لە 15 ساڵی ڕابردووەوە یەکگرتوو بە دووەم هێزی گەورەی پارێزگای #دهۆک# لە ڕووی جەماوەرەوە لەقەڵەم دەدرێت، بەڵام بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان؛ یەکگرتوو لە هەڵبژاردنی 30 ئەیلوولدا ژمارەی دەنگەکانی بەراورد بە هەڵبژاردنی 12ی ئایار، 10 هەزار دەنگ کەمیکردووە.
بەرپرسانی یەکگرتوو لە دهۆک دەڵێن، هەڵبژاردنی ئەمجارە لە بادینان پاکترین هەڵبژاردنی چەند ساڵی ڕابردوو بووە لە کوردستان، زۆربەی بەرپرسانی یەکگرتوو پێیانەوایە کێشەی کەمبوونەوەی دەنگەکانی یەکگرتوو پەیوەندی بە ئەدای ئەو حیزبەوە هەیە.
بەپێی ئامارەکانی ژووری هەڵبژاردنی یەکگرتوو، ئەو حیزبە لە هەڵبژاردنی خوولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان 186 هەزار و 642 دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام ئەمساڵ بەپێی ئەنجامە بەراییەکان 69 هەزار و 477 دەنگی بەدەستهێناوە و ئەمەش بە خراپترین ئەدای خۆی دەژمێرێت، لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا.[1]
#07-10-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,721 car hatiye dîtin