🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: شەهیدانی شەڕی داعش - وەشانی 1ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 16-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 16-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆16-02-2020
📆15-02-2020
📆14-02-2020
📆13-02-2020
📆12-02-2020
📆11-02-2020
📆10-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅16 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,674) پەڕتووک||
📅 15-02-2020
باشووری کوردستان
- لەسەر داوای کۆسرەت رەسوڵ عەلی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دواخرا و سەرپەرشتیاری کۆبوونەوەکەش دەڵێت، هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ سەفەرێکی چەند رۆژی دەکات و تا ئەوکاتەی دەگەڕێتەوە کۆبوونەوەکان دوادەخرێن.[4]
- بۆ یەکەم جار لە شاری کەرکوک بارەگای یەکێتی کوردانی فەیلی کرایەوە.[1]
- لە سلێمانی و چەند شار و شارۆچکەیەکی تری باشوور، گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی 15ی شوباتیان بەڕێپێوان شەرمەزار کرد.[6]
- ئەو پێشمەرگانەی لە چیای کۆدۆی شارەدێی حاجی ئۆمەران کە بەهۆی بەفرەوە گیریانخوار
📅 15-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 15-02-2020
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 14-02-2020
باکووری کوردستان
- لە ساڵیادی پیلانگیڕی نێودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ژمارەیەک شاری باکووری کوردستان و تورکیا ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی بەڕێوەبرا. ژمارەیەک بەڕێوەبەر و گەنجی هەدەپەیی دەستگیرکران.[1]
- پاش 5 ساڵ لە ئامەد بەفر باری.[1]
رۆژئاوای کوردستان
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گرێ سپی و تەل تەمر هێرشی کردە سەر شوێنی نیشتەجێی هاوڵاتیانی مەدەنی. بە هۆی هێرشەکەوە ژمارەیەک ماڵ سووتان.[1]
دەرەوەی کوردستان
- لە ڕێوڕەسمێکیدا لە تاران، ئەندامانی بنەماڵەی ماملێ بە نوێنەرایەتی مەڵبەندی هونە
📅 14-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
خەڵاتی ماملێ بۆ ساڵی 2020 بەخشرایە هونەرمەندێکی کرماشانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 عەبدوڵڵا ئوجەلان - ئاپۆ
رۆژی 4ی نیسانی 1949 لە گوندی (ئامارا)ی سەر بە قەزای (خەلفەتی)کە سەر بە شاری رحا ی(ئورفا)ی باکوری کوردستانە لە دایک بوە، زانکۆی ئانکارا بەشی روپێوی تەواو کردووە.لە قۆناخی زانکۆدا بە شۆڕشگێرە چەپەکانی ئەو سەردەمەی تورکیا وەک(ماهیر چایان، دەنیز گەزمیش، ئیبراهیم کایپاکایا...) سەرسام دەبێت.لە پاش کودەتای سەربازی 1968 گوللەبارانکردنی شۆڕشگێڕە چەپەکان، لەسەر بنەمای سۆسیالیزم دەست بە کاری سیاسی دەکات، دەبێت بە سەرۆکی کۆمەڵەی خوێنکارانی شۆڕشگێڕ (DDKO)، لە ساڵی 1973 لەگەڵ چەند شۆڕشگێڕێکی چەپی کورد و تورک
👫 عەبدوڵڵا ئوجەلان - ئاپۆ
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
عەبدوڵڵا ئوجەلان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 تەها ئاغاجان
ژیاننامە
ناوی تەواوی (تەها ئاغاجان کەرەم) لە دایکبووی ساڵی 1957 لە شاری خانەقین وە لەسەرەتای ساڵانی 1970 لە خانەقینەوە بەرەو شاری هەولێر بە شێوەیەکی خێزانییەوە نیشتەجێ دەبن, وە دەرچووی پەیمانگای تەکنیکی شاری هەولێرە, وە جێگای ئاماژەیە کە خاوەنی سێ خووشک و سێ برای خوێندەوارە.
