بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: ناونامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 04-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📆31-03-2020
📆30-03-2020
📆29-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅04 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,769) پەڕتووک||
👫 ئەڤین بولدان
ڕۆژنامەنووس بولدان، ماوەیەکی درێژ لە ڕۆژنامەی ئازادی وڵات-دا کاری کرد، پاش ئەوەی ئازادی وڵات لەلایەن ئاکەپەوە داخرا لە ڕۆژنامەی ڕۆژەڤی مەدیا وەک هەواڵساز دەستی بەکار کردەوە.
شەوی 03-04-2017 بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە لە ئامەد کۆچی دوایی کرد.[1]
👫 ئەڤین بولدان
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئەڤین بولدان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 لیسی شمیت
رۆژی 03-04-1994 بە راسپاردەی حکومەتی بەعس، چەند کەسێکی خۆفرۆش، لە ناوچەی سەید سادق رۆژنامەنووسی ئەڵمانیی و دۆستی دڵسۆزی کورد لیسی شمیت تیرۆردەکەن.
👫 لیسی شمیت
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
لیسی شمیت
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
سڵاح مەجید قادر حەمامچی (1941/ سلێمانی/ کانیسکان)، ئەندامی ڕێکخراوی پێشمەرگەی ناو شاری سلێمانی (ی. ن. ک) لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی کۆمەڵە لە ڕۆژی (21-12-1976)دا تەقەیان لە پارێزگار محەمەد ئەمین محەمەد کرد و برینداریان کرد و لە ڕێکەوتی (09-01-1977)دا لە زانکۆی سلێمانی کادیرێکی بەعسیان بەناوی ساڵح ئەلعانی کوشت، دواتر بەهۆی فەرهادی مەلا ڕەزا لە ڕێکەوتی (15-01-1977)دا بەگرتن دران، لە ڕێکەوتی (03-04-1977)دا لە هەیئە خاسەی کەرکوک بڕیاری لە سێدارە دانیان دەرچوو و لەگەڵ (فەرەیدون عەبدولقادر عەبدوڵڵا، محەمەد
👫 سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەڵاح مەجید قادر حەمامچی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەسعود محەمەد
هزرڤان و نووسەری بیروردی کوردو کەسایەتی ناسراوی کوردستان مامۆستا مەسعود محەمەدی جەلیزادە لە ساڵی 1919دا لەشاری کۆیە لەبنەماڵەیەکی ئایینی و وێژەیی و زانست پەروەر هاتۆتە جیهانەوە و گەشتی خوێندنی لەساڵی 1926دا لە کۆیە دەست پێکردووەو قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر لەساڵی 1940دا تەواوکردووە و لەساڵی 1945یشدا خوێندنی کۆلیژی مافی لەبەغدا وەرگرتووە و بووەتە پارێزەرێکی یاساناس.
لە خوێندنی کۆلیژی مافدا هاوپۆل و دۆستی دڵسۆزی دڵداری شاعیری لێهاتووی کورد بووە و بەیەکەوە زۆربەی ئێواران سەردانی ساڵۆنی وێ
👫 مەسعود محەمەد
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەسعود محەمەد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,800 | وێنە 58,108 | پەڕتووک PDF 10,769 | فایلی پەیوەندیدار 40,141 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,024 |
📊 وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم: عێراق 30 ملیۆن دۆلار قەرزارمانە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم: عێراق 30 ملیۆن دۆلار قەرزارمانە
📊 ئامار و راپرسی

