بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ئاوی #بێخاڵ# - #ڕواندز# کرایەوە، کە لەلایەن دوو ڕێکخراوی نێودەوڵەتییەوە بودجەی بۆ تەرخانکراوە.
لە ڕێوڕەسمەکی کردنەوەی پڕۆژەکەدا نەورۆز مەولوود، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پڕۆژەکە ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتووانی شاری ڕواندز دابیندەکات و نزیکەی 26 هەزار کەس سوودمەند دەبن.
ئەو پڕۆژەیە لەلایەن هەردوو ڕێکخراوی (یو ئێن دی پی- UNDP و جێرمان کۆرپێرەیشن German Cooperation) بودجەی بۆ تەرخانکراوە، کۆی گشتی گوژمەی پڕۆژەکەش دوو ملیۆن و 930 هەزار دۆلارە.
نەورۆز مەولوود ڕاشگەیاند ئەو پڕۆژەیە جێگرەوەی پڕۆژە کۆنەکەیە کە لە ساڵی 1987 دروستکرابوو، کە ئەوکات گونجاوبوو بۆ دانیشتووانی ڕواندز،بەڵام بەهۆی فراوانبوونی شارەکە و هاتنی ژمارەیەکی زۆری ئاوارەو بەسەرچوونی تەمەنی، پڕۆژە کۆنەکە نەیدەتوانی ئاوی پێویست دابینبکات.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزا دەڵێت، ئامانج لە ئەنجامدانی پڕۆژەکە بەرزکردنەوەی توانای دابینکردنی ئاوی خواردنەوەیە بۆ 600 مەتر سێجا بە کوالێتی بەرز و گونجاو لەگەڵ ستاندەردی جیهانی.[1]
#19-04-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,890 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!