دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
جێگری سەرۆکی لیژنەی وزه و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت سەرەڕای قەیرانی دارایی و شەڕی داعش، بەڵام تائێستا کۆمپانیا گەورەکانی وەبەرهێنانی نەوت لە کوردستان کاردەکەن، ڕاشیدەگەیەنێت کوردستان دەتوانێت نزیکەی نیوەی پێداویستی وزەی تورکیا پڕبکاتەوە.
دڵشاد شەعبان، جێگری سەرۆکی لیژنەی وزه و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند هەرچەندە بارودۆخی دارایی هەرێم لە قەیراندایه و بەوهۆیەوە قەرزی کۆمپانیا نەوتییەکان وەکو پێویست نەدراوەتەوە، بەڵام سەرەڕای هەموو کێشەکان کۆمپانیا گەورەکانی بواری بەرهێنانی نەوت لە کوردستان بەردەوامن و تائێستا 25 کۆمپانیای گەورەی جیهانی سەرقاڵی دەرهێنان.
لەبارەی پاشەکشه و وازهێنانی چوار کۆمپانیای نەوت لە کوردستان، دڵشاد شەعبان وتی ڕاستە ژمارەیەک کۆمپانیا لە هەولێرو سلێمانی پاشەکشەیان کردووە، بەڵام وازهێنانیان کارێکی ئاساییه و سروشتی گرێبەستەکانیش وایە، چونکە هەولێرو دهۆک لە بواری نەوت دەوڵەمەندن، سلێمانی و هەڵەبجەش لە بواری غاز بۆیە ئه و کۆمپانیانە له و دوو شارە نەوتیان دەست نەکەوتووە یاخود بەوشێوەیە نەبووە کە چاوەڕێیان دەکرد، بۆیە ئاسایییە پاشەکشە بکەن.
ئه و پەرلەمانتارە، ئاماژەی بەوەشکرد کوردستان دەتوانێت نزیکەی نیوەی پێداویستی وزەی تورکیا پڕبکاتەوە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت پەیوەندی هەردوولا زیاتر بەهێز بێت.
لەبارەی ئه و 20 بلۆکە نەوتییە ئامادەکراوە بۆ وەبەرهێنانی نەوت، دڵشاد شەعبان وتی بەهۆی کارانەکردنەوەی پەرلەمان ناتوانین بەدواداچوونی زیاتر لەسەر ئه و بلۆکە نەوتیانە بکەین و ئاگادارنین، کە چ کاتێک دەستدەکرێت بە کارکردن له و بلۆکە نەوتیانە.
30-07-2017
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,822 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!