ئامادە کاری بۆ لەسێدارە دانی رامین حسەین پەنایی
Kmmk:شەوی 11ی خەرمانان کۆماری ئیسلامی ئێران لە کەناڵی حکومەت لە پارێزگای
سنەسنە، بە بڵاو کردنەوەی بەڵگە فیلمێک خەریکی ئامادەکاری و بەلاڕێبردنی بیری گشتی کۆمەڵگا و ئامادەکاری جەوی کۆمەڵگا و لەسێدارەدانی لەناکاوی چالاکی سیاسی کورد
رامین حسەین پەناییرامین حسەین پەناییە.
پێش دەست پێکردنی ئەم بەڵگە فیلمە، حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ناردند کورتە نامە بۆ شارۆمەندانی پارێزگا، لە بڵاو کردنەوەی ئەم بەڵگە فیلمە لە شەوانی یەک شەممە و دوو شەممە، خەڵکی ئاگادارکردبوو بۆ بینینی ئەم پرۆگرامە.
بە پێی وتەی برای رامین حوسەین پەناهی کە لە لاپەڕەی فەیسبووک بڵاوی کردبوەوە؛ (کۆماری ئیسلامی ئێران هەمو هەوڵی خۆی خستوەتە گەڕ تاکوو پێش هاتنی مانگی موحەڕەم رامین لەسێدارە بدات.)
رۆژی رابردوو 11ی خەرمانان گرتە ڤیدیۆیەک لە رامین حوسەین پەناهی لە دونیای مەجازیدا بڵاو بوەوە. لەم گرتە ڤیدیۆیەدا رامین دەست خۆشی لە خەڵکی کوردستان و ئێران کردبوو و وتەکانی حکومەت لەسەر چالاکی جیا لە چالاکی مەدەنی خۆی، رەت کردەوە.
رامین حوسەین پەناهی لە 22ی پوشپەڕدا لە جەوێکی ئەمنیەتی و بە بێ ئاگادار کردنەوەی بنەماڵە و پارێزەرەکانی لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە بۆ بەندیخانەی رەجایی شار گواسترایەوە و لە بەشی بەندکراوانی مەترسیدار نیشتەجێ کراوە.
رامین لە پێنجی خەرمانان، دژ بە زەخت و زەبری بەرپرسانی بەندیخانە، بەرگری لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەی، نەبونی خزمەتگوزاری دەواو دەرمان، لە بەرچاو نەگرتنی بنچینەیی جیاوازی تاوان و داواکاری دادوەری سەر لەنوێ، بە دورینەوەی لێوەکانی دەستی داوەتە مانگرتن.
رامین حوسەین پەناهی بەندکراوی سیاسی کورد لە پوشپەڕی ساڵی 1396ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە دەست بەسەر کرا و لە مانگی سەرماوەزی ئەو ساڵە لە لایەن دادگەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە بە تۆمەتی یاغی بون (بغی) سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
03-09-201803-09-2018