چەند شەڕڤانێکی یەبەشە و یەژەشە، ڕایدەگەیەنن، کە بە خۆ پەروەردەکردن ئەو ڕێگایەی شەهیدان دەستییان پێکردووە دەیگەیەننە سەرکەوتن و دەبنە پێشەنگی خەڵکی ئێزدی.
چەند شەڕڤانێکی یەکینەکانی بەرخۆدانی #شنگال# (یەبەشە) و یەکینەکانی ژنانی شنگال (یەژەشە) ، کە خولی پەروەردەیان لە ئەکادیمیای شەهید بەرخۆدان بینیوە قسەیان بۆ ڕۆژنیوز کرد و باسیان لە مەبەست و ئامانجەکاانیان کرد بۆ بەشداربوون لە ڕیزەکانی یەبەشە و یەژەشەدا.
#ئارمانج شنگالی#، کە شەڕڤانێکی یەبەشەیە و کۆتایی بە خولی پەروەردە هێناوە لە ئەکادیمیای شەهید بەرخۆداندا وتی:دەمانەوێت بەرخۆدان بکەین و خۆمان پێش بخەین، وەک چۆن هەڤاڵان بە بەرخۆدانیان توانیان ڕێگریی بکەن لە کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی ئێزدی، ئێمەش درێژەپێدەری ڕێگایان دەبین و تێدەکۆشین، ئێمە بە پەروەردەکردنی خۆمان ئەو ڕێگایەی کە شەهیدان دەستیان پێکردووە درێژە پێدەدەین و دەیگەیەنینە ئاستی سەرکەوتن.
#عارف قەیرانی#، شەڕڤانێکی دیکەی یەبەشەیە، کە هەم پەروەردەی ئایدیۆلۆژی و هەم پەروەردەی سەربازیی کۆتایی پێهێناوە وتی:گەنجانی ئێزدی پاش بەرگەگرتنی ئەو هەموو ئازارە، ئەمڕۆ بەشداری ڕیزەکانی یەبەشە و یەژەشە دەبن و پەروەردە دەبینن، بۆ ئەوەی چیدی کەس نەتوانێت ئیرادەیان تێکبشکێنێت.
عارف، وتیشی:پێویستە خۆمان بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ پەروەردە بکەین و ببینە پێشەنگی خەڵکی ئێزدی.
#دڵسۆز ئازادیی#-ش، کە شەڕڤانێکی یەژەشەیە و کە پەروەدەی ئایدیۆلۆژی بینیوە و سەرقاڵی تێپەڕکردنی پەروەردەی سەربازیی پرۆفیشناڵە وتی:وەڵاممان بۆ دوژمن پەروەردەکردنی خۆمانە، ئێمە دەتوانین بە پەروەردە کردنی خۆمان بەرگریی بکەین لە کلتور و مێژووی خەڵکی ئێزدی، لە ڕێگای پەروەردەوە دەتوانین لە شوناسی خۆمان تێبگەین و خەڵکەکەمان پێشبخەین.
28-06-2017