🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: شەهیدنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 21-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 21-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆21-02-2020
📆20-02-2020
📆19-02-2020
📆18-02-2020
📆17-02-2020
📆16-02-2020
📆15-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅21 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,674) پەڕتووک||
📅 20-02-2020
باکووری کوردستان
- پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری پەکەکە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵیدا سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- جاوید رەحمان، ریپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، لە ڕاپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە ئێران ڕایگەیاندووە کە نیوەی زیندانییانی سیاسی کە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی دەسبەسەر کراون، کوردن و لە ماوەی 8 مانگی یەکەمی ساڵی 2019دا زیاتر لە 352 هاووڵاتیی کورد دەسبەسەر کراون.[8]
- پەریسا سەیفی خەڵکی کامی
📅 20-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لافاو لە هەولێر ئاستەنگیی زۆری بۆ هاتوچۆ دروستکرد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ عەریف ڕێبوار عەبدوڵڵا
رۆژی 21-02-2017 لە گوندی زەرگەی خورماتوو بەهۆی مینێکەوە گیانی لەدەستدا.
✌️ عەریف ڕێبوار عەبدوڵڵا
🏷️ پۆل: شەهیدان
عەریف ڕێبوار عەبدوڵڵا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەتین جان
سەرۆکی لقی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهەدە - ÎHD) لە خارپێت لە 21ی شوباتی 1993 رفێنرا و کوژرا.
👫 مەتین جان
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەتین جان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 هەژار موکریانی
ژیاننامە
ناوی عەبدولڕەحمانی شەرەفکەندییە و لە 05-04-1921 لەدایکبووە لە شاری مەهاباد خوێندوویەتی و هەڵسوڕاوێکی چالاکی کۆماری دیموکراتی مەهاباد بەسەرۆکایەتی پێشەوا قازی محەمەد لە 1946-01-22 بووه، پاش رووخانی کۆمار لە ساڵی 1947دا چووەتە سلێمانی و پاشان لەشاری بەغدا نیشتەجێ بووەو بۆ پایزی 1948 بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشی کەتووشی سیل بوو، دەچێتە لوبنان 23-11-1948 تا 13-11-1950 و ساڵی 1950 گەڕاوەتەوە بەغدا، لە هاوینی 1956 تا 1958 لە کوردستانی ژێردەستی سووریادا دەمێنێتەوە. لە مارتی 1963دا چووەتە ریزی شۆڕش
👫 هەژار موکریانی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
هەژار موکریانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,362 | وێنە 57,353 | پەڕتووک PDF 10,674 | فایلی پەیوەندیدار 38,843 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,609 |
📝 زەینەب جەلالیان بەندکراوی سیاسی کورد نامەیەکی کراوەی ئاراستەی رای گشتی کرد | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

