لە ئەنجامی چەند چالاکییەکی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#، لە #ئامەد#، #شرناخ# و #جولەمێرگ#، 22 سەربازی تورک کوژران.
ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکانی ڕاگەیاند.
هەپەگە، ڕایگەیاند: ڕۆژی 25ی مانگ سوپای تورک لە لیجە و هەزرۆی سەربە ئامەد ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، هێزەکانمان لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئازاد و شەهید ژینا ئوزگوردا، ڕۆژی 27ی مانگ چالاکییان ئەنجامدا دژی سەربازەکانی سوپای تورک، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا 8 سەربازی تورک کوژران و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون، هەر ئەو ڕۆژە گەریلاکانمان دوو پێگەی سەربازەکانی سوپایان لە هەزرۆ کردە ئامانجی چالاکییەکیان، لەو چالاکییەشدا 8 سەربازی دیکەی تورک کوژران و چواری دیکە برینداربوون.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: هەر لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید سەردەم و شەهید نوودەم، دوێنێ کاتژمێر 12:30 خولەکی نیوەڕۆ، گەریلاکانمان چالاکییەکیان دژی سوپای تورک ئەنجام دا، لە ناوچەی بەڕۆژی سەربە شرناخ، لەو چالاکییەشدا 3 سەربازی تورک کوژران.
هەپەگە، هەروەها ڕایگەیاند: لە هەنگاوی شۆڕسگێڕانەی شەهید بەدران گوندیکرامۆ و شەهید نالین مووشدا، گەریلاکانمان دوێنێ لە چەلێ و گەڤەری سەربە جولەمێرگ چالاکییان ئەنجام دا، دوێنێ کاتژمێر 08:20 خولەکی سەرلەبەیانی، لە گردی کۆردینەی سەربە چەلێ چالاکییەک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا ژمارەی کوژراو بریندارەکانی سوپای تورک نەزانرا، هەروەها کاتژمێر 09:40 خولەک بۆ 10:30 خولەکی سەرلەبەیانیش لە گردی شەهید عەلیشێری سەربە گەڤەر چالاکییەکی دیکە ئەنجامدرا، کە لە ئەنجامیدا 2 سەربازی تورک کوژران.
لە کۆتاییدا ڕاگەیەندراوەکەدا، ناوەندی ڕاگەیاندی هەپەگە، ڕاگەیاندووە: هەر دوێنێ کاتژمێر 02:30 خولەک لە گردی شەهید جوودی سەربە چەلێ چالاکییەکی دیکە ئەنجامدرا، لەو چالاکییەشدا سەربازێکی دوژمن کوژرا.[1]
29-10-2017
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,937 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!