پەلامارولێدانی چوارپەنابەری کورد لەلایەن پولیسی یونانەوە
📝 بەڵگەنامەکان
بەپێی هەواڵی
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:ڕێکەوتی 17ی دیسەمبەری ئەمساڵ، چوارکەس لەهاوڵاتیانی
ڕۆژهەڵاتی کوردستانڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتنە بەرپەلامار ولێدانی پولیسی یونان.
ناونیشانی ئەم چوار پەنابەرە کوردە (فەخرەدین محەممەدڕەزایی، هومەن بەهمەنی، کەیوان ئازەرپوور،کامەران ئورمییەیی)لەکاتێکدا دەیانهەویست یۆنان دەرباز بکەن لەبەندەری (پاتڕا) کەوتنە بەر پەلامار وئەشکەنجە وهەموو ئەندامانی لەشیان ڕەش هەڵگەڕاوە وتەنانەت پەراسووی دووکەسیان شکاوە.
زۆرینەی هاوڵاتیانی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەمەبەستی دەربازبوون دەست دەدەنە کۆچی نایاسایی ولەلایەن دەوڵەتەکانی تورکیا ویۆنانەوە دەسبەسەر،ئەشکەنجە وئازار دەدرێن؛ ومافی مرۆڤبوونی وان وەکوو پەنابەر پێشێل دەکرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
24-12-201724-12-2017