1]
📕 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی دوژمنیەتی
👫 کەسایەتییەکان
ئەحمەد تورک
👫 کەسایەتییەکان
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
✌️ شەهیدان
محەمەد نوری
👫 کەسایەتییەکان
سەلاح رەنجدەر
👫 کەسایەتییەکان
فەردیناند هەنەربیشلەر
☂️ خەڵاتی گەل | پۆل: پارت و رێکخراوەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

خەڵاتی گەل
کەمپینی خەڵاتی گەل
پێشەکی :
بەخشینی خەڵات گوزارشتی پێزانین و ئەمەکدارییە هاندانی خودی خەڵاتکراوو کەسانی دیکەیە، کە لەرێیەوە زێدەتر تواناکانیان بخەنەگەڕو داهێنان وەک پێویستیەکی گرنگی ژیانی مرۆڤەکان چاولێبکرێت... هەڵبەت بەشێوەیەکی گشتی بەخشینی خەڵات لەلایەن رێکخراو و دەزگاو ناوەندە فەرمی و مەدەنییەکانەوە پێشکەش دەکرێت، بەڵام (خەڵاتی گەل) ناو و ناونیشانێکە لەسەر بەشداری کەم و زۆری هاوڵاتیان لەشێوەی کەمپینێکدا رێچکە دەگرێت و سەربە هیچ کۆمەڵه و دەزگایەکی فەرمی و پارتێکی سیاسی نییە، بەڵکو لەلایەن)دەستەی خەڵاتی گەل)، دەستەیەکی بێلایەنی مەدەنییە بەرێوەدەبرێت، کە دەکرێت لەم تێروانینەوە ئه و پێناسەیەی پێببەخشین کە ئەم خەڵاتە تەنها و تەنها هی گەله و تەنها خەڵات و جوانترین خەڵاتێکە کەتێیدا هەمو و چین و توێژێکی کۆمەڵگە بەخواستی خۆیان بەشداری تێدادەکەن، چونکە کاتێک بۆنمونە مافناسێک، پزیشکێک، یان مامۆستا، یان ئەندازیار، فەرمانبەر، خوێندکار، کاسبکار.. تادوایی، دەبنە بەشداربووی کەمپینەکە ئەوا ئه و خەڵاتە ئه و ناونیشانە هەڵدەگرێت کە بوترێت خەڵاتی (گەل)ێک، چونکە بەشداریکردن له و خەڵاتەدا لەسەر ئاستی تەنها پارێزگایەک نابێت، بەڵکو لەسەر ئاستی کوردستانی گەورە، (باکوور، باشوور، رۆژهەڵات، رۆژئاوا)ی کوردستان دەبێت و پارەی کەمپین و بەشداری هاووڵاتیان ئه و میدالیا ئاڵتونییە دەبێت کە دەبەخشرێتە ئه و کەسەی داهێنان و خزمەتەکانی پێشکەشی گەلەکەمان دەکات.
خەڵاتی گەل

خەڵاتی گەل


بیرۆکەی خەڵاتەکە :
خەڵاتی گەل ئەبەخشرێتە ئه و کەسانەی داهێنان دەکەن لەبوارەکانی (زانست، هونەر، ئەدەب)یان هەربوارێکی تر و لەڕێگایەوە ناوبانگێکی شایستە دەبەخشن بەمیللەتی کوردو خزمەت بە بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی کورد دەکەن لەهەرکوێی جیهانبن. ئەم خەڵاتە سوپاسی گەلی کوردە بۆ ئه و کەسەی خەڵاتەکەی پێ ئەدرێت، چونکە سەرچاوەی داهاتەکەی لەخەڵکەوە دابین ئەبێت هەر هاووڵاتییەک ئارەزوومەندانە دەتوانێن بەکەمترین توانای دارایی بەشداریبکات، ئەم بیرۆکە لەوەوە سەرچاوەی گرت کە زانای ناوداری کورد (د.کۆچەر بیرکارکۆچەر بیرکاری) خەڵاتی (فیڵدز)ی (Fields) لەبواری ماتماتیکدا بەدەست هێنا کە بە نۆبڵی ماتماتیک ناو دەبرێت، د.کۆچەر لە بەردەم هەموو دونیادا وتی (هیوادارم ئەم خەڵاتە چل ملیۆن کوردی دڵخۆش کردبێت)، هەربۆیە بەرەنجامی بیرۆکەکە بەخشینی خەڵاتێکی رێزلێنانی ئاڵتونییە، وەک پێزانینێکی میللەتی کورد بەرامبەر بەکۆشش و شانازیکردن بەزانایەکیەوە کە کوردە و شانازی بەکوردبونی خۆیەوە دەکات. خاوەنی ئەم بیرۆکەیەش هونەرمەند (زیرەک میرەزیرەک میرە)یە، کە دوای راوێژکردن لەگەڵ چەند کەس و لایەن پشتگیری لەبیرۆکەکەی کراوە.

