شەڕ لە نێوان سوپای پاسداران و حزبی دیموکراتدا ڕوویدا
📖 کورتەباس
لە
پیرانشاریپیرانشاری ڕۆژهەڵاتی
کوردستانکوردستان سوپای پاسداران و حزبی دیموکرات بەشەڕ هاتن و ئۆتۆمبیلێکی سوپای پاسداران کرایە ئامانج و بەهۆیەوە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
ماڵپەڕی هەنگاو بڵاویکردەوە، ئێوارەی 30ی حوزەیرانی 2019 لەسەر سنوری نێوان
عێراقعێراق و
ئێرانئێران لە شاری پیرانشار ئۆتۆمبێلێکی سوپای پاسداران سنوری هەرێمیان بەزاندووە و تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هێزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ سوپای پاسداران تووشی تێکهەڵچوون بوون.
دوابەدوای ئەو تێکهەڵچوونەش، هێزەکانی سوپای پاسداران بەرزاییەکانی ئالانە و بەردەسوورانیان لە سنووری شاری
چۆمانچۆمان بۆردومان کرد.
هاوکات بەپێی بەیانامەیەکی حزبی دیموکراتی ئێران ئاماژە بەوەکات لە تۆڵەی شکستەکەیاندا، سوپای پاسداران دەستیان داوەتە تۆپبارانکردنی ناوچە شاخاوییەکانی کوردستانی باشور لە سنوری چۆمان و بەردەسووران و شوێنی ژیانی خەڵکی ئاساییان تۆپباران کردووە.
ئەوە لەکاتێکدایە ماوەی جارێک شەڕ و پێکدادان لە نێوان پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (
پژاکپژاک) و دەسەڵاتدارانی ئێران ڕوودەدات و دواین شەڕی قورسیش لە ناوەڕاستی تەموزی ساڵی ڕابردوودابوو لە سنوری مەریوان کە بە وتەی میدیا فەرمیەکانی ئێران لەو شەڕەدا 11 سەربازی سەر بە سوپای پاسداران کوژراون، بەڵام بەرپرسێکی باڵای پژاک جەختی لەوە کردبووەوە کە لەو پێکدادانەدا 20 سەرباز و چەکداری کوردی سەر بە ئێران کوژراون.
[1]
30-06-201930-06-2019