وە دەستپێکی کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1975 کە بە یەکەم شانۆگەری بەناوی مڕۆڤ و ئازارەکانەوە کە لە دەرهێنان ونواندنی خۆی دا بووە لە هۆڵی گەل پێشکەشی کردووە لە پاشان لە چەندین شانۆگەری و بەرنامەی تەلەفزیۆنی کە دیارترین ب
👫 تەها ئاغاجان
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
تەها ئاغاجان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,152 | وێنە 57,305 | پەڕتووک PDF 10,674 | فایلی پەیوەندیدار 38,647 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,565 |
📝 21 ی شوبات، رۆژی زمانی دایک پیرۆز بێت | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
21 ی شوبات، رۆژی زمانی دایک پیرۆز بێت
📝 بەڵگەنامەکان

21 ی شوبات رۆژی جیهانیی زمانی دایکە. کاتێک کە وڵاتی بەنگلادیش لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی پاکستان دا بوو و بە رۆژهەڵاتی پاکستان ناودەبردرا. لەلایەن دەسەڵاتداریی ئیسلامابادەوە بڕیار درا کە زمانی ئوردۆ ببێتە زمانی فەرمی گەلی بەنگالی. بەهۆی ئەوەوە بەنگالیەکان ناڕەزایی خۆیان دەربڕی و زنجیرەیەک مێتینگ و خۆنیشاندانیان ئەنجام دا. لە چالاکیەکانی 21 ی شوباتی 1952 دا لە دەککای پایتەختی بەنگەلادیش پێنج چالاکوانی خوێندکاری کولیژی پزیشکی داککا بەدەستی پۆلیسی دەوڵەتی پاکستان کوژران. هەروەها بۆ یاد و بەبیرهێنانەوەی ئه و جەوانانە و گرینگیی زمانی دایک، لەلایەن سازی نێونەتەوەیی یونسکۆ وە 47 ساڵ دوای رووداوەکە و له 17 ی گەڵاڕێزانی 1999 دا 21ی شوبات کرایە رۆژی جیهانی زمانی دایک. لە ساڵی بۆ2000 جاری یەکەم ئەم رۆژە لە هەموو جیهان یادیکرایەوە و پیرۆزکرا.
ئه و زمانەی کە بە تایبەتی مرۆڤ لە دایکیەوە و لە ناو کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا ئەیبیستێ و فێری دەبێ، پێی دەگوتر زمانی دایک. زمانی دایک کەسایەتی کۆمەڵایەتی مرۆڤ دەئافڕێنێ. ئەوەی هەرە پێویستە ئەوەیە کە نەتەوە و هۆشمەندی نەتەوەیی بە هاوکاری ئه و زمانەوە پەیوەستە و بناغە دەگرێ. لە جیهان دا هەر نەتەوەیەک بە زمانی دایکیی خۆی دەناسرێت. کورد بە کوردی، تورک بە تورکی، فارس بە فارسی و عەرەب بە عەرەبی دەئاخڤن و دەناسرێن. بۆ ئەوەی نەتەوەکان بتوانن بوونی خۆیان بەردەوامی پێ بدەن، دەبێ زمانی دایکیی خۆیان بپارێزن و لە هەموو سەکۆ و کەناڵەکانی ژیاندا بەکاری بهێنن.
بەپێی راپۆرتێکی یۆنیسکۆ، لە جیهاندا نزیکەی 6000 زمان هەیە. لەم سەدساڵەی دواییدا 2500، لەوانە 18 ەیان‌ لە تورکیا لە مەترسیی لەناوچووندان. یەکێک له و 18 ەیە زاراوەی کرمانجکی _ زازاکی یە. ئەم زاراوەیە یەکێکە لە ستوونەکانی زمانی شیرینی کوردی.
ونبوون و مردنی زمان، بزربوونی کەلتور، کۆمەڵ، گەل و نەتەوەکانە! زمان و نەتەوە بەیەکەوە گرێدراون و هەبوون و نەبوونی یەکترین. هەرچەندە مرۆڤ زمانی خۆی بپارێزی، ئەوندەش هەبوونی خۆی دەپارێزێ. چەندە نرخ و گرنگی بە زمان بدەین ئەوندەش دەدەین بە کەسایەتیی و نەتەوە. کاتێک کە زمان لە ژیانی رۆژانە و لە کەلتور، نووسین و لە کەناڵە زانستیەکان دا دەردەکەوێ و لادەدا، ئەوکات بەره و نەمان و مردن دەڕوات. زمان زیندووە و ب ژیان کۆمەڵگا دا دەبزێ و ژیان دەکات. زیندوویی زمانەکەمان تەنها دەتوانێ بە ئاخاوتن، نووسین و ژیانێکی کوردەواریانە بەردەوام بێت. لە پاراستن و دەوڵەمەندکردنی زمانی کوردیدا هەر ئەرکێک بکەوێتە سەر شانی هەر کەسێکی کورد، پێویستە ئه و کەسه ئەم‌ ئەرکە نەتەوەییە بەجێ بگەیێنێ وهەر هاوڵاتیەک، دەزگا و سازیەک خەبات و تێکۆشان و تواناکانی خۆیان نابێت خەمسار بێت.
سەدان ساڵە، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کورد لەژێر کاریگەری ئینکار بژاوتن (اسیمیلاسیۆن) و لەناوبدندا یە. بەڵام بە هاوکاری بەرهەمەکانی فۆلکلۆر (ئەدەبیاتی زارەکی) یەوە بە دووان، ئاخاوتن و لاواندنەوەی دایکان لەسەر پێ ماوەتەوە و من نەبووە. بۆیە، ئێمە لە بەرامبەر ئه و هەموو کەسانەی کە لە ماڵ و لەناو خێزاندا کوردی بەکاردێنێ و هێناویەتی بە رێز و حورمەت و پیرۆزیەوە دەنرخێنین. زمانی کوردی چەندە قەدەغه ‌بووە، ئەوەندەش بە رەنج و کۆڵنەدان و هاوکاری دایکەکان و گەلەکەمان بە رێکاری سرووشتی دەوڵەمەندیەکەی خۆی بەردەوام کردووە و پارێزراوە.
