لە یەک هەفتەی ڕابردوو، لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەشت کەس بەهۆی لافاو گیانیان لەدەستداوە.
شەوی شەممەی ڕابردوو (26-5-2018)، لافاوی گەورە زیانی بە ژمارەیەک گوندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیاند، لافاو بە بڕی، 14 ملیار تمەن زیانی بە ماڵ، کشتوکاڵ و ژێرخانەکانی گوندی پەسوێی سەر بە #پیرانشار# گەیاندووە. دانیشتووانی گوندەکە داوا دەکەن حکومەت قەرەبوویان بکاتەوە.
کەشناسی ئێرانیش پێشبینیکردووە کە ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری درووستبونی لافاو لە هەشت پارێزگای ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەیە.
هاوکات دە نوێنەری پارێزگای #ورمێ# هۆشداریان دایە وەزیری ناوخی ئێران سەبارەت بە پشتگوێخستنی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی سەرما و لافاو لە پارێزگای ورمێ.
خەڵک، هێزەکانی فریاکەوتن و ئەرتەش هەموو لە هەوڵدان ژیان لە پەسوێ و گوندە زیانپێگەیشتووەکانی دیکە ئاسایی بکەنەوە، بەڵام ڕێگەیەکی درێژیان لەپێشە.
لە ڕۆژی دوای لافاوەوە ژمارەیەک خۆبەخش دەستیان بە کۆکردنەوەی هاوکاری کردووە، بەشێکیشیان چوونەتە ئەو گوندانەی زیانیان پێگەیشتووە و هاوکاری خەڵک دەکەن.
رێکخراوی کەشناسی ئێران ڕایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە بارانی بەخوڕ دەبارێ و ئەگەری ڕوودانەوەی لافاویش بەهێزە.[1]
#28-05-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,316 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!