ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکەینەوە کە ناویان لەپڕۆسەی حەجی ئەمساڵ 2018 دەرچووە، بەتایبەتی هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان، بەزووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی حەجی سنووری خۆیان بکەن بۆ تەواوکردنی مامەڵەکەی و دانی پارەی تێچووی حەج کە بڕەکەی (4100) چوار هەزار و سەد دۆلارە و دەکاتە (41)وەرەقە، هەرکەسێک لەبەرواری دیاریکراو بەدەم داواکەی نەچێت مافی حەجی دەفەوتێ و دواکاتیش بۆ دانی پارەی حەج ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 2018/4/2.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە
#31-03-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,357 car hatiye dîtin