کاک قادر کەسایەتی ناسراوی شاری #بۆکان#، برای گەورەی کادری بە وەجی کۆمەڵە، هاوڕێ خالیدی فەرهادزادە ناسراو بە وەستا عەوڵا و بابی هاوڕێ محەمەدی فەرهادزادە بوو. وەستا قادر لەو ساڵانەدا لە لایەن ئیتیلاعات و دەزگا سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی زۆر گوشاری ناڕەوای خرایە سەر، بەڵام سەری دانەنواند و بۆیەش بۆ خەڵک و ئاڵقەی کۆمەڵە جێی ڕێز و ئیحتیرامی زۆر بوو. ئێمە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و خزم و کەس و، بە تایبەتی هاوڕێ محەمەدی فەرهادزادە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.
یادی وەستا قادر فەرهادزادە بەرز و بەڕێز بێ.
سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
#14-06-2019#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,515 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!