ژیاننامە
ناوی تەواوم (هاوڕێ قادر ڕەسوڵ)ە.
ڕەوانشادی باپیرم (
ڕەسوڵە خڕەڕەسوڵە خڕە) لە بیستەکانی سەدەی 20ەوە پاش لەدەستدانی تەواوی بنەماڵەکەی لە ڕووداێکدا لە پشدەرەوە هاتووەتە سلێمانی. بژێویی ژیانی خۆی و خێزانە گەورەکەیی بە وەستاییی خشت و قوڕکاری و باخەوانی دابین کردووە.
ڕەوانشادی باوکم وەستا
قادر ڕەسوڵ مەحمودقادر ڕەسوڵ مەحمود لە سلێمانی لەدایکبووە و ماوەیەکی زۆر وەستای بیناسازی و پاشان بەڵیندەرایەتیی کردووە. زۆرێک لە گەرماوەکانی سلێمانی و
سینەمای دڵشادسینەمای دڵشاد ئەم دروستی کردووە. بەداخەوە لە ژیاندا نەماوە.
دایکم خاتوو قومری شەمەییش هەر لە سلێمانی لەدایکبووە. ڕەوانشادی باوکی (حەمە شەمەیی) لە سییەکانی سەدەی بیستەوە لە شارەزوورەوە هاتووەتە سلێمانی و پیشەی کوتاڵفرۆشی و بارزگارنی تووتن بووە.
لە ڕۆژی 28ی فێبریوەریی ساڵی 1966 لە گەڕەکی (
گۆیژەگۆیژە)ی شاری
سلێمانیسلێمانی لەدایکبووم.
شوێنی نیشتەنی و باری خێزانی
ڕۆژی 5ی مارتی 1992 وڵاتم بەجێهێشت و بەرەو سووریا و پاشان لوبنان کەوتمەڕێ و لەکۆتایی ئەوساڵەدا لە وڵاتی هۆڵاند گیرسامەوە. لەوکاتەوە لەگەڵ (
بەناز جۆڵابەناز جۆڵا)ی هاوسەرم لەوێ دەژین و کوڕێک و کچێکمان بەناوی (میتان و ئارتین)ەوە هەیە.
خوێندن
- هەر لە سلێمانی خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی – ڕشتەی وێژەییم تەواو کردووە.
- ساڵی 1984 چوومەتە بەشی یاسای کۆلیژی یاسا و ڕامیاریی
زانکۆی موسڵزانکۆی موسڵ. ساڵی 1986 بەهۆی بەشدارینەکردن لە ڕاهێنانی هاوینەی سەربازیی داگیرکەری بەعس، بۆماوەی 2 ساڵ لە زانکۆ دەردەکرێم و ساڵی 1988 دەستمکردەوە بە خوێندن و لە ساڵی 1990دا کۆلیژی یاسام تەواوکردووە. هەر لە هەمان ساڵیشدا بوومە پارێزەر و پاش ماوەیەکی کەم وازم لێهێنا.
- لیسانسی ئای تی لە هۆڵندا.
- دەیان ڕاهێنان و بڕوانامە لە بوارەکانی: ئای تی، بەڕێوەبردنی زانیاری، بەڕێوەبردنی پڕۆژە و پرۆژە ئای تییەکانی پەیوەندیدار بە کاروباری یاسایی و دادگا نێودەوڵەتییەکانەوە.
نووسین و کاری ڕۆژنامەگەری
لە تەمەنی منداڵیمەوە حەزم لە خوێندنەوە و نووسینی هەڵبەست کردووە، بەڵام تائێستا یەک دێڕە هۆنراوەم بڵاونەکردووەتەوە. هاوینی 1978 بەشێکی ماڵەکەمان سووتا و ئەوکاتیش دەفتەری شیعرەکەی منیش بووە خۆراکی ئاگر و ئیتر بەلای نووسینی هەڵبەستدا نەچوومەوە.
پاشتر دەستمکردە خوێندنەوەی چڕی مێژوویی و ڕامیاری و یەکەمین لێکۆڵینەوەی مێژووییی خۆمم ساڵی 1986 نووسی. ئەو لێکۆڵینەوەیەم لە دەمەدەمی ئەنفالەکاندا لەگەڵ دەفتەری بیرەرەوەریی پێشمەرگایەتیم لە گوندی (
شەمەشەمە)ی
شارەزوورشارەزوور شاردەوە و بەڵام بەداخەوە پاشان لەناوچوون و هەرگیز دەستم نەکەوتنەوە.
چالاکیی سیاسی
لە ناوەڕاستی هەشتاکانەوە بوومەتە ئەندامی
پاسۆکپاسۆک، چ وەک ڕێکخستن، چ وەک پێشمەرگە. لە پاسۆکدا بەناوی (ئامانج)ەوە دەناسرام. هەندێک جار زۆر چالاک بووم و هەندێکجاریش سست. بەڵام پێش ئەوەی پاسۆک لەگەڵ هەندێک حیزبی تردا یەکبگرێت وازم لە پاسۆکایەتی هێنا.
کار
- لە 1998 تا 2003 لە چەند کۆمپانیایەکی هۆڵندی و ئنتەرناسیۆناڵ وەک بەرنامەوان کارم کردووە.
- ماوەی 12 ساڵ کارمەندی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بووم و دوا پۆستم لە دادگای لاهای سەرۆکی بەشی پشتگیریی دادگا بووم.
