📊 بابەت 374,101 | وێنە 58,963 | پەڕتووک PDF 10,975 | فایلی پەیوەندیدار 42,420 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,588
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 05-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅05 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 بارش چاکان
گەنجێکی کوردە. رۆژی 01-06-2020 لە ئەنکەرە بەهۆی ئەوەی گوێی لە گۆرانیی کوردی دەگرت، لەلایەن چەند تورکیکی رەگەزپەرستەوە بە چەقۆ کوژرا. کوژرانی ئەم گەنجە ناڕەزایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
📅 03-06-2020
باکووری کوردستان
- لە ماوەی هەفتەیەکەدا ژمارەی تووشبووان لە پارێزگای ئامەد لە 50 کەسەوە بۆ 213 کەس بەرزبووەوە. دۆخی تەندروستیی 18 لە تووشبووەکان جێگیر نییە. بەگوتەی بەرپرسانی تەندروستیی ئامەد تەنیا لە سێ گوندی ئەو پارێزگایە زیاتر لە 100 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، شەوی رابردوو لە ناوچە سنوورییەکانی شاری چاڵدێران-ی سەر بە پارێزگای ورمێ، هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی ئێران بە شێوەی راستەوخۆ تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە. بە گوێرەی هەواڵەکە، لەو هێرشەدا
📅 02-06-2020
باکووری کوردستان
- کوژرانی بارش چاکان لەلایەن تورکە رەگەزپەرستەکانەوە، لە ناوخۆ و دەرەوە ناڕەزاییی زۆری بەدواداهات و دەسەڵاتدارانی تورک فشاریان خستووەتەسەر بنەماڵەی بارش تاوەکو راستییەکان ئاشکرانەکەن. لەوبارەیەوە پەرلەمانتارانی هەدەپەش دەڵێن، فشارێکی زۆر لە خانەوادەی بارش کراوە تاوەکو راستییەکان نەڵێن و رووداوەکە بشارنەوە چونکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک کۆنگرەی شەشەمی خۆی بەست و راپۆرتێکی لەوبارەیە
👫 مستەفا زەڵمی
• ساڵی 1924 زایینی لە گوندی زەڵمی بناری هەورامان لە دایکبووە، ساڵی 1934 ز چۆتە حوجرە و لە هەمان شوێندا لە سەر دەستی ژمارەیەک مامۆستا و مەلا عێراق و ئێران، زانستەکانی (نحو، صرف، المناڤرە، المنطق، البلاغة، ریاضیات، الفلکیات)ی خوێندەوە.
• ساڵی 1946 دا ئیجازەی زانستی وەرگرتووە.
• ساڵی 1964 پلەی ماجیستێری لە شەریعەی ئیسلامیدا بە دەست هێناوە.
• ساڵی 1971 پلەی ماجیستێری لە فقە المقارن لە زانکۆی ئەزهەر وەرگرتووە.
• ساڵی 1973 پلەی ماجیستێری لە یاسادا لە زانکۆی قاهیرە وەرگرتووە.
• ساڵی 1975 پلەی دکتۆ
📊 214 هۆتێل و مۆتێل لە کوردستان داخراون | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
214 هۆتێل و مۆتێل لە کوردستان داخراون
📊 ئامار و راپرسی


کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکانمیوانخانە و چێشتخانەکانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە بەهۆی قەیرانی دارایی و راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان و داخستنی خاڵە سنوورییەکان لەلایەن بەغداوە، جموجۆڵی گەشتیاری لە کوردستان زۆر سست بووە و بەو هۆیەشەوە لە سێ‌ مانگی رابردوودا 200 هوتێل و موتێل لە کوردستان داخراون.
بەپێی ئاماری دەستەی گشتیی گەشتوگوزار، 430 هۆتێل، 271 مۆتێل، 91 گوندی گەشتیاری و 247 هۆتێل و مۆتێلی میللی لە هەرێمی کوردستان هەن و، لەوەش 285 هۆتێل، 125 مۆتێل، 43 گوندی گەشتیاری و 151 هوتێل و موتێلی میللی دەکەونە سنووری پارێزگای هەولێر، بۆیە لە کەمبوونەوەی گەشتیاردا زۆرترین زیان بەر ئەو پارێزگایە کەوتووە.
