ژنانی ئێرانی لە هەرێم زۆرترین ئارایشتگەیان دامەزراندوە
تا دێت رێژەی سەرتاشخانە و ئارایشتگەکانی ژنان لە هەرێمی
کوردستانکوردستان زۆر دەبێت و لە ئێستاشدا لە
هەولێرهەولێر 950 سەرتاشخانە و 848 ئارایشتگەی ژنان و 35 شوێنی مەساجکردن هەیە، زۆرترین رێژەی ئەو کەسانەی لە بواری ئارایشتگەی خانمان و سەنتەرەکانی جوانکاری کاردەکەن خانمانی رۆژهەڵاتی کوردستان و
ئێرانئێرانن.
هێرۆ خالید و میرزا سادقی هاوسەری کە خەڵکی
بۆکانبۆکانن، ماوەی چوار ساڵە لە هەولێر ئارایشتگەیان داناوە، بۆ دواڕۆژ دەڵێن: کاتێک هاتین بۆ کوردستان هێشتا بارودۆخی ئابوری ئێران بەو شێوەیەی ئێستا خراپ نەبوو، ئینجا ئێمە نەمانتوانی بەردەوام بین لەو ژیانە و هاتین بۆ باشوری کوردستان.
ئەو دوو هاوسەرە دەشڵێن: لە بۆکان ئارایشتگەمان هەبوو، بەڵام لەم چەند ساڵەی رابوردوودا بێکاری و خراپی بارودۆخی دارایی ئێران وایکرد کە نەک قازانج نەکەین بەڵکو زەرەرمان بوو، چونکە هێندەی دەرهێنانەوەی پارەی کرێ و ئەو کەلوپەلانەی ئیشمان پێدەکرد پارەمان دەستدەکەوت.
هێرۆ و میرزا، دەشڵێن: دوو ساڵە لە هەولێرین زیاتر لە 300 خانم سەردانکەری بەردەوامی ئێمەن، چونکە لە کارەکانی ئێمە رازین، لێرە جگە لە رازاندنەوە کاری تاتۆش دەکەین بە نوێترین ئامێر و نوێترین دیزاین.
لەبارەی نرخەکان ئەو دوو هاوسەرە دەڵێن: نرخی کارەکانی ئێمە بەراورد بە سەنتەرەکانی دیکە کە سەنتەر هەیە بەردەوام ریکلامیش دەکات زۆر کەمترە، چونکە خۆمان دەمانەوێ کەمخۆری دایم خۆر بین.
ئاسیا رەحیمی، لە یەکێک لە شارەکانی ئێران ئارایشتگەی هەیە بۆ دواڕۆژ دەڵێت: ئێمە لێرە کارەکانمان کە زۆر بە پڕۆفیشناڵی دەکەین، بەڵام پارەکەی ناکاتە چارەکێکی پارەی ئەو ئارایشتگانەی وڵاتانی دیکە، بۆ نموونە کاری مەساجی دەموچاو بە 30 هەزار تمەن دەکەین کە دەکاتە 2 هەزار و 750 دینار کەچی لە کوردستان بە 30 هەزار دینارە، برۆ هەڵگرتن بە 5000 تمەنە کە ناکاتە 1000 دیناری عێڕاقی بەڵام لە کوردستان بە 5 تا 10 هەزار دینارە.
دەشڵێت: چەند هاوڕێیەکم لە کوردستان کاردەکەن، بۆیە منیش بەنیازم لەوێ کاربکەم، چونکە نرخەکان بەشێوازێکن کە دەتوانم بە قازانجەکەی دوو خانەوادە لە ئێران بژێنم.
لیژنەکانی تەندروستی بەردەوام پشکنین بۆ ئەو شوێنانە ئەنجام دەدەن. لەماوەی چەند مانگی رابوردووشدا بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی تەندروستی چەند شوێنێک داخراون، ئاشکراشی دەکەن کە کرێکاری بیانی هەبووە دوای پشکنینی تەندروستی دەرچوە کە هەڵگری ڤایرۆسی ترسناک بوون و بەم هۆیەشەوە لە رێگەی نشینگەی هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی وڵاتەکەیان کردوەتەوە.
تا دێت رێژەی سەرتاشخانە و ئارایشتگەکانی ژنان لە هەرێمی کوردستان زۆر دەبێت و لە ئێستاشدا لە هەولێر 950 سەرتاشخانە و 848 ئارایشتگەی ژنان و 35 شوێنی مەساجکردن هەیە، زۆرترین رێژەی ئەو کەسانەی لە بواری ئارایشتگەی خانمان و سەنتەرەکانی جوانکاری کاردەکەن خانمانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانن.
هێرۆ خالید و میرزا سادقی هاوسەری کە خەڵکی بۆکانن، ماوەی چوار ساڵە لە هەولێر ئارایشتگەیان داناوە، بۆ دواڕۆژ دەڵێن: کاتێک هاتین بۆ کوردستان هێشتا بارودۆخی ئابوری ئێران بەو شێوەیەی ئێستا خراپ نەبوو، ئینجا ئێمە نەمانتوانی بەردەوام بین لەو ژیانە و هاتین بۆ باشوری کوردستان.

[1]