پڕۆژە پەسەندکراوی یەکەمین کۆنفرانسی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان
📝 بەڵگەنامەکان
ئەنجامنامەی کۆنفراسی هەرێمی کەرکوک رادەگەیەن
تەڤگەر-
کەرکوککەرکوک
دەقی بڕیارەکانی کۆنفرانس:
لەسەر بنەمای ئه و بارودۆخەی ئەمڕۆ لەباشوری کوردستان و عێراق هەیە لەلایەک شەڕ لەبەرامبەر چەتەکانی داعش و هەڕەشەکانیان بۆ سەر دەسکەوتەکان، هەمانکات ئه و رەوشەخراپەی که کۆمەڵگەکەمان لەکەرکوک و باشوور پێیداتێپەڕدەبێت، لەگەڵ ئەوەی ماوەی زیاتر لەساڵێکە هیچ پرۆژەیەک لە کەرکوک بەڕێوەنەچووە و پرۆژەکانی رابردووش تەواو نەکراون، هەمانکات خەڵکی کەرکوک هیچ سودێکی لەبەرهەمه نەوتیەکانی نەبینیوە، لەلایەکیتر کەمی خزمەتگوزاری و ململانێی سیاسی نێوان هێز و لایەنەکانی کەرکوک ئه و قەیرانەی قوڵترکردۆتەوە.
ئێمەلەتەڤگەری ئازادی لەپێناو چارەسەرکردنی قەیرانەکانی کەرکوک و باشوری کوردستان، خۆمان ئەرکدار دەکەین کەلەسەربنەمای دیموکراتی و بەئیرادەیەکی شۆڕشگێڕانە تواناکانمان دەخەینەگەڕو وەک پێشنیار دەیخەینەبەردەم یەکەمین کۆنفرانس:
بۆ ئەمەش:
1- لەپێناو بەره و پێشبردنی سیستەمی خۆبەڕێوەبردنی دیموکراتی و بەجێکردنی، هەروەها تەوژمدان بە هێڵی سێیەم لەسیاسەتی دیموکراتیدا، بۆ ئەمەش بەڕێکخستن کردن و خۆبەڕێوەبردن دەکەینەبنەمای سەرەکی تێکۆشانی داەاتوومان.
2- لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمەڵگا و بەڕێکخستن کردنی ناڕەزایەتیەکان، ئامانجمان ئاواکردنی ئەنجوومەنی خۆبەڕێوەبەرێتی و کۆمیتەی رێکخستنی جەماوەری لەگوند و شارۆچکە و شارەدێ و گەڕەک و کۆڵانەکان و هەموو ئه و شوێنانەی تا ئێستا دەستمان پێنەگەیشتووە، بەتایبەتی رێکخستنی پاراستنی مەدەنی، هەروەها رێکخستەبوونی سەرجەم چین و توێژەکان.
3- لەبەرامبەر بۆشایی هزری و ئایدیۆلۆژیدا پەرەپێدان بەخەباتی پەروەردەیی و رۆشنبیری و راگەیاندنی و چاندی پێکەوەژیان لەهەرێمەکەماندا، بۆ ئەمەش هەموو ئەندامان دەبێ ساڵانەپەروەردە ببینن.
4- لەپێناو خاوەنداریەتی کردن لەشەهیدانی شەڕی دژی چەتەکانی داعش و خانەوادەی ئەنفال و تاوانەکانی رژێمی بەعس و تەواوی قوربانیەکانی لە هەموو پێکهاتەکان، هەوڵدان بۆ باشترکردنی بژێوی ژیانی خانەوەدادەکانیان، هەروەها رێزگرتن و بەردەوامکردنی رێبازی تێکۆشانیان و دروستکردنی پەیکەرێکی یادگاری بۆیان.
5- لەپێناو بەردەوامیدان بەپاراستن و زامن کردنی دەسکەوتەکان که بەخوێنی گەریلا و پێشمەرگەقارەمانەکان بەدەستکەوتوون، پێکهێنانی فەرمانداریەتی هاوبەش بەمەرجێکی دەسلێبەرنەدراو دەبینین. هەمانکات یەکخستنەوەی هێزەکانی ئاسایش و پاراستنی هاوڵاتیان بەئەرکێکی بەپەله دەزانین.
6- لەسەر بنەمای پرەنسیبی پێکەوەژیان و پێکەوەکارکردنی سیاسی لەگەڵ تەواوی پێکەاتەکانی کەرکوک و تەواوی لایەنەسیاسی و رێکخراوەمەدەنییەکان، کەسایەتییە دیموکرات و دەنگە ناڕازییەکان، خاوەنداریەتی لەپرسەکانی کۆمەڵگا دەکەین.
7- لەبەرامبەر ئه و توندوتیژییەیی کەلەبەرامبەر ژنان دەکرێ لەهەرێمەکەمان، بە هەموو ەێز و توانامانەوه رووبەڕووی دەبینەوه و پشتگیری دەکەین بۆ ئەوەی ژن خۆی بگەیەنێتە ئاستی پێشەنگایەتی و خۆبەڕێکخستن کردن.
8- لەبەرامبەر ئه و پەراوێزخستن و بێکاری و بێەیوایی و کۆچی بەکۆمەڵەی گەنجان لەەەرێمەکەماندا، ەۆشیارکردنەوە و پەروەردەکردن و بەرێکخستن کردنیان و مەشق پێکردنیان لەپاراستنی جەوەەریدا دەکەینەئامانجی سەرەکی خۆمان.
8- تێکۆشان دەکەین لەپێناو پاراستنی سامانەسروشتییەکان بەگشتی و بەتایبەت سامانی نەوت و غاز، ەەروەەا پاراستنی شوێنەوارەمێژوویی و مەزارگەپیرۆزەکان لەەەرێمەکەمان و ەاندانی ەاوڵاتیان بۆ زیاتر ئاوەدان کردنەوەی گوندەکان و پێشخستنی بەروبوومی خۆماڵی.
9- کاردەکەین لەپێناو جێبەجێکردن ماددەی 140 و بڕگەکانی و پرسی ریفراندۆم و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و لامەرکەزی و ئەنجامدانی ەەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەقەزا و ناحیەکانیەوە، حکومەتی بەغدا و هەرێم ەاوکاربن و لایەنەسیاسیەیە کوردستانیەکانیش دوو ئیداری ناو کەرکوک هەڵوەشێنەوە و تەبایی و بەەێزکردنی متمانە لەنێوان هەموو لایەنەسیاسیەکانی کەرکوک.
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستانتەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان
29-01-201629-01-2016