بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: نووسەرنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 27-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📆22-05-2020
📆21-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅27 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,946) پەڕتووک||
📅 26-05-2020
باکووری کوردستان
- ژمارەی تووشبووان لە دیلۆک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە. لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە پشکنینی کۆرۆنای 49 هاونیشتمانی پۆزەتیڤ دەرچووە و یەکێکیشیان گیانی لەدەستداوە.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەرپرسی ئیدارەی راخەر (فرش)، رێکخراوی سەنعەت و مەعدەنی پارێزگای ورمێ رایگەیاند: بەهۆی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نزیکەی 300 ملیۆن تمەن خەسارەت لە بەشی رستن و چنینی راخەر کەوتووە.[5]
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی فیاد ئەحمەدی کوڕی سادق خەڵکی گوندی کورانی ناوچەی سۆما و برادۆست، بە تەقەی هێزەکان
📅 25-05-2020
باکووری کوردستان
- پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی گەلی کورددا هێرشی کردە سەر ماڵی حەوا کران دایکی ئاشتیی تەمەن 65 ساڵ و ماڵەکەیان تێکوپێکدا.[1]
- دەوڵەتی تورک کە بە شێوەیەکی سیستماتیک هێرش دەکاتە سەر گۆڕستانەکان ئەم جارە لە گوندی شەمسەی حەسکیف هێرشی کردە سەر گۆڕ و گۆڕستانەکان. ئاڵای تورک بە دار و درەختی دووروبەری گۆرستانەکەوە هەڵواسران.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی 2ی دادگای ئینقلابی شاری کرماشان، چوار چالاکی فەرهەنگیی کوردی بە ناوەکانی شەهریار تەهماسبی و ئەردەشیر
👫 مەلا ڕەسول گورون
بازرگانێکی دیاری سلێمانی بوو.
سەرۆکی یەکێتی جوتیارانی کوردستان و جێگری سەرۆکی جوتیارانی عێراق بوو ساڵی 1960
لە 27-05-1962 لە پێنجوین شەهیدکرا.
👫 جەلالی حەمەی محە
ساڵی 1957 لە سلێمانی لەدایکبووە. سەرتیپی تیپی 47ی پیرەمەگروونی یەکێتی بووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگە ئازاکانی یەکێتی.
رۆژی 27-05-1994 لە شەڕی براکوژیدا شەهیدکراوە.
📊 بابەت 373,859 | وێنە 58,879 | پەڕتووک PDF 10,946 | فایلی پەیوەندیدار 42,112 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,518 |
📝 نامەیەکی کراوە بۆ وەزیری دەرەوەی دانیمارک و ڕێکخراوی ناتۆ دەربارەی هێرش بۆسەر عەفرین | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
نامەیەکی کراوە بۆ وەزیری دەرەوەی دانیمارک و ڕێکخراوی ناتۆ دەربارەی هێرش بۆسەر عەفرین
📝 بەڵگەنامەکان


نامەیەکی کراوە بۆ وەزیری دەرەوەی دانیمارک و ڕێکخراوی ناتۆ
(تکایە بێدەنگی بشکێنە و ئەم نامەیە بڵاو بکەرەوە)
بەڕێز ئاندەرس ساموێلسن و ئەندامانی ڕێکخراوی ناتۆ
چەند ڕۆژێکە تەواو شۆک بووم بە بینینی وێنەی ئەو کوژراوە مەدەنییانەی لە دوای هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردیەکانی عەفرینعەفرین لە سوریا، گیانیان لەدەستدا. هەروەها من تەواو تاساوم لە ئاستی ئه و بێدەنگییە تۆقێنەرەی، کە دەیبینم لە حکومەتی دانیمارکیی و لە سیاسەتمەدارانی وڵاتەکە و لە ئەندامانی ڕێکخراوی ناتۆ. ڕاستییەکە لەوەدایە، کە ئێوە سڵتان لەوە نەکردەوە، کە ژن و پیاوە ئازاکانی کورد بکەن بە خۆراکی تۆپەکان لە جەنگی دژ بە داعشدا، بەڵام ئێستا هەمان ئەو کوردانە، کاتێک لەلایەن هێزە تورکییەکانەوە بۆمباران دەکرێن، ئێوە یەک وشە لە دەمتان نایەتەدەرەوە و ئیدانەی ئه و جەنگە ناکەن. نەک هەر ئەمە، بەڵکو ئێوە ڕووتان وەردەگێڕن و سەیری شوێنێکی تر دەکەن، کە هیچ کات لە بەرژەوەندی مرۆڤایەتیدا نییە.