زیرەک میرە


لۆگۆی خەڵاتی گەل: =
خەڵاتی گەل لۆگۆیەکی دیاریکراوی خۆی دەبێت، بەڵام لە ئەزمونکردنی یەکەمدا کە بڕیارە ببەخشرێتە (دکتۆر کۆچەر بیرکار) میدالیا ئاڵتونییەکە وێنەی ناوبراوی لەسەر دەنەخشێندرێت لەگەڵ ساڵ و ناوی پارێزگای (سلێمانی).
ئەزموونی یەکەمی خەڵاتی گەل :
- هەوڵدەدرێت ئەم خەڵاتە بکرێتە خەڵاتێکی ساڵانه و بەگوێرەی بارودۆخ و گۆرانکاریە سیاسی و ئابووری کۆمەڵایەتیەکان بەردەوامی هەبێت.
- ئەزمونی یەکەمی ئەم خەڵاتە لەرۆژی 11ی ئاب دا رادەگەیەنرێت و کەهاوکاتە لەگەڵ مەراسیمی پەردەلادان لەسەر پەیکەری (کلتوورو خۆشەویستی) هونەرمەند (زیرەک میرە)، تا له و رێگەیەوە ئه و پەیامە بگەیەنین و هەوڵ بدەین لەپێناو ئاشتکردنەوه و نەهێشتنی رق و کینه و هاوکات رێزگرتن و نیشاندانی خۆشەویستی و پێزانین بۆ ئه و کەسانەی توانای داهێنانی خۆیان بۆ خزمەتکردنی گەلی کورد تەرخانکردووە.
هەیکەلی بەرێوەبردن و ئیدارەکردنی (خەڵاتی گەل):
-خەڵاتی گەل دەستەیەکی بێلایەنی سەربەخۆی خۆبەخش بەڕێوەی دەبات، کە بەگوێرەی جیاوازی پیشەکانیان و کەسایەتیی ئەندامەکان ژمارەیان (8) کەسە و لەگەڵ ژمێریارو و میدیاکارێک، هەریەک لەئەندامەکان لەچۆنیەتی میکانیزمی ئامادەکردنی خەڵاتەکه و بەرێوەبردنی مەراسیمەکە ئەرکێک لەئەستۆ دەگرن، لەخولی یەکەمی ئەم پرۆژەیەدا ئەرکەکانی لەئەستۆی دەستەی خەڵاتی گەل دایە، بەڵام لەخولەکانی داهاتودا لەدوای دەستەی یەکەم دەستەیەکی فراوان پێکدەهێنرێت.
-ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری خولی یەکەم پێکهاتووە لە(سیمین چایچیسیمین چایچی، شێرزاد حەسەنشێرزاد حەسەن، شەهێن سابیرشەهێن سابیر، ئاکۆ غەریبئاکۆ غەریب، د. چیا زەنگەنە، مومتاز حەیدەریمومتاز حەیدەری، زیرەک میرە، عەتا موفتیعەتا موفتی).
