ئاوارەکانی خوورماتوو چەند داواکارییەک دەدەنە نەتەوە یەکگرتووەکان
📝 بەڵگەنامەکان
بەڕێزان لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان
نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێز یان کۆبیچ لە عێراق
لیژنەی مافی مرۆڤ
یاداشتنامەی ئاوارەکانی
خوورماتووخوورماتوو
ئێمەی ئاوارەکانی خوورماتوو دوای زیاتر لە 50 رۆژ ئاوارەوبوون و بێئومێد بوونمان لە هەموو هەوڵەکانی بە مەبەستی چارەسەری ئاشتیانە هاتووینەتە ئێرە تاوەکو لە رێگەی ئێوەوە چارەسەرییەک بۆ کێشەکانی شارەکەمان بدۆزینەوە و کۆتایی بە ئاوارەیی و دەربەدەری بهێنین و بە زووترین کات بگەڕێینەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆمان.
لە 16ی ئۆکتۆبەر زیاتر لە 70 هەزار کوردی شاری خورماتوو بەهۆی ململانێی سیاسی ئاوارەو دەربەدەر بوونە، زیاتر لە 100 خانوومان تەقێندراوەتەوە و زیاد لە 2 هەزار خانوومان تاڵانکراوەو پاشان سووتێنراوە. ئەوەی بەو کارەساتە هەستاوە گرووپێکن لەنێو
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی بەناوی حەشدی تورکمانی و بەبەرچاوی سوپای عێراق و حەشدی شەعبییەوە ئەو کارانەیان کردووە.
بەڕێزان... ئەوەی کە روودەدات لە خورماتوو لە هەموو رووێکەوە پێشێلکردنی مافی مرۆڤە و ئاوارەکردنی خەڵک و کوشتن و ئەشکەنجەدان و دەستدرێژی و سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی نەتەوەیەک بەهۆی جیاوازی نەتەوەی و مەزهەبییەوەیە.
بۆیە ئێمە وەکو ئەنجوومەنی جەماوەری خورماتوو چەند داواکارییەک دەخەینە بەردەم نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئەوەی لە زووترین کات جێبەجێیان بکات.
1. پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت بە خورماتوو بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر و رۆژانی دوایی.
2. پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەو کارەساتەی کە بەسەر گەڕەکەکانی کۆماری و رزگاری هاتوون لە شاری خورماتوو.
3. دابینکردنی هێزێکی بێلایەن سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان یان هاوپەیمانان بە مەبەستی پاراستنی هاووڵاتیانی شاری خورماتوو، بە تایبەت هاووڵاتیانی کورد.
4. قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان بە زووترین کات بە مەبەستی گەڕانەوەی ئاشتی و ئارامی و نەهێشتنی کینە لە دڵی ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەوتووە.
5. داماڵینی شار لە چەک و دەرکردنی هەموو هێزە چەکدارەکان و رێکخستنەوەی هێزی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ.
ئەنجوومەنی جەماوەری خورماتوو
05-12-2017