بۆ ئەوەی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانیەوە لەسەر پێ و بە زیندوویی بمێنێتەوە، ئەرکێکە لەسەر هەموومان کە لە هەموو بوارەکانی ژیانی رۆژانەماندا بەتایبەتی لەنێوان خێزاندا، لە ناو سازی و دەزگاکاندا لە گفتوگۆ و بازاڕدا بە کوردی بدوێین. زمانی کوردی زمانێکی دەوڵەمەندە بە زاراوە کانیەوە. بۆیە هەر ماوەتەوە و ون نەبووە. ئێمه لە‌ باپیرە و داپیرەکانمانەوه، لە دایک و باوکمانەوە‌ ئەم ئەمانەتەمان وەرگرتووه. ئه و ئەمانەتە بەنرخ و دەوڵەمەند و رەنگینە چۆن لەلای ئێمەیە دەبێ بە جوانتر و رەنگینتر بە خۆشەویستیەوە رادەستی نەوەکانی داهاتوو بکەین.
ئه و گەلانەی کە زمانەکەیان ناپارێزن و گرنگی پێ نادەن، لە ژێر کاریگەریی زمان و کەلتوری دەوروبەردا دەمێننەوە. لە کەلتور و هونەر و زمانی خۆیان دوور و نامۆ و بێگانە دەبن. کەسانی کە لە زمانی خۆیان دوور بکەونەوە لە کەلتور و بوون و کەسایەتی و ناسنامەی خۆیشی دوور دەکەوێ. بۆیە بەکارهێنان و زیندوو ڕاگرتنی زمان هەبوون و ترسی لەناوچوونی نەتەوەکەی مەحاڵ دەبێت.
لە هەر جێگایەک پەروەردە بە زمانی دایک، مافێکی بنەڕەتییە. زمان بۆ مرۆڤایەتی پێماییەکی هاوبەشی گەلانە. پێویستە له و گرنگیەی زمانی دایک خاوەنداری بکەین و بیپارێزین.
زمانی کوردیش وەکو خاکی کوردستان دێرینە و بەرخۆدێرە. بە هەزاران ساڵە، فەرهەنگ و زمان و بە گشتی بوونی کوردان لە بەرامبەر هێرشی داگیرکەران دایە و لە خەبات و تێکۆشاندایە.
لەم رۆژەدا کە رۆژی جیهانی زمانی دایکە، بەداخەوە دیساهنەوە، ئەمڕۆ لە ئافرین کورد و کوردستانی بکراوەتە ئامانجی هێرشە دڕنده و کۆنەپەرستی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا. لە رۆژی پیرۆزکردنی زمانی دایک دا منداڵانی کورد و کوردستانی لە ئەنجامی ئه و هێرشانەدا دەرفەتگەلی خوێندن و پەروەردە لاواز و بەرتەسک بووە. دایکانیشیان بە گولەی دوژمنانی مرۆڤایهتی دەبنە قوربانی و دەکوژرێن.
خۆشەویستی تێکۆشان و بەرخۆدانی زمان و فەرهەنگی کوردی، ئەمڕۆ لە بەرخۆدانی ئافریندا خۆی دەبینێتەوە. سەرفراز ڕاگرتن و پیرۆزی کێو و چیای کورمێنج بە قارەمانیەتیی لە جۆش و خوڕ دایە. ئێمە دوێنێ بەرخۆدانمان کرد، ئێستا لەبەرخۆ دەدەین و بەیانیش بۆ سەرفەرازی و گەیشتن بە ئامانجەکانمان ئاهەنگ و شایی دەگێڕین. هێزی ئه و بەرخۆدان و قارەمانیەتیەی کورد لە هەموو هێزی داگیرکەرە چەپەڵ و نامرۆڤانەیان بەهێزترە.
بە بیر و باوەڕیهێکی بەرزەوە 21ی شوبات، رۆژی جیهانی زمانی دایک بە گەرمی لە هەموو گەلانی ژێردەست و مرۆڤدۆست بە تایبەتی گاەلانی کوردستان پیرۆز دەکەین.‌
هەر بە سەرفەرازی بمێنێ زمانی شیرینی کوردی، بە هەموو زاراوە و دەڤۆکەکانیەوە.
گوڵستانی رەنگینی زمانی کوردی بە هەموو گوڵ و کوڵاڵەکانیەوە، دەکەینە هێز و توانا وموڕاڵ و ئاوێتەی گیانی بەرخۆدێرانی ئافرین دەکەین.
کۆمیسیۆنی زمان، فەرهەنگ و پەروەردەی
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانکۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ک ن ک
21-02-201821-02-2018 برۆکسەل
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 21-02-2018
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم🌏 دەرەوە

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Apr 8 2018 6:48PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 8 2018 10:17PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 8 2018 10:17PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,666 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
21 ی شوبات، رۆژی زمانی دایک پیرۆز بێت
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️21’ Ê SİBATÊ ROJA ZİMANÊ DAYÎKÊ
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️21-02-2018
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,25 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574