پرسە و سەرەخۆشی سەرۆک کۆماری ئێراق فوئاد مەعسووم بۆ نێچیرڤان بارزانی
📝 بەڵگەنامەکان
پرسەنامەی سەرۆک کۆماری ئێراق بۆ
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی
برای بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
به داخ و پەژارەی زۆرەوە هەواڵی مەرگی ناوادەی کاک دلۆڤان بارزانی براتانمان بیست. بۆ ئه و خەمە قورسە له ناخەوە بەشداری خەمتان دەکەین، پرسه و ماتەمینی قووڵتان پێشکەشدەکەین لەڕێگەی ئێوەشەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی یەک بەیەکی خانەواده و بنەماڵەی بەڕێزتان و خانەوادەی کۆچکردوو دەکەین. لە پەروەردگاری مەزنمان داوایە گیانی کاک دلۆڤان بە بەهەشتی فراوانی خۆی شادبکات و سەبووری و ئۆقرەییش بەئێوە ببەخشێت و ئەوە دوایین خەمتان بێت.
دکتۆر
فوئاد مەعسوومفوئاد مەعسووم
سەرۆککۆماری عێراق
02-04-201802-04-2018