بەختیار عەلی
2019
دەریاسی ستارە خان دوای چەندین ساڵ خوێندنی مێژوو لە خۆرئاوا دەگەڕێتەوە و دەیەوێت لەگەڵ ئەلیاسی برا و دایکیدا ژیانێکی نوێ دەست پێ بکاتەوە. دوای ماوەیەکی کورت لەگەڕانەوەی ئەو، شار دەکەوێتە دۆخێکی نائاساییەوە، بیرۆکەیەکی کاریگەر لە خەیاڵ و بیرکردنەوەی خەڵکیدا سەرهەڵدەدات، بیرۆکەیەک کە دەتوانێت هەموو شتێکی ژیانی مرۆڤەکان بگۆڕێت، بیرۆکەی شۆڕش. لەگەڵ هاتنی ئەم بیرۆکەیەدا پەیوەندی نێوان دوو براکە وەک هەموو شتەکانی ژیان، گۆڕانکاریی قووڵی بەسەردا دێت. دەریاس کە لە ئەوروپا دکتۆرای لەسەر مێژووی وەهم هێناوە، لە ناکاو ڕووبەڕووی زنجیرەیەک پرسیاری گرنگ و گەورە دەبێتەوە، کە ناچار دەبێت مامەڵەیان لەگەڵ بکات.
ڕۆمانی دەریاس و لاشەکان ئاوڕدانەوەیەکی ئەدەبییە لە ئێستای ژیانی سیاسی و لە ڕابوردووشمان. تێکستێکە خوێنەر دەخاتە بەردەم ئەو پرسیارە : ئایا تۆ وەک مرۆڤ دوای خواست و ویست و ئارەزووە ڕاستەقینەکانی خۆت کەوتوویت، یان تەنیا بەدوای تارماییەکدا دەڕۆیت؟ هەموو ئەمانە وەک کارەکانی پێشووی نوسەر، لە فەزایەکی پڕ ڕوداو و پڕ لە چاوەڕوانیدا ڕوودەدەن. دەریاس و لاشەکان کارێکە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە ئێستای ژیانمانەوە هەیە.
Têbînî : ev pertuke bêyi fayla PDF e , hîvîye harîkariya kurdîpîdiya bike ji bu bi dest ve înanê ! Pirtûkê li vir rêke Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 7,021 car hatiye dîtin