هەریەکە لە ئەنجومەنی هەرێمی ڕاپەڕینی #تەڤگەری ئازادیی# و ژمارەیەک لە چالاکوانانی شارۆچکەی #ڕانیە#، لە دوو کەمپەینی جیادا، بڕی 8 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشکییان بۆ #عەفرین# کۆکردەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ، ئەنجامی هەر یەکە لە کەمپەینی هەتوانی عەفرین و تەڤگەری ئازادیی بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاریی بۆ عەفرین، لە شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، ڕاگەیەندرا.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، #ئەسعەد شاوری#، یەکێک لە ڕێکخەرانی کەمپەینی هەتوانی عەفرین، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا لە سەنتەری گەنجانی ڕانیە، ڕایگەیاند: بە هاوکاری خەڵکی سنوری ڕاپەرین و چەند دەرمانخانەیەک، بڕی 7 تەن کەلوپەلی پزیشکیی کۆکراوەتەوە، هەر چەندە شتێکی کەمە بۆ بەرخۆدانی عەفرین، بەڵام ئەوەی لێرەوە لە توانای ئێمەدا هەیە لە ماوەیەکی کەمدا توانیمان ئەو بڕە هاوکارییە کۆبکەینەوە.
هەروەها، #سەلام عەبدوڵڵا#، ئەندامی ئەنجومەنی هەرێمی ڕاپەڕینی تەڤگەری ئازادیی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسییدا لەبەردەم بارەگای تەڤگەری ئازادیی لە ڕانیە، ڕایگەیاند: لەمیانەی کەمپەینێکی 4 ڕۆژەدا بۆ عەفرین، کە بەسەر دەرمانخانەکاندا دەگەڕاین و داوای هاوکاریمان لێ دەکردن، توانیمان بڕی یەک تۆن دەرمان و پێداویسیی پزیشکیی کۆبکەینەوە. بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بە عەفرین، هاوکارییەکانی کەمپەینی هەتوانی عەفرین و تەڤگەری ئازادییش ڕادەستی مانگی سووری کورد کران.
-ماڵپەڕی ڕۆژنیوز: #05-03-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,871 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!