زەینەب جەلالیان بەندکراوی سیاسی کورد نامەیەکی کراوەی ئاراستەی رای گشتی کرد

KMMK:زەینەب جەلالیانزەینەب جەلالیان بەندکراوی سیاسی کورد کە سزای بەندکردنی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندراوە، سەبارەت بە چەواشەکاری و درۆی راگەیاندنەکان و حکومەتی کۆماری ئیسلامی لەسەر بارودۆخی ناوبراو نامەەکی کراوەی ئاراستەی رای گشتی کرد.
زەینەب جەلالیان لە نامەکەدا ئاماژەی بەوە داوە کە: ” کەس ئەوەندە بەهێز نییە کە بتوانێت ئیرادەی ئەو تێک بشکێنێت”. دەقی نامەی ئاراستەکراوی ناوبراو لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە بڵاو دەکرێتەوە کە بەم شێوەیە.
زەینەب جەلالیان: 11 ساڵە لە زیندانەکانی حکومەتی ئێراندام و سەرەڕای هەموو نەخۆشییەکانم، داوام نەکردووە چارەسەری پزیشکیم بۆ بکەن، سەرەتا چاوەکانم و دواتریش گورچیلە و سیەکانم تووشی کێشە بوون، دواتریش تووشی گرفتی پەستانی خوێن بووم، دوای ئەوەش ددانەکانم خراپ بوون، سێ مانگە داوای چارەسەری پزیشکیم کردووە بەڵام بەرپرسانی زیندانەکە هیچ کارێکیان نەکردووە، وەک زیندانییەکی سیاسیی لە هەموو مافەکانم بێبەش کراوم، وەک دایکێک کە بە لایەلایە منداڵەکەی ئارام دەکاتەوە، ئازارەکانم هێورکردووەتەوە، چونکە باش دەمزانی ئەگەر داوای چارەسەری بکەم وەڵامم نادەنەوە، وەکچۆن ئێستا نایدەنەوە.
ئەم حکومەتە چەواشەکار و درۆزنە، نەیانناردووم بۆ چارەسەریی پزیشکی، بەڵام ڕاگەیەندنەکانیان بەدرۆ بڵاویانکردووەتەوە کە زەینەب جەلالیان براوە بۆ نەخۆشخانە، ئەم حکومەتە تەنانەت دەمارێکی مرۆڤایەتیشی تێدانییە، ئەو ڤیدیۆیانەی لە ساڵی 2008دا گرتبوویان بەکاریانهێناوە و بڵاویانکردووەتەوە، بەم شێوەیە هەلیان قۆستووەتەوە بۆ ئەوەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بخەڵەتێنن.
وەک جەلادێک کە دەیەوێت سەرم ببڕێت و بەزەردەخەنەیەکەوە داوام لێدەکات هەستمە سەر پێ و پیاسە بکەم لە سەرم وەستاون، ئەم هەڵسوکەوتە قێزەوەنە چییە کە ئەو جەلادانە لەگەڵ منی دەکەن؟ ئایا ئەگەر کەسێک وەک ئەو جەلادانە بیر نەکاتەوە دەبێت بمرێت یان لە زینداندا بڕزێت؟ ئەم مەنتقە ڕەشە بە واتای ڕەتکردنەوەی سروشتە، ئایا ئەگەر کەسێک وەک ئێوەی جەلادان تینووی خوێن نەبێت دەبێت بمرێت؟
لە نامەکەی زەینەب جەلالیاندا ئەوەش هاتووە: ئەی جەلادەکان! گوێتان لە دەنگی ئازادیخوازیم لە پشت دیوارەکانی زیندانەوە نییە؟ با خیاڵتان ئاسوودە بکەم، من بە جەستەمەوە تێکۆشانم نەکردووە کە ئێستا بۆی بە داخ و خەمەوە بم، کەسێکی ئازادە بە بیر و هزرییەوە تێدەکۆشێت نەک بە جەستەی، خۆشبەخەتانە ئێوەی جەلادانیش هەرگیز ناتوانن بیر و هزری کەس زیندانیی بکەن.
لەکۆتاییدا زەینەب جەلالیان نووسییەتی: مردن و ئازارچەشتن لە ڕێگای ئازادیدا بۆ من شیرینە، لە ڕاستیدا ئەو پاچەی هەڵتانگرتووە ڕیشەکانی خۆتان دەبڕێتەوە، چارەنووسی هەموو هەوڵەکانتان شکستە، هیچ کەس و هیچ شتێک ئەوەندە بەهێز نییە کە بتوانێت ڕێگری لە تێکۆشانم بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانم بکات، بەتەنیا لە هەمووان بەهێزترم و بەردەوام دەبم لەسەر ئەو ڕێبازە.
دۆخی تەندروستیی زەینەب جەلالیان، ژنە زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی شاری خۆیی سەر بە پارێزگای ورمێیورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناجێگیرە و لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگری دەکرێت لەوەی بنێردرێتە نەخۆشخانەکانی دەرەوەی زیندان بۆ چارەسەریی و ساڵی پار بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە ڕێگریکردن لە چارەسەریکردن بۆ نەخۆشییەکانی، دەستی دابووە مانگرتن لە بەکارهێنانی دەرمانی چارەسەریی، ئەو مانگرتنەی بەردەوامە، بۆیە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ دۆخی تەندروستیی ناجێگیرتر دەبێت.
زەینەب جەلالیان لە دایکبووی ساڵی 1982 ی گوندی دیم قشڵاخی سەر بە شاری ماکۆی پارێزگای ورمێ-یە، لە ساڵی 2007دا لە کرماشانکرماشان لە لایەن هیزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراوەو تا ئێستا لە زینداندا ماوەتەوە.
زەینەب بە تومەتی ئەندامبوون لە پارتی ژیانی ئازادی کۆردستان-پژاک، ئەشکەنجە درا و لە دادگاییەکی چەند خۆلەکیدا سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
جێگای ئاماژەیە، کە لە ژێر کاریگەری ڕایگشتی و هەوڵدانی ناوەندە جیاوازەکان و چالاکوانانی مافی مرۆڤ، سزای لە سێدارەدانی زەینەب بۆ زیندانی تاهەتایی گوڕدرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
12-06-201812-06-2018
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 12-06-2018
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jun 18 2018 1:00PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 18 2018 1:16PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 18 2018 1:16PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,457 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.122 KB Jun 18 2018 1:03PMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

زەینەب جەلالیان بەندکراوی سیاسی کورد نامەیەکی کراوەی ئاراستەی رای گشتی کرد

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️12-06-2018
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,624 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574