لەم ساتەوەختەدا هێزی ئیسلامییە پەڕگیرەکان (ئیسلامە ڕادیکالە توندڕەوەکان)، بە هاریکاریی سوپای تورک، هێرش دەکەنە سەر هێزە کوردییە عەلمانیی و بێتاوان و دیموکراسخوازەکان لە عەفرین. ئێمە چەندەها جار و بەبێ بڕانەوە گوێمان لە سیاسییە دانیمارکییەکان بوو، کە ڕەخنەیان لە ئیسلامییە توندڕەوەکان دەگرت، بەڵام کاتێک مەسەلەکە پەیوەندیی بە ژیان و مردنی سەدان هەزار خەڵکی مەدەنییەوە هەیە لە عەفرین، جگە لە بێدەنگی ئێوە زیاتر، گوێمان لە شتێکی تر نابێت.
من خۆم ژنێکی کوردم،کە لە جەنگ و گازی کیمیاویی و ڕق و چەوساندنەوە و جینۆساید ڕامکردوە. من بەدور و درێژیی گوێم لە سیاسەتمەدارە دانیمارکییەکان و حکومەت بووە، کە دەڵێن باشترین یارمەتییەک، کە پێشکەش بە ئاوارە و پەنابەران بکرێت، ئەوەیە کە لە ناوچەکانی خۆیاندا بهێڵدرێنەوە و لەوێدا هاوکاری بکرێن. بەڵام لە ئێستادا، کە بۆمبا و جەیشە تورکییەکان بەسەر ئەو ناوچەیەدا داباریون، کە یەکێکە لە لەناوچە ئارامە کەمەکانی سوریا بۆ داڵدەدانی ئاوارەکان، دەبینین سیاسەتمەدارە دانیمارکییەکان و ئەندامانی ڕێکخراوی ناتۆ پشتمان تێدەکەن و ئاوڕمان لێنادەنەوە.
بەڕێز وەزیری دەرەوە و ئەندامانی ڕێکخراوی ناتۆ،
ئەم بێدەنگییە ئابڕووبەرە.
ئێوە پێوستە نیشانمان بدەن، کە قسەکانتان دەربارەی یارمەتیدان و جێکردنەوەی ئاوارەکان لە ناوچەکە خۆیدا تەنها قسەی ڕووت و بێناوەرۆک نەبوون. نیشانمان بدەن، کە ناکرێت ڕەخنەکردنی ئیسلامی توندڕەو بێدەنگ بکرێت بەهۆی ترس لە ستەمکاریی ئەردۆگانەوە. نیشانمان بدەن، کە ئەو ژن و پیاوە کوردە ئازایانەی، کە گیانی خۆیان بەخشیی لە جەنگ دژ بە داعشدا، بە هاوکاریی لەگەڵ دانیمارکدا، بێهودە و لە پێناویی هیچدا نەمردون.
کردارتان هەبێت و قسە بکەن،
بێدەنگییتان بشکێنن
لەگەڵ ڕێزم
سارا عومەرسارا عومەر، نووسەری کتێبی مردوشۆر
24-01-201824-01-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 24-01-2018
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: 🌏 دەرەوە

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 25 2018 9:45PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Jan 26 2018 2:21PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Jan 26 2018 2:21PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,031 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
نامەیەکی کراوە بۆ وەزیری دەرەوەی دانیمارک و ڕێکخراوی ناتۆ دەربارەی هێرش بۆسەر عەفرین
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️24-01-2018
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,187 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574