بەختیار عەلی
چەمکی نیشتیمان، چەمکێکی یەک جارەکی و دراوێکی ئەبەدیی نییە کە جارێک بەخشرابێت و لەوێ بێت و نەگۆڕێت. نیشتیمان شوێن نییە، نیشتیمان هەستێکی ئاڵۆزە کە پابەندی شوێنی نیشتەجێیەکی ئەبەدییە، نیشتەجێیەکی ڕەسەن کە لە ناویدا وەک هایدگەر دەڵێت ماڵی بوون دەدۆزینەوە. لێرەدا مەبەستم نییە بچمە ئەو وێنە هایدگەرییەوە کە زمان وەک نیشتیمان یان وەک ماڵی بوون تەماشادەکات، چەمکی نیشتیمان لەم باسەدا کۆنکرێتترە، بەڵام لە هەموو حاڵەکاندا ناتوانم زۆر خۆم لەو چەمکە گادامێرییە لابدەم کە هەڵقوڵاوی ڕوانینە هایدگەرییەکەیە، نیشتیمان شتێکە کە بەردەوام دروستدەکرێتەوە، هەموو هەوڵێکی گەڕانەوە بۆ نیشتیمان هەوڵێکی ماڵاوایشە، چونکە نیشتیمان کە وندەبێت جارێکی دی وەک خۆی نادۆزرێتەوە. لێرەوە هیچ کات ئێمە مامەڵە لەگەڵ نیشتیمانێکدا ناکەین کە لەوێدا بە نەگۆڕی دروستبووە و دانراوە، بەڵکو مامەڵە لەگەڵ شتێکدا دەکەین کە دروستیدەکەین و ماڵاوایی لێدەکەین و دووبارە دروستیدەکەینەوە.
بەختیار عەلی
پارچەیەک لە کتێبی (ناشوێن).
Xandinê Pirtûkê: ناشوێن
718 cara hatiye dabezandin
Daxwazê ji nvêser , wergêr û dezgehên belavkirinê dkeyin eger bu hewe baş nîne pertuka hewe li vêrê bît , dxwazîn me agehdar biken.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 4,263 car hatiye dîtin