لە ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکادا هاتووە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری قاچاخکردنی مرۆڤ لە ئاستی جیهاندا لە پلەی سێیەم دایە.
ڕاپۆرتی ساڵانەی قاچاخکردنی مرۆڤ کە ڕۆژی ڕابردوو هاوکات لەگەڵ ڕێوڕەسمێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا بە بەشداری تیلێرسۆن لەلایەن ئه و وەزارەتخانەیەوە بڵاوکرایەوە. له و ڕاپۆرتەدا هاتووە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک ساڵانی پێشوو لە پلەی سێهەمدا ماوەتەوە.
ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لەبارەی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی لە ناردنی پەنابەرانی غەیرە ئێرانی و منداڵان بۆ شەڕی نێوخۆی سووریە بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە بەشار ئەسەد کردبوو.
لە کۆتایی ئه و ڕاپۆرتەدا داوا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کراوە ڕێز لە قانوونە نێودەوڵەتییەکان بگرێ و هەوڵ بۆ لەناوبردنی تۆڕەکانی قاچاخکردنی مرۆڤ بدا.
له و ڕێوڕەسمەدا ڕێکس تیلێرسۆن، وەزیری دەەروەی ئامریکا گوتی،بە هەزاران ژن و منداڵ لە سەراسەری جیهان قاچاخ دەکرێن و ئەوەی بە شێوەیەک کۆیلەتیی مۆدێرن ناوبرد.
28-06-2017
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,616 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!