زیرەک بیا، سەرۆکی لقی هەولێری کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکانی هەرێمی کوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند بەهۆی کاردانەوەکانی بەغدا لە دژی گشتپرسییەکەی باشووری کوردستان، گەشتیار بە رێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، لە سێ‌ مانگی رابردوودا نزیکەی 95%ی هوتێلەکانی هەولێر بێ‌ میوان بوون، بۆیە 50 هۆتێل و مۆتێل لە هەولێر داخراون، زیاتر لە 80ی دیکەشیان بەهۆی کەمیی میوان و زۆری خەرجییەوە، میوان وەرناگرن.
زیرەک بیا دەڵێت بەهۆی قەیرانی دارایی گەشتیاری ناوخۆ زۆر کەم بووە، گەشتیاری بیانیش بەهۆی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانەوە دەتوانین بڵێین نەماوە، گەشتیاری عەرەبیش بەهۆی داخستنی رێگاکان بەرێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، ئەمەش گورزێکی گەورەی لە خاوەن هوتێلەکان داوە.
بۆ کەمکردنەوەی زیانی خاوەن هۆتێل و مۆتێلەکان و چالاککردنەوەی کەرتی گەشتیاری لەسەر داوای کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکان و دەستەی گشتیی گەشتوگوزار، حکومەت رەزامەندی داوە ساڵی داهاتوو باجی سەر هۆتێل و مۆتێلەکان کەم بکاتەوە.
زیرەک بیا دەڵێت: رەوشی هۆتێل و مۆتێل و چێشتخانەکانمان بە حکومەت گەیاندووە، حکومەتیش رازی بووە کە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە، باج و رسوماتی سەر هۆتێل و مۆتێلەکان کەم بکاتەوە.
بەپێی داتاکانی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار، لە پارێزگای سلێمانی 74 هۆتێل و 83 مۆتێل و 44 گوندی گەشتیاری و 68 هوتێلی میللی هەن. مەحموود تۆفیق، سەرۆکی لقی سلێمانیی کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکان بە (رووداو)ی گوت بەهۆی ئەو بارودۆخەی کوردستان تێیکەوتووە، 14 هۆتێلی میللی بەتەواوی داخراون، زیاتر لە 100 هوتێل و موتێل و گوندی گەشتیاریش بەهۆی کەمی گەشتیارەوە، بە شێوەیەکی کاتی داخراون.
مەحموود تۆفیق پێیوایە حکومەت بەشێک بووە لە هۆکاری داخستنی هوتێلەکان چونکە بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە خراپەی هۆتێل و مۆتێلەکان تێیکەوتوون، باج و رسوماتی چەند بەرامبەر زیاد کردووە، تەنانەت هەندێ رەسومات هەیە لە شەستەکانەوە کاری پێنەکراوە، ئێستا زیندوویان کردووەتەوە.
هۆتێلی چوار باخ لە سلێمانی کە لە 18 ژوور پێکدێ‌، بەهۆی کەمی میوانەوە داخراوە، بەهۆیەوە خاوەنەکەی مانگانە 10 ملیۆن دینار زیانی پێدەگات. حاجی کوردە رەئوف، خاوەنی هۆتێلەکە بە (رووداو)ی گوت بەهۆی کەمی میوان و زیادکردنی رەسم و باج لەلایەن حکومەتەوە بە ناچاری هۆتێلەکەم داخست.
حاجی کوردە ئاماژەی بەوەدا پێشتر لە وەزری زستان رێژەی کارکردنیان بۆ نزیکەی 45% دادەبەزی، بەڵام ئێستا بۆ 5% دابەزیوە، بۆیە زۆربەی هوتێل و موتێلەکان، پارەی کرێکار و کارمەندەکانیشیان دەست ناکەوێت.