-پارێزگاری سلێمانی وەک لایەنێکی فەرمی و یەکەمی ئیداری پارێزگاکە، لەچۆنیەتی و میکانیزمی کارەکان ئاگادار دەبێت و بەنوێنەرایەتیان، بەشدارییان دەبێت لەمەراسیمەکاندا.
میکانیزمی کەمپینی خەڵاتی گەل :
1-میکانیزمی بەرێوەچونی کەمپینەکە سیمایەکی جیاوازتری هەیە لەهەر کەمپینێکی دیکە، بەهۆی ئەوەی داهاتی کەمپینەکە بۆ دروستکردنی خەڵاتێکە بەناوی گەلەوه و لەهەمانکاتدا، بە بەشداری کەم و زۆری هاووڵاتیان ئه و خەڵاتە دەکڕدرێت و ئامادەدەکرێت.
2-لەرۆژی راگەیاندنی کەمپینەکە، ها وڵاتیان دەتوانن بەهەر بەها و بڕێک بەشداری بکەن، کەراستەوخۆ دەخرێتە سندوقێکەوە، پسوڵەیەک بەدوو وێنە کە یەکێکیان دەدرێتە بەشدار بوو، ئه و دیکەشیان دۆکیۆمێنت دەکرێت بەشێوەی فەرمی و یاسایی.
3-ئەندامانی دەستەکە لەماوەی ئەندامبونیان ناتوانن سودمەندی ئەم خەڵاتەبن، ئەگەر هاتوو یەکێکیان له و ساڵەدا داهێنان یان خزمەتێکی گەورەی پێشکەش کردبوو.
4-لەئەزمونی یەکەمدا پێنج ڕۆژ کەمپینەکە بەردەوامی دەبێت و دواتر ئەمانەتی ناو سندوقەکە میدالیایەکی ئاڵتونی لێ دروست دەکرێت.
5-بەهۆی ئەوەی خەڵاتەکە بەناوی (گەل)ەوەیە و گوزارشت دەکات لەگەلی کورد نەک تەنها لەباشووری کوردستان، بەڵکو لەسەر ئاستی کورستانی گەورە دەتوانرێت بەشداریبکرێت و لەرێگەی ئەندامانی دەستەکەوە پەیوەندییەکان رێکدەخرێن.
6-لەکۆتایی کارەکان لەمەراسیمێکدا و بەئامادەبوونی کەناڵەکانی راگەیاندنەوە مەراسیمەکە بەرێوەدەچێت و وردەکاری پێویست راشکاوانە دەخرێتەڕوو.
7-سەرجەم کارەکانی دەستەی خەڵاتی گەل لەئۆفیسی ئەندامی دەستەی خەڵاتی گەل (د. چیا زەنگەنە)، بەرێوەدەبرێت لە (سلێمانی- شەقامی سالم- بەرامبەر مەکتەبی سیاسی یەکێتی).
ناوی ئەندامانی دەستەی خەڵاتی گەل
سیمین چایچی
د. چیا زەنگەنە
شەهێن سابیر
ئاکۆ غەریب
مومتاز حەیدەری
زیرەک میرە
عەتا موفتی
شێرزاد حەسەن
دەستەی خەڵاتی گەل 2019
تێبینی:

شەهێن سابیر


دەستەی خەلاتی گەل لە رێگەی یەکێک لە ئەندامەکانی بەنوێنەرایەتی دەستەکە بەناوی(شەهێن سابیر) یەکەم ئەزمونی لە 29ی حوزەیرانی ساڵی 2019 لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کردوو لە رێورەسمێکی شایستەدا بە ئامادەبونی نوێنەری حکومەتی هەرێم و چەنیدین کەسایەتی خەلاتی ئاڵتونی گەل پێشکەش بە پرۆفیسۆر (کۆچەر بیرکار)کرد..
ئه و خەلاتە بۆ بیرکار زۆر جیاوازتربوو چونکە لەرێگەی میدیاکانەوە ئەوەی راگەیاندن ئه و خەلاتە بە پارەی خەڵک و بەبەشداری خەڵک کراوە بۆیە بەجوانترین
خەلاتی ژیانی گوزارشتی لێکردووە.
