وێستگەی کارۆغازی چەمچەماڵ بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە چەند ملیۆن دۆلار زیانی کردووە؟
📊 סטטיסטיקה וסקרים
دواڕۆژ، بەختیار شەریف
رۆژی 18ی کانونی یەکەم، خۆپیشاندەران هێرشیانکردە سەر وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی لە
چەمچەماڵچەمچەماڵ و زیانیان بە بەشێک لە وێستگەکە گەیاند، بەڕێوەبەری وێستگەکەش دەڵێت ئەگەر نەمانکوژاندایەتەوە زیانی مرۆیی گەورەی لێ دەکەوتەوە.
لەکاتی خۆپیشاندانەکەدا بەمەبەستی سەلامەتی وێستگەکە و کارمەندان و هاووڵاتیان و خۆپیشاندەرانیش وێستگەکەیان کوژاندەوە و لە ئەنجامدا کارەبای بەشێک لەپارێزگای سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری بڕا.
ئارام عوسمان، بەڕێوەبەری وێستگەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی کانوونی یەکەم بەدواڕۆژی وت دوای ئەوەی خۆپیشاندەران هاتنە سەر وێستگەکەمان و سنوری وێستگەکەیان بڕی و سووتاندیان، زەرەر و زیانی زۆریان پێگەیاندین ئێمەش لەبەر سەلامەتی وێستگەکە و کارمەندان و گیانی خۆپیشاندەران و خەڵکی چەمچەماڵ، وێستگەکەمان کوژاندەوە، چونکە هەمووان دەزانن ئەم وێستگەیە بە غاز ئیش دەکات، مەترسی ئەوەی هەیە کە بۆرییەکی غاز بتەقێتەوە کارەساتی گەورە دروست دەکات.
وتیشی جگە لەسیستمی غازی، سیستمێکی هایدرۆجینیمان هەیە کە بۆ ساردکردنەوەی (کۆمباین)ەکان بەکاریدەهێنین، وە لای هەمووانیش ئاشکرایە هایدرۆجین بۆمبێکی گەورەیە ئەگەر بتەقێتەوە کارەساتی لێدەکەوێتەوە، بۆیە بە حاڵەتی نائاسایی وێستگەکەمان کوژاندەوە و غازەکەمان بەتاڵکردەوە تا کارەساتی گەورە دروست نەبێت.
ئه و بەڕێوەبەرە وتیشی دوای پشکنینی وێستگەکەمان، خۆشبەختانە تۆرباینەکانمان کەوتنەوە کار و ئێستا کارەبا بەرهەمدەهێنین و لە شەوی رابردووەوە کارەبا ئاسایی بوەتەوە.
لەسەر بڕی زیانەکانی ئه و وێستگەیە لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەری لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە وتی ئەوەی کە دیارە و سوتاوە بە بەهای نزیکەی 2 ملیۆن دۆلار زیانمان پێگەیشتووە.
داوا لەهەموو هاووڵاتیان و خەڵکی چەمچەماڵ بەتایبەتی دەکات و دەڵێت ئێمە قەرزێکی زۆرمان کە لەسەرووی 2 ملیار دینارەوەیە لای حکومەتە و تائێستا ئه و قەرزانەمان وەرنەگرتۆتەوە، بەڵام لەبەر بەرژەوەندی هاووڵاتیانی خۆمان وێستگەکەمان دانەخستووە بۆیە داوا دەکەم لەکاتی مەترسیدا هاووڵاتیان لەپێش دەزگا ئەمنییەکانەوە بێن ئەم وێستگەیە بپارێزن، چونکە ئەم وێستگەیە تەنها بۆ ئێمە نیە بەڵکو بۆ نەوەکانیشمانە.
[1]
20-12-201720-12-2017 ⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!