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان دەڵێت ئەو کۆمپانیایانەی لە فڕۆکەخانەکان کاریان دەکرد زیانی زۆریان پێگەیشتووە ئاماژە بەوەشدەکات حکومەتی عێراق 30 ملیۆن دۆلار قەرزاری هەرێمە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت هیچ پێشکەوتنێک لەبارەی ئەگەری کردنەوەی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی لە ئارادا نییە و چاوەڕوانی گفتوگۆکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و ناوەنددان بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان لەو دوو فڕۆکەخانەیە کە لە زیاتر لە دوو مانگ و هەفتەیەک دەبێت لەلایەن عێراقەوە راگیراون.
لەوبارەیەوە وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، ئومێد محەمەد ساڵح لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ وتی: لە 29ی سێپتەمبەرەوە گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی راگیراوە و تا ئێستا هیچ وتوێژێک لەوبارەیەوە نییە، ئێمە ئامادەی دانیشتن و گفتوگۆین بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان، بەڵام ئەوان هیچ وەڵامێکی ئێمەیان نەداوەتەوە، ئێمە پێش ئەو بەروارەش نووسراومان ناردووە بۆ وەزیری گواستنەوەی عێراقی فیدڕاڵ و بۆ ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش، ئەو مەسەلەیە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵیش باسکراوە بەتایبەت کە لەلایەن دوو وەزیری کوردەوە باسییان کردووە لەگەڵ بەڕێز حەیدەر عەبادی.
هەروەها وتیشی لە پاش داخستنی فڕۆکەخانەکانی هەرێم ئێمە لە نووسراوەکانماندا و لە راگەیەنراوەکانماندا رامانگەیاندووە ئێمە ئامادەین لەهەر کوێیەک و لە هەر کاتێکدا بێت لەگەڵ عێراق دابنیشین بۆ مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیارەکە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان بەفەرمی نەداوەتەوە، تەنها ئەوە نەبێت لە سەروبەندی پەیوەندییەکانمان لەگەڵیاندا وەزیری گواستنەوەی عێراق وتی بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە دەرچووە نەوەک لە وەزارەتەکەی ئەوانەوە، بۆیە دەسەڵاتی کردنەوە و دەستپێکردنەوە یان هەر شێوازێکی دیکە لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانیشمان لەم پرسە ئاگادارکردووەتەوە، ئێستا تۆپەکە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە.
بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکانچوون و هاتن لە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە درا و لە بەرواری 29ی سێپتەمبەری رابردووەوە چووە واری جێبەجێ کردنەوە پاش مۆڵەتێکی نزیکەی 72 کاتژمێری دێت لە پێش جێبەجێکردنی بڕیارەکە.
سەبارەت بە ژمارەی ئەو گەشتانەی لەو ماوەیەدا راگیراون، ئەو بەرپرسەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم روونی دەکاتەوەگەشتێکی یەکجار زۆر راگیراوە، هەفتانە بەتەنها تورکش ئێر لاین نزیکەی 100 گەشتی هەبوو، شاهانەی ئوردنی نزیکەی 30 گەشتی هەبوو، زۆرینەی هێڵەکانی قەتەری، دوبەی، لۆفتانزا و هی دیکەش رۆژانە گەشتییان هەبوو، ژمارەکەی زۆر بوو.
سەبارەت بەو زیانەشی لە ئەنجامی ئەو بڕیارەی حکوومەتی عێراق کەوتوونەتەوە، ئومێد محەمەد ساڵح رایدەگەیەنێت زەرەر و زیانەکانی راگرتنی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان زۆرە و کاتی خۆی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانیش باسییان لێوەکردبوو کە زیانییان زۆرە و بە ژمارەی نزیکی ئاماژەیان بۆ کردبوو، نەوەک تەنها فڕۆکەخانە زیانی پێگەیشتووە، بەڵکو ئەو کۆمپانیایانەی کەرتی تایبەتیش کە لە فڕۆکەخانە کارییان دەکرد زیانییان پێ گەیشتووە، بۆ نموونە کۆمپانیای تەکسی، کارگۆ، کۆمپانیای خزمەتگوزاریی ئەمانە زەرەر و زیانێکی ماددی زۆریان پێگەیشتووە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە حکوومەتی عێراق لەوەتی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی دروستکراون بڕە پارەی پێویست لە راگرتنی فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی بەم دوو فڕۆکەخانەیە نەداوە و نزیکەی 30 ملیۆن دۆلار لەو رووەوە قەرزاری هەرێمە.
ئومێد محەمەد ساڵح لەو رووەوە دەڵێت لە راستییدا هەر فڕۆکەیەک کە لەهەر فڕۆکەخانەیەک دادەبەزێت دەبێت بڕێک پارە بدات، ئەو بڕە پارەیە هەقی گەراجە، زەوییەکە، هەقی راگرتن و خاوێنکردنی و ئەوانە دەبێت بدرێت و بە کاتژمێرە، بەڵام تاکە هێڵ کە لەوەتەی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی کراونەتەوە پارەی نەداوە هێڵی عێراقییەیە، بە بیانووی ئەوەی ئەوان ناقلی نیشتمانیین، بۆیە پارە نادەن، بەڵام بەپێی یاسا دەبێت پارەکە بدەن، بە پێشبینی ئێمە ئەو بڕە پارەیە لە 30 ملیۆن دۆلار زیاترە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان دەشڵێت دەبوو هەرێم لەوبارەیەوە سکاڵای لەسەر حکوومەتی ناوەند تۆمارکردبا، ئەو روونی دەکاتەوە دەبوو لە دادگاکانی عێراق بەتایبەت دادگەی فیدڕاڵی ئێمە سکاڵا تۆماربکەن، کێشەکە ویستمان بە دیالۆگ چارەسەر بکرێت و لەهەموو دانیشتنێک لەگەڵ ئەوانەی بوون بە وەزیری گواستنەوەی عێراق باسی ئەو مەسەلەیەمان کردووە، بەڵام هیچ چارەسەر نەکرا.
لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لەهەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی پەیوەندیی بە لایەنی سیاسییەوە هەیە، ئومێد محەمەد ساڵح دەڵێت پەیوەندیی بە بارودۆخی سیاسیی هەیە، بۆچی ئەو بڕیارە ساڵێک یان چەند ساڵێک لەمەوبەر نەدرا، هەر وتوێژێک لەنێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی ناوەندی دەست پێبکات یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکان کردنەوەی ئەو دوو فڕۆکەخانەیە دەبێت.
لە 25ی سێپتەمبەری ئەمساڵدا هەرێمی کوردستان پڕۆسەی ریفراندۆمی ئەنجام دا و بەو هۆیەوە عێراق کۆمەڵێک رێوشوێنی ئابووری و سەربازی و سیاسیی لەدژی هەرێمی کوردستان گرتەبەر، لەنێواندا راگرتنی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان لە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی کە ئەمەش وایکردووە بەشێک لە کۆمپانیاکان نووسینگەکانییان دابخەن و هەردوو فڕۆکەخانەکە تەنها بۆ مەبەستی گەشتە ئاسمانییە ناوخۆییەکان بەکاربهێنرێت، ئەم هەفتەیەش سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەرێگەی زەمینییەوە بەرەو تورکیا رۆشت و دواتر لە تورکیاوە بە فڕۆکە گەیشتە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا.[1]
07-12-2017

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 07-12-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 07-12-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی💰 ئابووری و نەوت
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم🇮🇶 ئێڕاق

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Dec 7 2017 11:48AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 7 2017 7:56PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 7 2017 7:56PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,223 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم: عێراق 30 ملیۆن دۆلار قەرزارمانە
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️07-12-2017
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1,342 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574