وتاری مەراسیمی یەکەم ئەزموونی خەڵاتی گەل لەلایەن شەهێن سابیر.
ئامادەبونی بەڕێز.. میوانانی خۆشەویست و قەدر گران، هەموان بەخێربێن، ئەمڕۆ لێرە هەموان کۆبوینەتەوە بۆ دەربڕینی پێزانین و دەربڕینی خۆشحاڵی بۆ هەوڵ و تواناکانی مرۆڤێک کە لەلوتکەدایەو هەموان پێی سەر بڵندین و بۆتە جێگەی شانازی گەلەکەی. ئێمە لەدەستەی خەڵاتی گەل، دەمانەوێت هەم پەیامی خۆمان و هەمیش پیرۆزبایی گەلتان پێڕابگەیەنین لەپای ئەم سەرکەوتنە گەورەیەتان لەسەر ئاستی دونیاو بەشانازیەوە ڕایبگەیەنین، دڵمان خۆش و سەرفرازین پێتەوەو ئەو خەڵات و سەرکەوتنە زانستییەی ئێوەش بوە مایەی خۆشحاڵی و شانازی بۆ گەل و نیشتمان. ئێمە لەدەستەی خەڵاتی گەل جەختدەکەینەوە لەسەرئەوەی، ئێوە بەو سەرکەوتنەتان نمونەی گەنجێکی ژیرو زانستکارێکی سەرکەوتوی کوردتان نیشانی جیهاندا کە ئێمەش وەکو کورد دەتوانین لەئاستی زانا گەورەکانی جیهاندا بین و هاوکات ئەو خەڵاتە زانستییەی ئێوە دەبێتە هۆی باوەڕبەخۆبون و هاندانیش دەبێت بۆ داهێنانی زیاتری گەنجان لەهەموو بوارەکاندا، بەتایبەتیش لەبوارە ماتماتیکی و زانستییەکاندا. هەمیشەش خەڵاتکردن بەتەنها ڕێزلێنان نییە لەکەسی ڕێزلێنراو، بەڵکو ڕێزلێنانە لەداهێنان و هەڵوێست، لەمۆدێلی کارکردنی مرۆڤەکان، هەر ئەوەشە گرنگی هەڵبژاردنی کۆچەر بیرکار، کۆچەر بیرکار تەنها مرۆڤێکە، بەڵام بیرمان نەچێت، بۆ هەزاران مرۆڤی دیکە ئایکۆنە، بۆ هەزاران گەنجی کورد ئومێدە، ئومێدە بەئاسۆی سەرکەوتن و کاریگەری لەسەر مرۆڤایەتی. مرۆڤە سەرکەوتوەکان ئەوانەی داهێنان و جێ دەستیان دیارە، دەبێت ببنە ئیلهام بۆ کۆمەڵگەکانیان، ئەمەش بەشێکی داهێنەرەکان پێی هەڵدەستێت و بەشەکەی دیکەشی دامودەزگاکان، ئەوانەی ڕێزیان لێدەنێن و خەڵاتیان دەکەن و وەک ئایکۆن تەماشایان دەکەن. ئەمڕۆ کۆچەر بیرکار بۆ ئێمە لەیەککاتدا دوجار سیمبولە، جارێک وەک زانایەکی داهێنەر، جارێکیش وەک لێهاتویەکی کورد لەجیهاندا، بۆیە ڕێزلێنان لەو لەلایەن ئێمەوە وەکو دەستەی خەڵاتەی گەل، هەم پێزانینە بۆ ڕۆڵی ئەو، هەمیش ڕێزگرتنی هەموو ئەو تواناو ئیرادە شاراوانەیە لەناو کۆمەڵگەکەماندا کەدەشێت بەئیلهام وەرگرتن لەکۆچەر بیرکار، ئەمرۆو سبەی لەدایکبن. بۆ بەرچاو ڕونی میوانی خۆشەویست، دەستەی خەڵاتی گەل دەستەیەکی خۆبەخشی بێلایەنەو ڕۆژی 11ی ئەیلولی 2018 سەرەتا وەکو بیرۆکەیەک لەلایەن هونەرمەندی مەزنی کورد (زیرەک میرە)وە باسکراو دواتر بڕیاری لەسەر دراو یەکەم خەڵاتیشی دەبەخشێتە زانای گەورەی کوردو جیهان، کۆچەر بیرکار. خەڵاتی گەل دەبەخشرێتە ئەوکەسانەی داهێنان دەکەن لەبوارەکانی (زانست، هونەرو ئەدەب) یان هەر بوارێکی دیکە، کە لەوڕێگەیەوە ناوبانگێکی شایستە دەبەخشنە بەگەلەکەیان و دواجاریش خزمەت بەبەرژەوەندیە باڵاکانی گەلەکەیان دەکەن و ئەو خەڵاتەش سوپاسی گەلی کوردە بۆ کەسەی