- پاشتر بۆ ماوەی دوو ساڵ لە دادگای کۆسۆڤۆ بەڕێوەبەری بەرنامەی Legal Workflow بووم.
- لە ساڵی 2021ەوە تەواوی کاری خۆمم بۆ کوردیپێدیا تەرخان کردووە.
لە بڵاوکراوەکانم
1.
لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ڕاپەڕینەکەلێکۆڵینەوەیەک لەسەر ڕاپەڕینەکەی بەهاری 1991ی باشووری کوردستان - چاپی یەکەم - هۆڵەندا - 1994.
2.
پڕۆژەی پارتی نەتەوەیی کوردپڕۆژەی پارتی نەتەوەیی کورد - چاپی یەکەم - هۆڵەندا - 1994. چاپی دووەم - هۆڵەندا - 1995. چاپی سێیەم - هەولێر - 2002 - لەبڵاوکراوەکانی ڕۆژنامەی میدیا – چاپخانەی ئۆفسێتی هەولێر.
3.
کوردستان... نیشتمانی یەکەمینی سۆمەرییەکانەکوردستان... نیشتمانی یەکەمینی سۆمەرییەکانە - چاپی یەکەم - هۆڵەندا - 1996. چاپی دووەم – دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس – کوردستان هەولێر – چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە – ژمارەی سپاردن: 91 - 2003.
4.
هاوڕێنامە بۆ مێژووی کوردستان و کوردهاوڕێنامە بۆ مێژووی کوردستان و کورد (یەکەمین کڕۆنۆلۆژیای زانستی بۆ کوردستان و کورد) – چاپی یەکەم – بنکەی
چاپ و پەخشی سەردەمچاپ و پەخشی سەردەم - زنجیرە (16) - چاپخانەی ڕوون – سلێمانی – 1999.
5.
ئاڵای کورد بۆچی نا؟! تاکوکەی؟!ئاڵای کورد بۆچی نا؟! تاکوکەی؟! - چاپی یەکەم - دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم - زنجیرە (117) - سلێمانی - 2001.
6.
ڕۆژی شۆڕش یان ڕۆژی تیرۆرڕۆژی شۆڕش یان ڕۆژی تیرۆر - چاپی یەکەم – ئۆکتۆبەری 2003 – چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری – ژمارەی سپاردن: 301 - کوردستان – هەولێر.
7.
وشە پەڕتەوازەکان - بەرگی 1وشە پەڕتەوازەکان - بەرگی 1 – سەرجەمی 100 وتار و کورتە لێکۆڵینەوەیە کە لەنێوان ساڵانی 1995 و 2005دا لە گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەڕە کوردی و بێگانەکانی کوردستان و هەندەراندا بڵاوکراونەتەوە - ژمارەی سپاردنی (1994)ی ساڵی (2008)ی پێدراوە – چاپخانەی سیما - 2009 – کوردستان – سلێمانی.
8.
وشە پەڕتەوازەکان - بەرگی 2وشە پەڕتەوازەکان - بەرگی 2 – چاپی ئەلەکترۆنی.
9.
وشە پەڕتەوازەکان - بەرگی 3وشە پەڕتەوازەکان - بەرگی 3 - چاپی ئەلەکترۆنی.
10.
وشە پەڕتەوازەکان - بەرگی 4وشە پەڕتەوازەکان - بەرگی 4 - چاپی ئەلەکترۆنی.
11.
ئەدەبیاتی کاژیکئەدەبیاتی کاژیک – کۆکراوەی بڵاوکراوەکانی کاژیک – چاپی ئەلەکترۆنی.
12.
بەراووردەکانی ژیانبەراووردەکانی ژیان - پرس و ڕایەکی بەراووردکارییە بۆ بەرەو نەتەوەییبوون - 2009 - چاپی ئەلەکترۆنی.
13.
دەستوورم واهی خوێندەوەدەستوورم واهی خوێندەوە - کۆمەڵێک ڕەخنە و تێبینیی یاسایی، زمانەوانی و لۆجیکییە لەسەر پڕۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان - 2009 - چاپی ئەلەکترۆنی.
14.
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1 – 2014 – چاپی ئەلەکترۆنی.
15.
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کوردڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد - 2016 - چاپی ئەلەکترۆنی.
16.
دور احداث شنکال في تطوير القضية الکرديةدور احداث شنکال في تطوير القضية الکردية، ترجمة ميران حسين - 2016 - چاپی ئەلەکترۆنی.
17.
من و کوردایەتیمن و کوردایەتی؛ (سەرەتایەک بۆ گفتوگۆی ئەفسانەکانی کوردایەتی) - 2018 - چاپی ئەلەکترۆنی.
لە دەیان پڕۆژەی ئەرشیڤیی گەورەدا بەشداریی سەرەکیی کردووە و لە بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیادا پەخشکراون. (بڕوانە بابەتە پەیوەستکراوەکان - پەڕتووکخانە)
هەروەها زۆرێک وتار و کورتە لێکۆڵینەوە کە لە ڕۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕە کوردی و بیانییەکاندا لە 1995ەوە تاوەکو ئێستا بڵاوکراونەتەوە.
کوردیپێدیا
لە ساڵی 2008دا
ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕێکخراوی کوردیپێدیام دامەزراندووە.
پەیوەندی
http://www.bakhawan.com
فەیسبووکی هاوڕێ باخەوان
hawreh@msn.com
0031654710293
009647706324576