ئاژانسی کوردپا: ئەنجومەنی سەوزی چیای #مەریوان#، لەهەمبەر لەنێوبردنی بەربڵاوی دارستانەکانی ئەو شارە، لە لایەن کەسانی بەرژەوەندیخوازەوە، دژکردەوەی نیشان دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کەسانی هەلپەڕست لە ژێر دەسەڵاتی بەرپرسانی حکوومەتی، هەوڵی لەنێوبردنی دارستانی گوندەکانی سێف، دەرەتفێ، پیر سەفا سەر بە شاری مەریوانیان داوە.
چالاکانی ژینگەپارێزیی شاری مەریوان ڕایانگەیاندووە: کەسانی هەلپەرەست و بەرژەوەندیخواز لە ڕۆژی ڕۆشندا، دەستیان داوەتە لەنێوبردنی دارستانەکانی مەریوان و دەستیان بە هەناردەکردنی ئەو دارە بڕاوانە بە ڕێگای قاچاخ بۆ شارەکانی دیکەی ئێران کردووە و بەرپرسانی حکوومەتی لەو پەیوەندییەدا، بێدەنگیان هەڵبژاردووە.
ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە دژکردەوەیەکدا، لەنێوبەرانی دارستانەکانی ئەو شارەیان بە تاڵانکەران ناو بردووە.
ئەو ئەنجومەنە ژینگەپارێزییە، داوا لە هاووڵاتییان دەکات، کە لە بەرانبەر هەوڵی ئەم کەسە هەلپەرەستانە بێدەنگی نەبن و پێش بە لەنێوبردنی دارستانەکانی مەریوان لە لایەن کەسانێکی هەلپەرەستەوە بگرن.[1]
#30-11-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,416 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!