خەڵاتەکەی پێدەدرێت. بەخۆشحاڵیشەوە ڕایدەگەیەنین، بیرۆکەی خەڵاتی گەل لەوەوە سەرچاوەیگرت، کە زانای ناوداری کورد (کۆچەر بیرکار) خەڵاتی (فیڵدز)ی لەبواری ماتماتیکدا بەدەستهێنا کە بەنۆبڵی ماتماتیک ناودەبرێت لەسەر ئاستی دونیا، چونکە کۆچەر لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا وتی (هیوادارم ئەم خەڵاتە 40 ملیۆن کوردی دڵخۆش کردبێت) ئەمەش شانازیەکی دیکەیە بۆ کۆچەرو هەمیش بۆ ئێمەی گەلی کورد. لێرەشەوە ئاشکرایدەکەین، هەوڵدەدرێت ئەم خەڵاتە بکرێتە ساڵانەو بەگوێرەی بارودۆخ و گۆڕانکاریە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەکان، بەردەوامبێت... سوپاس بۆ ئامادەبون و ماندوبونتان و دوبارە پیرۆزی گەل بەبەڕێز کۆچەر بیرکار دەگەیەنین و ئومێدی سەرکەوتنی زیاتری بۆ داوا دەکەین.[1]
🗄 سەرچاوەکان
[1] 🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - مانو بەرزنجی و شەهێن سابیر
📚 فایلی پەیوەندیدار: 7
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
📖 کورتەباس
1.👁️Caucher Birkar: A Personification of Kurdish Resilience
2.👁️كوجر بيركار تجسيد لمرونة الأكراد
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئاکۆ غەریب
2.👁️زیرەک میرە
3.👁️شێرزاد حەسەن
4.👁️شەهێن سابیر
5.👁️عەتا موفتی
6.👁️مومتاز حەیدەری
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🚩 جۆری رێکخراو: 📚 رۆشنبیری
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jul 9 2019 11:03AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 9 2019 9:53PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Aug 26 2019 4:53PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,111 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.143 KB Jul 9 2019 11:13AMمانو بەرزنجی
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 تاوان و لێکۆڵینەوەی تا...
  🕮 زمان لە ڕاگەیاندنی بین...
  🕮 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی...
  🕮 پوختەی ئەحکامەکانی نوێژ
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 21-10-2020
  🗓️ 20-10-2020
  🗓️ 19-10-2020
  🗓️ 18-10-2020
  🗓️ 17-10-2020
  🗓️ 16-10-2020
  🗓️ 15-10-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
ئەحمەد تورک
بەناوبانگترین پەڕڵەمانتار و سیاستمەداری کوردە لە تورکیادا، تەمەنی 66 ساڵە، لەچوار خولی پەڕڵەماندا ئەندام بووە، ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار دەبێتە پەڕڵەمانتاری CHP لە ماردین، بەدوای کودەتا سەربازییەکەی 1980دا، دەخرێتە زیندانی دیاربەکرەوە، لە 1994یشدا دیسان بۆ ماوەی 22مانگ دەخرێتە زیندانەوە. لەگەڵ دامەزراندنی DTP، بەسەرۆکی ئەو پارتە هەڵدەبژێردرێت.
