پەیامی هاوخەمی غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتیی YNDK بۆ دانیشتوانی کەمپی مەخموور
📝 بەڵگەنامەکان
پەیامی هاوخەمی
غەفوور مەخمووریغەفوور مەخمووری سکرتێری گشتیی YNDK بۆ دانیشتوانی کەمپی مەخموور
دانیشتوانی کەمپی مەخموور هاوخەمتانین
سڵاو و رێزو خۆشەویستیم بۆ هەموو لایەکتان هەیە...
دەستی پیرەمێردو پیرەژنەکانتان و چاوی گەشی منداڵەکانتان ماچ دەکەین، دەستی کچ و خورت و یەکەیەکەی دانیشتوانی کەمپ بە گەرمی دەگوشین، هێرش و پەلاماری دوێنی شەو بۆ ئێوەی ئازیز لەناخەوە ئێمەی هەژاند و دڵتەنگی کردین، ئەو هێرش و پەلامارە بۆ سەر ئێوەی خوشک و برایانی باکووری کوردستان لە کەمپی مەخموور بەتوندی ئیدانەو مەحکوم دەکەین و، سەری رێز بۆ شەهیدەکان دادەنەوێنین و هیوای زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
بێگومان ئێوە کەس و کار و ئازیزی ئێمەن و هێرش بۆ سە ر ئێوە هێرشە بۆ سەر ئێمەو تەواوی مەخموورییەکان و خەڵکی کوردستان.
_ نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی ئەم کارەساتە و تەواوی شەهیدانی رێی سەرخۆبوون و ئازادی کوردستان.
_ سڵاو لە خۆڕاگریتان.
دڵسۆزتان
غەفوور مەخمووری
سکرتێری گشتیی
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
هەولێر - کوردستان
07-12-2017