-ئەمڕۆ لە شاری #سلێمانی# کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان (کەنەکە) بە بەشداری لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان دەستیپێکرد و پاتی دیموکراتی کوردستان، بایکۆتی کردووە.
-بە پێی ئاژانسی فورات نیوز، بەیانی ئەمڕۆ #ئادەم گەڤەری# پەرلەمانتاری #هەدەپ#ە، لەکاتی بەشداریکردنی لەپرسەیەک لەشاری ئەنقەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.
-هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی #هەولێر# ڕاگەیاند پیاوێک لە شارەدێیی #ڕزگاری# سەر بە شارۆچکەی #خەبات#ی هەولێر پاش ئەوەی کاتژمێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە گەڕاوەتەوە ماڵەوە، ژنەکەی لەگەڵ پیاوێکدا لە ماڵەکەی خۆی بینیوە و بەوهۆیەوە هەردوکیانی کوشتووە.
- بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە، کاتژمێر 5ی سەرلە ئێوارە، لەسەر ڕێکەی سلێمانی-#دەربەندیخان#، نزیک گوندی #چنارە#، منداڵێک گیانی لەدەستداوە و 9 کەسی تر بریندار بوون.
-ڕزگارکردنی پێشمەرگە دیلەکەی ژێر دەستی داعش، لەلایەن هێزەکانی دژەتیرۆرەوە، لەسنووری داقووق، ئەو پێشمەرگەیە لە ڕۆژی 27-05-2017 لە کاتی هێرشی چەتەکانی داعش، بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە بە دیل گیرابوو.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 13,619 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!