ئەحمەد تورک کە دڵی بە (پیل) کاردەکات، ئێستا سەرۆکی فراکسیۆنی DTPیە لە پەڕڵەمانی تورکیادا. ئەو تاکە پەڕڵەمانتاری ئەو وڵاتەیە کە لە 1993دا بەمەبەستی ئاگربەست
ئەحمەد تورک
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
لە گوندی نۆباری نزیک شاری بۆکان لە ساڵی 1960 لە دایکبووە. لە ساڵی 1976 لە ماڵی (گەنجانی) شاری مەهاباد، دەستی کردووە بە فێربوونی بەکاری هونەری شێوەکاری. ساڵی 1978 لە پشبڕکێکانی ناو ئێراندا بۆ هوونەری شێوەکاری، پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە و مەدالیایی زێڕی پێ بەخشراوە. تا ئێستاش هەر خەریکی کاری هونەرییە و دواین پێشانگای لە شاری سلێمانی بووە، کە پشەنگایەکی هاوبەش بووە لەگەڵ خاتوو (سارای تەڵایی) لە 26-07-2016 لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەکە. ماوەی 48 ساڵە دانیشتووی شاری مەهابادە.[1]
رۆژی 19-10
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
محەمەد نوری
گەنجێکی خەڵکی خانەقینە، لەدایکبووی ساڵی 1983یە، (حەوتبرایە-تاقانەی حەوت خوشکە)، خێزاندارە و یەک مناڵی هەیە. رۆژی 19-10-2107، بەگوللەی هێزە داگیرکەرەکانی حەشدی شەعبی لە خانەقین شەهیدبوو.
🔞 تێبینی: ئەم تۆمارە هەندێک وێنە یان فیلمی لەگەڵ پەیوەستکراوە کە لەوانەیە ببێتە هۆی تێکدانی باری دەروونیتان. تکایە ئاگاداربە..
محەمەد نوری
سەلاح رەنجدەر
نوسەر و پێشمەرگەی دێرین سەڵاح ئیسماعیل ناسراو بە سەلاح رەنجدەر
جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگە بوو، پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی گەیشتەکاروانی سەروەری ئەو جگەلەوەی لەگۆڤارەکانی(رێبەری پێشمەرگە) شوێن دەستی دیار و.. سەرنووسەری (رای ئازاد)و نووسەرێکی لاپەڕەکانی کوردستانی نوێ بوو کتێبخانەی کوردیش بە کتێبەکانی ئاوەدانتر بوو:
1 کتیبی (بازنەی ئاگر) تۆمارێکی شەڕە گەوره و کاریگەرەکانی کەرکوک و گەرمیان لە شۆرشی نوێدا.
2 فەرهەنگی مەشخەڵان.
3 نەمری و نەبەزین.
4 پێداویستیەکانی بەرپەرچدانەوە.
5 می
سەلاح رەنجدەر
فەردیناند هەنەربیشلەر
پرۆفیسۆر فەردیناند هەنەربیشلەر لە ڕێکەوتی 03-11-1946 لە وڵاتی نەمسا لە دایکبووە.
هەرچەندە بە ڕەچەڵەک کورد نیە شارەزاییەکی زۆری هەیە لەسەر مێژووی گەلی کورد، دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردە. لە ساڵی 1965 تا ساڵی 1972 لەزانکۆی ڤیەننا مێژوو و زمان و فەلسەفە و دەروونناسی خوێندوە، هەروەها دکتۆرای لە فەلسەفەدا بە دەستهێناوە. لە دوای خوێندن چووەتە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و بووەتە دیپلۆماتی وڵاتەکەی. لە دوای کاری دیپلۆماتی لە ساڵی 1985 دا بووەتە ڕۆژنامەوان و مێژووناس و نووسەر و چاودێرێکی ڕامیاری سەربەخۆ. هەروەها پە
فەردیناند هەنەربیشلەر

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,172 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574