ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#، لەبارەی چەند چالاکییەکی گەریلاکانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەنجامەکانی ئەو چالاکییانەی خستە ڕوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوێنێ کاتژمێر 03:0ی پاشنیوەڕۆ گەریلاکانمان لە دەوروبەری #شەمزینان#ی سەربە جولەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا گورزی توند لە پێگەکانی سوپای تورک درا، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکانیان نەزانرا.
لەبارەی چالاکیی گەریلاکان لە شرناخیش، هەپەگە ڕایگەیاند: 28ی تەمموز کاتژمێر 05:50 خولەکی ئێوارە لەدژی هێزێکی سوپای تورک گوندکێ مەلێی سەربە شرناخ چالاکییەک ئەنجام درا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن لەو چالاکیەشدا نەزانرا.
لە بارەی بۆردوومانەکانی سوپای تورکیشەوە ڕایگەیاند: دوێنێ کاتژمێر 06:00ی ئێوارە فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە سوپای تورک گردی گۆلکای سەربە دەڤەری مەتینا و گردی جەهەننەم و گردی شەهید ڕوستەمی دەڤەری زاپیان بۆردوومان کرد.
لەکۆتاییشدا ڕاگەیەندراوە: هەر دوێنێ کاتژمێر 02:00ی پاشنیوەڕۆ هێزەکانی سوپای تورک دارستانەکانی سەربە چەلێی جولەمێرگیان تۆپباران کرد، لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانانەدا ئاگر لەو دارستانانە کەوتەوە.[1]
#30-07-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 4,746 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!