حاجی کوردە باسی ئەو بارە گرانەی کرد کە حکومەت خستوویەتییە سەر شانی خاوەن هوتێلەکان و گوتی بۆ نموونە پێشتر نوێکردنەوەی مۆڵەت بە 50 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا بووەتە 750 هەزار دینار، پارەی کارەبا چوار قات زیاد بووە، ئەمە جگە لەوەی پارەی ساڵانەی تابلۆ و فڕێدانی زبڵیشی هاتووەتەسەر.
حاڵی پارێزگای دهۆکیش لە هەولێر و سلێمانی باشتر نییە، لەو پارێزگایە کە 128 هوتێل و موتێل و چوار گوندی گەشتیاری و 56 هوتێل و موتێلی میللی هەن، لە ماوەی رابردوودا 50 هوتێل و موتێل داخراون.
ئیحسان شێخ عیسا، سەرۆکی لقی دهۆکی کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکان بە (رووداو)ی گوت ئەو 50 هوتێل و مۆتێلە نووسراویان ئاراستەی ئێمە و دەستەی گەشتوگوزار کردووە بۆ ئەوەی باج و رسوماتیان نەچێتە سەر، چونکە داخراون.
ئیحسان شێخ عیسا گوتی زۆربەی هۆتێلەکانی دهۆک دوو ئەستێرە و سێ ئەستێرەن و کاریان زیاتر لەگەڵ گروپە گەشتیارییەکانە، هاتنی گەشتیار لەوەرزی پایز وزستان کەمە، بۆیە بەشێک لە هۆتێل و مۆتێلەکان بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان لە مانگی تشرینی یەکەم تاوەکو ناوەڕاستی مانگی شوبات هۆتێلەکانیان دادەخەن، هەندێکیشیان بەهۆی کەمی گەشتیار و زۆری خەرجی داخراون.
بەپێی ئاماری دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، لە ساڵی 2013 زۆرترین گەشتیار روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە کە نزیکەی 3 ملیۆن گەشتیار بووە، بەڵام ساڵی دواتر بەهۆی شەڕی داعشەوە، هاتنی گەشتیار بە بەراورد بە پێشتر 48.2% کەمی کرد، لە ساڵی 2015 رێژەکە بۆ 73.6% بەرز بووەوە، بەڵام ساڵی رابردوو کەمێک هەڵکشان لە هاتنی گەشتیاران هەبوو و لەو ساڵەدا یەک ملیۆن و 603 گەشتیار هاتنە کوردستان.
مەولەوی جەبار، سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، دەڵێت بەهۆی ئەو ئاسانکارییەی بۆ گروپە گەشتیارییەکان کردمان، تاوەکو ناوەڕاستی مانگی ئەیلوول، نزیکەی دوو ملیۆن گەشتیار هاتنە کوردستان، بەڵام لە چارەکی کۆتایی ئەمساڵ بەهۆی کاردانەوەکانی گشتپرسی، هاتنی گەشتیار رووی لە کەمی کرد.
مەولەوی جەبار لەو باوەڕەدایە کە ساڵی داهاتوو ژمارەی گەشتیار زۆربن، چونکە لە ماوەی رابردوودا بەشداریان لە پێشەنگایەکی گەشتیاری لە شاری نەجەف کردووە، لەوێ‌ کۆمپانیا گەشتیارییەکانی کوردستان چەندین گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی عێراق کردووە بۆ هێنانی گەشتیار بۆ هەرێمی کوردستان.
سەبارەت بە کەمکردنەوەی باجی سەر هوتێلەکانیش، مەولەوی جەبار گوتی پێداچوونەوەیەکی باشمان بە رەسم و باجەکان کردووە، ئەوانەی لە سەنتەری شارن بە رێژەی 50% کەمکراوەتەوە، دەرەوەی شاریش 75%، لە سەرەتای ساڵی داهاتووش کاری پێدەکرێ‌.[1]
19-12-201719-12-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 19-12-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 19-12-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⚠️ قەیران
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🏕 گەشتوگوزار
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Dec 19 2017 9:24AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 19 2017 9:40PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 19 2017 9:40PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,592 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
214 هۆتێل و مۆتێل لە کوردستان داخراون
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️19-12-2017
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,172 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574