دوو کۆڵبەری کورد لە مەریوان بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی بە سەختی برینداربوون
📝 بەڵگەنامەکان
MMK: بەگوێرەی هەواڵێکی
رۆژنیوزرۆژنیوز، دەستەیەک کۆڵبەری کورد بەهۆی هێرشی هێزە سەربازییەکانی ئێران لە سەر سنوورەکانی
مەریوانمەریواندا ناچاربوون ڕابکەن و دووان لەوان لە بەرزاییەکانەوە کەوتوونەتە خوارەوە.
سەعید پیریی تەمەن 28 ساڵ پاش کەوتنەوە خوارەوە لە لای ملییەوە تووشی ئازار بووە و ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری سنەدا چارەسەریی پزیشکیی بۆ دەکرێت.
فەرهاد دەستووریی تەمەن 31 ساڵیش کۆڵبەرە بریندارەکەی دیکەیە، کە لە ناوەندە تەندروستییەکانی مەریوان چارەسەریی پزیشکی بۆ دەکرێت.
هەروەها ڕاگەیەندراوە، کە سنوورەکانی مەرگەوری سەربە ورمێ، هێزە سەربازییەکان دەستڕێژی گوللەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا 30 ئەسبی ئەو کۆڵبەرانە کوژراون، هێزە سەربازییەکان دەستیان بە سەر بار و کەل و پەلەکانی ئەو کۆڵبەرانەدا گرتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
18-01-201818-01-2018