لەزستان شەوێک، لەپيران هەوێک
دەگێڕنەوە پيرە پياوێک داوای ژنهێنان لە کوڕەکانی دەکات و دەڵێت کوڕم ژنم بۆ بهێنن، ئەوانيش دەڵێن تۆ تەمەنت زۆرە و ژنت بۆ چيە، بەڵام ئه و وەڵامە داديان نادات ناچار دەچن بە کيژێکی بە تەمەنی پيشە ڕەوەندی وەک خۆيان دەڵێن کە شوو بە باوکيان بکات ئەويش ڕەزامەندی دەردەبڕێت و دوای ڕێوڕەسم دەيگوازنەوە و شەوی سور دەبينێت و باوکيان دوای ئه و شەوە کۆچی دوايی دەکات و کچەش بە ماڵبات و عێڵ دەڵێت کە ئه و شه و باوکيان بەزاوا بووە، دواتر لە بەرهەمی ئه و شەوە کچە سکی پڕ دەبێت وکوڕێکی جوانی پاش کاتی خۆی دەبێت و ئه و کوڕە دەبێتە سەرخێڵی ئه و ڕەوەندە کۆچەريە بۆيە لە درکە و دەربڕی کوردەواری ووتراوە: لە زستان شەوێک، لە پيران هەوێک.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,027 car hatiye dîtin