بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە پیرانشار
📝 بەڵگەنامەکان
KMMK: ئێوارەی شەممە 15ی گوڵان، کۆڵبەرێکی خەڵکی
پیرانشارپیرانشار بە ناوی (ڕەحمان تەفاخر) لە کاتی کۆڵبەری بەهۆی کەوتنە خوارەوە لەبەرزایەوە بریندار دەبێت.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: (کۆمەڵێک کۆڵبەر لە (کانی خودا) دەکەونە کەمینی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە و تەقەیان لێدەکرێت، دوواتر ڕەحمان لەو کەمینەدا ڕزگار دەبێت و لە شوێنێک بەناوی باسکی-بۆزان لە بەرزایەوە دەکەوێتە خوارەوەو دوو پەراسووی دەشکێن و سەروچاویشی برینداردەبێت.)
ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کرد کە: (هاوکات برایەکی ئەم کۆڵبەرە کوردە لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئێسلامیەوە دەسبەسەر، ئەشکەنجە و بریندار کراوە.)
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
07-05-201807-05-2018